.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه















هێرشبەری ئەرژەنتینی و یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی لە تۆپی پێ (خافیێر ساڤیۆلا) لە دیمانەیەكی ڕۆژنامەوانیدا باسی لە چەند لایەنێك كردووە و باری ئێستای یانەكەی خستووەتە بەر باس، (هەولێر وەرزش) پوختەیەكی دیمانەكەی بە كوردی كردووە.
* لە بارەی یاریكردنتەوە قسەت لەگەڵ خواند دی ڕامۆسی ڕاهێنەردا كردووە؟
- بەڵێ قسەم لەگەڵیدا كردووە، پێیشی گوتووم كە شوێنگرەوەی لە من باشتری نییە، بەڵام ئەگەر یاریم پێ نەكرێت بە شێوەیەكی گشتی لەوانەیە بۆ داهاتوو ڕیال جێ بهێڵم.
* لە بارەی یانەی بەرشلۆنەوە چی دەڵێیت؟
- ئەوان بە شێوەیەكی باش یاری دەكەن، بەڵام ناتوانم بڵێم ئێستا باشترین پێكهاتەی هەیە، یان باشترین سەردەمی یانەكەیە لە مێژووی خۆیدا، بەڵام ئێستا زۆر بە هێزەوە یاری دەكەن.
*ئێوە دەتوانن جامی چامپیۆنس لیگ یان خولی ئیسپانیا ببەنەوە؟
- ئێستا ئەوە زەحمەتە، ڕاستە بەرشلۆنە لە هەفتەی ڕابردوودا بەرانبەر بووە و دۆڕاوە، بەڵام ئەستەمە وا بە ئاسانی بچینە ڕیزبەندی یەكەمیی خولی ئیسپانیا، بۆ چامپیۆنس لیگیش، ئێمە توانای بردنەوەی ئەو جامەمان هەیە، چونكە كەموكوڕیمان نییە و پێكهاتەیشمان تەواوە.
* دەتوانن جیاوازیی خاڵەكانتان لەگەڵ بەرشلۆنەدا بۆ كەمتر لە 7 خاڵەكەی ئێستا كەم بكەنەوە؟
- نازانم، دەبێت چاوەڕێی یارییەكانی داهاتوو بكەین، دەیشبێت بەردەوام هەوڵی بردنەوە بدەین، بۆ ئەوەی سەر لە نوێ سوود لە هەر ئەنجامێكی خراپی بەرشلۆنە وەر بگرین.
*هەستت بە ناخۆشی نەكرد كە (هۆنتیلار) هاتە ڕیزی یانەكەتان؟
- من كاری خۆم دەكەم، ئەوەی یانەكەی خۆش بووێت، پێویستە ددان بە خۆیدا بگرێت، ئەوەیشی خۆشی ناوێت با بچێتە یانەیەكی دیكە، من ئێستا لە بارێكی باشدام و دەتوانم هەر كاتێك كە ڕاهێنەر بیەوێت، یاری بكەم و ئامادەم.
*پێت وانییە بەرشلۆنە زۆر پشت بە مێسی دەبەستێت؟
- پێم وانییە كە ئەو پشتپێبەستنە باش بێت، بەڵام لەگەڵ ئەوەیشدا مێسی بۆ بەرشلۆنە زۆر گرنگە، چونكە ئەو یاریزانێكی زۆر باشە، بەڵام لەسەر یاریزانەكانی دیكە پێویستە كە بتوانن شوێنی ئەو بگرنەوە، تەنانەت ئەگەر ئارەزووشیان نەبێت لە ناوەندەكەی مێسیدا یاری بكەن.
*یارییەكانی داهاتووتان زۆر گرنگن، بە تایبەتی بێتیس و لیڤەرپوول، بۆ ئەوە چی دەڵێیت؟
*ئێوە لە ژووری جلگۆڕیندا بیر لە لالیگا یان چامپیۆنس لیگ دەكەنەوە؟
- هیچیان، چونكە ناكرێت دەستبەرداری خولی نێوخۆیی بین، چونكە ئەگەر بەرشلۆنە یارییەكی بردەوە ئێمەیش دۆڕاندمان، ئەوە كارەساتە، نایشكرێت بایەخ بە چامپیۆنس لیگ نەدەین و بیری لێ نەكەینەوە.
* بۆ یارییەكانی داهاتوو چی دەڵێی؟
- ڕووبەڕووبوونەوەكان سەخت و ئاڵۆزن، بە تایبەتی خولی ئیسپانیا كە دەبینین یانەكانی دیكە چ یارییەك بەرانبەر ئێمە و بەرشلۆنە ئەنجام دەدەن، بەڵام ئێمە دەبێت لە پێناو سەركەوتندا زۆر بكۆشین و لە بەرشلۆنەی ڕكابەرمان نزیك ببینەوە، لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەورووپایشدا، هەموو شتێك دەشێت ڕوو بدات، بەڵام ڕكابەرییەكانی ئەوێش زۆر ئاڵۆز و گرانن، دەیشبێت هەر یارییەك بیركردنەوەی تایبەتیمان بۆی هەبێت، نایشبێت هێشتا یارییەكمان ئەنجام نەدابێت، بیرمان بۆ یارییەكی دیكە ببەین، چونكە زیانمەند دەبین
هه ولير


لهسهر هێڵ نییه