.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه















تاقیكردنەوەی وانەكان زۆری نەماوە لە نزیكە بوونەوەدایە و قوتابییە تەمبەڵەكانیش بۆ ئەوەی بتوانن لە تاقیكردنەوەكاندا سەركەوتن بە دەست بهێنن ڕوو لە قۆپیكردن دەكەن، بەڵام بزانین قوتابیانی تەمبەڵ لە ئەمەریكادا چی دەكەن؟
یەكێك لە قوتابیانی زانكۆی (تەكساس) لە ئەمەریكا كە نەیدەویست ناوی ڕاستی خۆی ئاشكرا بكات، بۆیە بە ناوێكی دیكە ( Kiki ) خۆی بە ئاژانسی هەواڵی (CBS News) ناسانت، بە دروستكردنی فایلێكی ڤیدیۆی بە ناوی (چۆن دەتوانین لە تاقیكردنەوەدا قۆپی بكەین) و، تاوەكوو بەم جۆرە ببێتە گەورەترین ئەستێرەی (ئانلاین) لە جیهاندا، داهێنانی كردووە . ئەم قوتابییە لە فایلی ڤیدیۆیی
ئانلاینی خۆیدا دەڵێت: "ئەم شێوازی قۆپیكردنە زۆر كاریگەرە و بەكار دێت لە نێو قوتابیاندا". ئەم گەنجە ئەمەریكییە بە پەیامنێری بەشی زانستی و تەكنۆلۆژیای كەناڵی CBS News (دانیەڵ سیبێرگ)ـی گوت : " پێشتر من نەمدەزانی ئەم فایلی ڤیدیۆیەی من بەم جۆرە دەكەوێتە بەر باس و لێكۆڵینەوە و بەو شێوازە دوژمنایەتی دەكرێت. لە كاتێكدا ئێستا لە ماڵپەڕی YouTube ـدا زیاتر لە 3000 فایلی ڤیدیۆی هەیە كە شێواز و جۆرەكانی قۆپیكردن فێری قوتابیان دەكات، بەڵام ئێوە تەنیا لێكۆڵینەوەتان لەسەر ئەم سایتەیە كردووە". ئەم قوتابییە هەروەها ئاماژە دەكات بەوەی كە زۆربەی ئەم كارانە و شێوازەكانی ڤۆر ئاسایین و، لەگەڵ ئەوەیشدا زۆربەیان كارو شێوازێكی داهێنەرانەیان تێدا هەیە بە لێهاتووترین شێوەكانی وەك خستنی كاغەزی قۆپی لە ناو بوتڵی بیبسیدا و .. هتد". نووسەری كتێبی بەرەی دیجیتاڵی (جان پاڵفری) دەڵێت: "سەدەیی بیست و یەك، سەدەیەكە كە چۆن قوتابیان بە ئاسانترین شێوە دەتوانن قۆپیبكەن بە بێ هیچ ترسێك لە ڕێگەی جۆراوجۆرەوە، كە ئەم كارەیش بووەتە هۆی ئەوەی كە جیاوازیی لە نێوان قوتابیە باشەكاندا نەمێنێت لەگەڵ قۆپیكەراندا و ناجار ئەوانیش دەست بكەن بە قۆپیكردن كە كارێكی زۆر خراپە".
هه وليربؤست


لهسهر هێڵ نییه