.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه















ژماره‌یه‌ك توێژه‌ر رایانگه‌یاند: ژیانێكی ته‌ندروست رێگره له‌توشبون به‌سێیه‌كی حاڵه‌ته‌كانی شێرپه‌نجه‌ی به‌ربڵاو له‌وڵاته ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان‌و نزیكه‌ی چواریه‌كی وڵاته هه‌ژاره‌كان.
به‌گوێره‌ی ئه‌و توێژه‌رانه سیستمێكی خۆراكی باش‌و وه‌رزشكردن‌و پاراستنی كێش رێگره له‌پتر له 40%ی حاڵه‌ته‌كانی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك‌و قۆڵۆن.
مایكل مارمۆت كه سه‌رۆكی تیمه‌كه‌یه‌و له‌په‌یمانگای ئه‌مه‌ریكا بۆ توێژینه‌وه‌كانی شێرپه‌نجه، توێژینه‌وه‌كه كراوه ده‌ڵێت: "نزیكه‌ی 11ملیۆن كه‌س له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا توشی شێرپه‌نجه بون‌و نزیكه‌ی هه‌شت ملیۆن كه‌س ساڵانه به‌هۆی شێرپه‌نجه‌وه ده‌مرن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زۆرجار ده‌كرێت رێگه له‌مردنی ئه‌و كه‌سانه بگیرێت".
ئاژانسی رۆیته‌رز بڵاویكردوه‌ته‌وه "23 پسپۆر به‌شداریی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌یان كردوه كه له 12 جۆری شێرپه‌نجه‌و داتای سیستمی خۆراكی‌و وه‌رزش‌و كێش كۆڵیونه‌ته‌وه به‌مه‌به‌ستی تێگه‌یشتن له‌په‌یوه‌ندیی ئه‌و هۆكارانه له‌گه‌ڵ شێرپه‌نجه‌ی ده‌م‌و سیی‌و ریخۆڵه‌و جۆره‌كانی تر‌و له‌كۆتاییدا گه‌یشتونه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه ژیانێكی ته‌ندروست رێگره له‌توشبون به 43%ی حاڵه‌ته‌كانی شێرپه‌نجه‌ی قۆڵۆن‌و 42% شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك له‌به‌ریتاو 38% شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك له‌ئه‌مه‌ریكا".
ساڵی 2007 توێژینه‌وه‌یه‌ك بڵاوكرایه‌وه كه‌باسی له‌وه‌ده‌كرد خێرایی گه‌شه‌ی مرۆڤه‌كان‌و ئه‌و خۆراكانه‌ی ده‌یخۆن هۆكاری سه‌ره‌كی توشبونن به‌شێرپه‌نجه.
توێژه‌ره‌وه‌كان رێنمایی خه‌ڵكی ده‌كه‌ن كه سه‌وزه‌و میوه‌و هه‌مو جۆره‌كانی دانه‌وێڵه له‌گه‌ڵ گۆشت‌و شیره‌مه‌نی‌و چه‌وری بخۆن.
سبه ى


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه