❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / چاره‌نوسی خولی ئیسپانی پاش دۆڕانه‌کانی به‌رشه‌

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-03-04 04:18:15

shaqlawa2009
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: ئه‌ڵمانیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-02-01
دواترین سه‌ردان: 2010-05-23
په‌یامه‌كان: 455
WindowsXPFirefox

چاره‌نوسی خولی ئیسپانی پاش دۆڕانه‌کانی به‌رشه‌

به‌هێزی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ دیواری‌ ئیسپانیای‌ بڕی‌‌و سه‌دای‌ له‌ئه‌وروپادا ده‌نگی‌ دایه‌وه‌، یاری‌ جوان‌و گۆڵی‌ سه‌رنج راكێش‌و تیپی‌ تۆكمه‌، سیمای‌ تیپێكی‌ به‌هێزی‌ وه‌ك به‌رشه‌لۆنه‌بوو، كارگه‌یشته‌ ئه‌وه‌ی‌ به‌باشترین تیپی‌ تۆپی پێی‌ جێهان دیاری‌ بكرێت. گه‌یشتنی‌ به‌ لوتكه‌ی‌ هه‌ره‌م گرنگ بوو، به‌ڵام مانه‌وه‌ تیایدا له‌و گرنگتره‌. یاری‌ جوان‌و راهێنه‌ری‌ زیره‌ك‌و یاریكه‌ری‌ دڵسۆز، یه‌كێك بوو له‌سیما دیاره‌كانی‌ یانه‌ كه‌ته‌لۆنیه‌كه‌، هه‌موو یاریكه‌رێك خه‌ونی‌ بوو، كه‌رۆژێك له‌رۆژان درێسی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ بپۆشێت، به‌ڵام نه‌یتوانی‌ به‌رگری‌ له‌م سه‌ركه‌وتنانه‌ی‌ بكات‌و له‌ته‌نها 3 یاریدا ئه‌وه‌ی‌ كۆی‌ كردبوه‌وه‌، وه‌ك خه‌رمانی‌ گه‌نم، سوتا‌و به‌هه‌ده‌ری‌ دا، ئێستا گڵۆله‌كه‌ی‌ روی‌ له‌ لێژیه‌وه‌ ئایا له‌كوێدا ده‌وه‌ستێته‌وه‌.
له‌به‌رامبه‌ریدا یانه‌ی‌ ریاڵ‌ مه‌درید تیپێكی‌ به‌هێزی‌ هه‌بوو، به‌ڵام وره‌ی‌ روخابوو، شوسته‌ری‌ راهێنه‌ری‌ هه‌رزوی‌ دانی‌ پێدانا كه‌ خولی‌ ئیسپانی‌ له‌ده‌ست چووه‌‌و كه‌س به‌رشه‌لۆنه‌ی‌ پێناگیرێت، ئه‌م وته‌یه‌ كۆتایی‌ به‌ته‌مه‌نی‌ شوسته‌ر هێنا، كارگێڕانی‌ ریاڵ گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ‌ خواندی‌ رامۆس كرد، راهێنه‌ری‌ ئیسپانی‌‌و پێشوی‌ توتنهام‌و ئیشبیلیه‌، ئه‌م تیپی‌ دروست كرده‌وه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی‌ یه‌كه‌م یاری‌ به‌به‌رشه‌لۆنه‌ دۆڕاند (2ـ0)، به‌ڵام ئه‌م یاریه‌ی‌ ده‌روازه‌ی‌ سه‌ركه‌وتنی‌ لێكرده‌وه‌‌و خستیه‌ سه‌ر سكه‌ی‌ سه‌ركه‌وتنه‌كان، كه‌ تا 10 بردنه‌وه‌ی‌ یه‌ك له‌دوای‌ یه‌ك نه‌وه‌ستایه‌وه‌، دواهه‌مینیان به‌سه‌ر یانه‌ی‌ ئیسپانیۆل بوو (2ـ0).
لێره‌دا پرسیارێك دێته‌ گۆڕێ، ئایا ده‌ستی‌ به‌رشه‌ ئاشكرا بووه‌، خاڵی‌ لاوازی‌ ده‌ركه‌وتووه‌‌و هه‌موویانه‌كان ئێستا ده‌زانن یاری‌ له‌گه‌ڵ‌ بكه‌ن، هه‌ریانه‌یه‌ك له‌به‌رشه‌لۆنه‌ به‌رێته‌وه‌ پێی‌ وایه‌ خولی‌ ئیسپانی‌ بردوه‌ته‌وه‌. به‌ڵام گواردیۆلا مل به‌م شكستانه‌ نادا‌و پاش دۆڕانه‌كه‌ی‌ به‌رامبه‌ر ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید وتی‌ "راسته‌ دۆڕاین، ئه‌تله‌تیكۆ زۆر سه‌ر سه‌خت بوو بواری‌ پێنه‌داین هه‌ناسه‌ بده‌ین، هه‌موو ده‌ره‌وازه‌ كانی‌ لێ داخستین، به‌ڵام كۆڵ ناده‌ین هه‌ر به‌ره‌و لوتكه‌ هه‌ڵده‌كشێینه‌وه‌".

ململانێی‌ به‌رشه‌و ریاڵ ته‌مه‌نی‌ خۆی‌ له‌سه‌د ساڵ ده‌دات، وه‌رزی‌ ئه‌مساڵ له‌هه‌ر سه‌د ساڵه‌كه‌ی‌ پێشوو زیاتر متمانه‌ به‌ده‌ست به‌رشه‌لۆنه‌ییه‌كانه‌وه‌بوو، ئه‌مه‌ش له‌سۆنگه‌ی‌ ئه‌و ئه‌نجامه‌ سه‌رسوڕهێنه‌رانه‌بوو، كه‌یانه‌كه‌ تۆماری‌ ده‌كرد، زۆربه‌ی‌ یاریه‌كان به‌زیاد چوارگۆڵ ده‌یبرده‌وه‌، زۆربه‌ی‌ یاریه‌كان تۆڕی‌ گۆڵه‌كه‌ی‌ به‌بێ هه‌ژێنراوی‌ ده‌هێشته‌وه‌، ریاڵ‌َ یش زه‌قه‌ی‌ چاوی‌ ده‌هات‌و به‌شوێن تۆڵه‌ دا ده‌گه‌ڕا.
یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ كاتێك گه‌یشته‌ لوتكه‌ هه‌موو رۆژنامه‌و گۆڤارو پرۆگرامه‌ ته‌له‌فزییۆنیه‌كان، باسیان ده‌كرد، سه‌ركه‌وتنه‌كانی‌ جێگای‌ شیكردنه‌وه‌‌و هه‌ڵسه‌نگاندنبوو، ئه‌ستێره‌كانی‌ جێگای‌ پیاهه‌ڵدان‌و هه‌ڵوێسته‌له‌سه‌ركردن بوو، ئێستا ده‌دۆڕێن، هه‌ر به‌هه‌مانشێوه‌ دۆڕانی‌ ماده‌ی‌ خامی‌ ماسمیدیاكانه‌.
ئایا ئه‌م یانه‌یه‌ گۆڵچی‌ لاوازه‌، ئه‌توانین بڵێین یه‌كێك له‌خاڵه‌ لاوازه‌كانی‌ ئه‌م یانه‌یه‌ ڤیكتۆر ڤاڵدێزه‌ گۆڵچییه‌، به‌لام ناشكرێت هه‌موو هه‌ڵه‌كان بخرێته‌ ئه‌ستۆی‌ ئه‌م گۆڵچییه‌، له‌كاتێكدا هه‌رئه‌م گۆڵچیی‌ بو، تا یه‌ك هه‌فته‌ش پێش ئێستا‌و یانه‌كه‌ كه‌مترین گۆڵی‌ لێكرابوو له‌لیگادا، ده‌بێت ئاست لاوازی‌ هێرشبه‌رانی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ش له‌به‌رچاو بگیرێت، به‌تایبه‌تی‌ میسی‌ له‌م چه‌ند یاری‌ دوایدا یاری‌ خۆی‌ نه‌كرد، ئه‌و یاریكه‌ری‌ كه‌ هه‌موانی‌ توشی‌ شۆك كردبوو ئێستا بۆ ئاستی‌ روله‌كزیه‌؟ هه‌ڵه‌ی به‌رگری یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ش بۆ ده‌بێت ئه‌م هه‌موو گۆڵه‌ی‌ وابه‌ئاسانی‌ لێبكرێت، ته‌نها له‌م سێ یاریه‌ی‌ كۆتایدا، 8 گۆڵی‌ لێكراوه‌، هێرشبه‌رانیشی‌ دوو یاریه‌ به‌پێی‌ پێویست نین، پێكانی‌ ئه‌ندرێس ئینێستاش هۆكارێكی‌ تری‌ لاوازی‌ تیپه‌ كه‌ته‌لۆنیه‌كه‌یه‌، كه‌ یاریكه‌رێكی‌ ئاستبه‌رزی‌ هێڵی‌ ناوه‌نده‌، هاوشێوه‌ی‌ میسی‌ پێویسته‌ بۆتیپه‌كه‌.
هه‌مان ئه‌وكاته‌ی‌ به‌رشه‌ لاواز ده‌بێت ریاڵ ده‌گاته‌ لوتكه‌، 10 یاری‌ له‌سه‌ر یه‌كی‌ خولی‌ ئیسپانی‌ ده‌باته‌وه‌، 27 خاڵی‌ له‌سه‌ر یه‌ك ده‌گرێت، خواندی‌ رامۆس بوو به‌خێرو خۆشی‌ بۆ ریاڵ هێنا، هه‌یبه‌ت‌و رێز‌و كه‌رامه‌تی‌ بۆگه‌ڕاندنه‌وه‌، كه‌ به‌هۆی‌ بردنه‌وه‌كانی‌ به‌رشه‌لۆنه‌وه‌ كه‌تبوه‌ مه‌ترسیه‌وه‌.
چاك بونه‌وه‌ی‌ پێكانی‌ ئه‌ستێره‌كان وه‌ك رۆبن‌و كانه‌ڤارۆ‌و گۆتی‌‌و هیگویان، هۆكاری‌ سه‌ركه‌وتنه‌كانی‌ تیپی‌ مه‌دریده‌، یانه‌كه‌ كاتێك روبه‌ڕوی‌ ئه‌و یانانه‌ ده‌بێته‌وه‌ كه‌ راسته‌وخۆ هه‌فته‌ی‌ پێشتر له‌گه‌ڵ به‌رشه‌لۆنه‌ یارییان كردووه‌، به‌رامبه‌ر بوون یان بردویانه‌ته‌وه‌، وانه‌یه‌كی‌ توندیان داده‌دات‌و زۆر به‌توندی‌ ئاست‌و توانی‌ راسته‌قینه‌ی‌ خۆیانیان پێ نیشان ده‌دت.
ئێستا له‌ریاڵدا رائول له‌لوتكه‌ی‌ گۆڵكاراندایه‌ كه‌ له‌م 10 یاریه‌دا 7 گۆڵی‌ بۆ یانه‌كه‌ی‌ تۆماركردوه‌، یاریكه‌رێك له‌ له‌ 32 ساڵیدا وه‌ك لاوێكی‌ 22 ساڵ‌ ره‌فتارده‌كات‌و هێنده‌ی‌ میسی‌ كاریگه‌ری‌ بۆ سه‌ر یانه‌كه‌ی‌ هه‌یه‌.
كێبه‌ركێی‌ به‌رشه‌لۆنه‌و ریاڵ كۆتایی‌ نه‌هات‌و ئێستای‌ له‌هه‌موو ساته‌كانی‌ گه‌رمترو به‌هێزتره‌، جیاوازی‌ نێوانیان ته‌نها 4 خاڵه‌و یاری‌ كلاسیكۆش هه‌شت هه‌فته‌ی‌ ماوه‌، ئایا سیناریۆی‌ دوو ساڵ پێش ئێستا دووباره‌ ده‌بێته‌وه‌، به‌رشه‌ له‌ لوتكه‌دابێت‌و له‌دوا ساتدا ریاڵ پێبكه‌نێ، یان به‌رشه‌لۆنه‌ جارێكیتر ریاڵ جێ ده‌هێڵێته‌وه‌‌و ده‌بێـه‌وه‌ كاپتنی‌ كه‌شتی‌ خولی‌ ئیسپانی‌.


http://www.awene.com/Wenekan_AweneSport/Leonel-Messi.jpg

Kurdzhin
هه‌ر چه‌ند بزانی ئینجا ده‌زانی كه‌وا هیچ نازانی
http://img524.imageshack.us/img524/332/ayubwazhww.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net