❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ماسییه‌كی سه‌ر ڕۆشن له‌ تاریكیدا په‌لامار ده‌دات!

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-03-03 19:35:41

alan3
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-16
دواترین سه‌ردان: 2011-01-09
په‌یامه‌كان: 958
WindowsXPMSIE7

ماسییه‌كی سه‌ر ڕۆشن له‌ تاریكیدا په‌لامار ده‌دات!


ماسییه‌كی سه‌ر ڕۆشن له‌ تاریكیدا په‌لامار ده‌دات!

هه‌رچه‌نده‌ ماسی بارێلئای (ماسی چاوبه‌رمیل)، كه‌ ناوه‌ زانستییه‌كه‌ی ماكرۆپینا مایكرۆستۆمایه‌، په‌نجا ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، واته‌ له‌ساڵی 1939دا دۆزراوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام ئێستا زانایانی كالیفۆرنیا فیلمێكیان ده‌رباره‌ی‌ ئه‌م ماسییه‌ گرتووه‌ كه‌ به‌ سه‌رێكی ڕۆشن و شه‌فاف ده‌رده‌كه‌وێ و چاوه‌كانی بۆ هه‌موو لایه‌ك ده‌خولێنێته‌وه‌ و دواجار له‌دوای ئه‌م 50 ساڵه‌یه‌وه‌ ڕاستییه‌كی شاراوه‌یان بۆ ڕوونده‌بێته‌وه‌.
هه‌ر له‌وكاته‌ی دۆزراوه‌ته‌وه‌، زانایان بۆیان ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ ئه‌م ماسییه‌ توانایه‌كی زۆرباشی هه‌یه‌ له‌ كۆكردنه‌وه‌ی ڕووناكی به‌هۆی چاوه‌ به‌رمیل ئاساكانییه‌وه‌. ماسی چاوبه‌رمیل (600) تا (800) مه‌تر له‌ قووڵایی ده‌ریادا ده‌ژی كه‌ هیچ ڕووناكییه‌كی خۆر نایگاتێ و تاریكستانێكه‌ بۆخۆی، به‌ڵام ئایا چۆن ئه‌م ماسییه‌كه‌، كه‌ زۆربه‌ی له‌شی ڕه‌نگی ڕه‌شه‌ و ده‌مێكی بچووكی هه‌یه‌ و درێژییه‌كه‌ی چه‌ند ئینجێكه‌ و له‌ پێشه‌وه‌ هه‌روه‌كو ماسییه‌كی ئاسایی به‌دیارده‌كه‌وێ، ده‌توانێ نێچیره‌كانی ڕاوبكات؟
له‌م قووڵاییه‌دا، كامێراكان ئه‌م گرته‌یه‌یان تۆماركردووه‌: ماسی چاوبه‌رمیل له‌ شوێنی خۆی به‌بێ جوڵه‌ ده‌وه‌ستێ و چاوه‌كانی به‌ ڕه‌نگێكی سه‌وزی گه‌ش و به‌تین ده‌بریسكێته‌وه‌ تا نێچیرێك به‌ نه‌زانینی خۆیه‌وه‌ لێی نزیكده‌بێته‌وه‌ و... ئیتر چاره‌نووسی دیاره‌!
له‌و به‌هره‌ نوێیانه‌ی ئه‌م ماسییه‌ كه‌ تازه‌ زاناكان بۆیان ده‌ركه‌وتووه‌: په‌ڕه‌ درێژ و فلاته‌كانی ماسی چاوبه‌رمیل یارمه‌تیده‌رن له‌ وه‌ستانی به‌بێ جوڵه‌. پێشتر زاناكان هه‌ر وایانده‌زانی مه‌ودای بینینی ئه‌م ماسییه‌ ته‌نها بۆ پێش خۆیه‌تی، به‌ڵام ئێستا بۆیان ڕۆنبۆته‌وه‌ كه‌ ئه‌م ماسییه‌ ده‌توانێ چاوه‌كانی له‌ناو سه‌ره‌ شه‌فافه‌كی بۆ هه‌موو لایه‌ك بخولێنێته‌وه‌ و به‌مجۆره‌ ده‌توانێ هه‌ر نێچیرێك، یان دوژمنێك، له‌هه‌ر لایه‌ك بێ ببینێ بێ ئه‌وه‌ی ئه‌وان دركی به‌ بوونی له‌و شوێنه‌وه‌ بكه‌ن!
زاناكان بڕوایانوایه‌ كه‌ ئه‌م مادده‌ سه‌وزه‌ی له‌ چاوه‌كانی ئه‌م ماسییه‌دا ده‌بریسكێنه‌وه‌، له‌ فلته‌رێكی ڕووناكیدا په‌ره‌یسه‌ندووه‌ تا خۆی له‌ تیشكی خۆردا لابدات و ڕووناكی ماسی بچووك و جێلیفیش (یان لاله‌ی‌ ده‌ریا) كه‌ خۆشترین خواردنه‌ له‌لای! ئه‌و دوو كونه‌ی كه‌ وه‌ك دووچاو له‌پێشه‌وه‌ی‌ ماسییه‌كه‌ به‌ده‌رده‌كه‌ون، تایبه‌تن به‌ بۆنكردن هه‌روه‌كو هه‌ردوو كونه‌ لووتی مرۆڤ.
ماسی چاوبه‌رمیل شله‌یه‌كی كریستالی ڕۆنی له‌سه‌ر چاوه‌كانیدا هه‌یه‌ كه‌ به‌ تێشوویه‌كی بچووك پارێزراون. ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌م تێشوویه‌ بپچڕێ، ئه‌وا چاوه‌كانی له‌به‌رده‌م ده‌ریاكه‌دا به‌ده‌رده‌كه‌وێ و پاڵه‌په‌ستۆی ئاوی ده‌ریاكه‌ له‌و قووڵاییه‌ی‌ لێی ده‌ژی یه‌كسه‌ر ده‌بێته‌هۆی كۆشتنی.
سه‌رچاوه‌: ده‌یلی مه‌یل، ته‌لگراف


http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-3f81e769c9.jpg


dangwbas

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-1afb8d21f0.jpgzorm ber akrdn ewa bashn
به‌یانی رۆژی له‌دایك بونمه‌ 6-9
http://cb.amazingcounters.com/counter.php?i=2492031&c=7476406 له‌22-1-2009 دامناوه

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net