❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / جامی ئیسپانیا: دو یانه‌ی یاری کۆتایی به‌دیار ده‌که‌ون

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-03-04 04:02:52

shaqlawa2009
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: ئه‌ڵمانیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-02-01
دواترین سه‌ردان: 2010-05-23
په‌یامه‌كان: 455
WindowsXPFirefox

جامی ئیسپانیا: دو یانه‌ی یاری کۆتایی به‌دیار ده‌که‌ون

(سبه‌ی):
چوارشه‌ممه‌ 4 / 3 یارییه‌کانی گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناغی نیوه‌ی کۆتایی جامی شای ئیسپانیا ئه‌نجامده‌درێت، که‌ دو یاری له‌ خۆ ده‌گرێت و تیایدا دو یانه‌ی یاری کۆتایی به‌دیار ده‌که‌وێت.
له‌ یاری یه‌که‌مدا که‌ سه‌عات 10ی شه‌و به‌ کاتی هه‌رێمی کوردستان ده‌کرێت، یانه‌ی ئه‌تله‌تیک بلباو له‌ یاریگای خۆی روبه‌ڕوی یانه‌ی سیڤیلییه‌ ده‌بێته‌وه‌.
یاری چونی نێوانیشیان، تیایدا سیڤیلییه‌ له‌ یاریگای خۆی به‌ دو گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێک سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ستهێنابو.
له‌م یارییه‌دا ئه‌رکی یانه‌ی ئه‌تله‌تیکۆ بلباو تا راده‌یه‌ک قورسه‌، هه‌وڵده‌دات له‌م یارییه‌دا بردنه‌وه‌ تۆماربکات و خۆی بگه‌یه‌نێته‌ یاری کۆتایی بۆ به‌ده‌ستهێنانی بیست چواره‌مین نازناو، که‌ ئێستا به‌رشه‌- خاوه‌نیه‌تی، ئه‌تله‌تیکۆ بلباو خاوه‌نی یه‌که‌م نازناوی جامه‌که‌یه (دوای ئه‌وه‌ی له‌ ساڵی 1903 له‌گه‌ڵ یانه‌ی ڤیسکایا یه‌کیانگرت که‌ نازناوه‌که‌ی برده‌وه‌)‌.
له‌ دوه‌م یاریشدا که‌ سه‌عات 12ی شه‌و ده‌کرێت، یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ ده‌بێته‌ میوانی یانه‌ی ریاڵ مایۆرکا، یاری پێشویان که‌ له‌ کامپ نو کرا، به‌رشه‌ به‌ دو گۆڵی بێوه‌ڵام براوه‌بو.
یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ به‌هێزترین پاڵێوراوه‌ بۆ بردنه‌وه‌و سه‌رکه‌وتن بۆ یاری کۆتایی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی جامی مه‌لیکی ئیسپانی که‌ خاوه‌نی زۆرترین ئه‌نجامی کتوپڕه‌، باشترین به‌ڵگه‌ش یارییه‌که‌ی بو به‌رامبه‌ر ئیسپانیۆل له‌ قۆناغی رابردودا، کاتێک له‌ یاری چوندا به‌ بێ گۆڵ له‌گه‌ڵ ئیسپانیۆل یه‌کسان بون، له‌ یاری گه‌ڕانه‌وه‌شدا که‌ له‌ کامپ نو به‌ڕێوه‌چو، به‌ زه‌حمه‌ت و به‌ سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر دو گۆڵ بردییه‌وه‌.
یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ به‌ درێژایی ێژو‌ 24 جار بوه‌ته‌ پاڵه‌وان، له‌ هه‌مان کاتدا له‌ ساڵی 1998ه‌وه‌ له‌ بردنه‌وه‌ی نازناوه‌که‌ بێبه‌شبوه‌.
http://www.sbeiy.com/Img/News/barcelona111c3-3-2009.gif

Kurdzhin
هه‌ر چه‌ند بزانی ئینجا ده‌زانی كه‌وا هیچ نازانی
http://img524.imageshack.us/img524/332/ayubwazhww.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net