.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه
















توێژەرانی كۆمپانیایەكی ئیرلەندی بۆ یەكەم جار لە مێژوودا توانیویانە كۆمپیوتەرێك بەرهەم بهێنن كە نەتەنیا كارەبایەكی كەمتری دەوێ بەڵكوو دوای ئەوەی كە كاربەر و بەكارهێنەر پێوێستی پێ نەما و خستیە زبڵدانەوە هێچ كێشەیەكی ژینگەیی بەدوای خۆی نەهێڵێت و لە گەل سروشتدا تێكەڵ ببێت .
تەواوی پێكهاتەی ئەم كۆمپیوتەرە لە چێوە و لە دار درۆست بووە. كۆمپیوتەری ژینگەپارێزی “ یامكۆ” (iameco) لە شاری دوبلین بەرهەم هاتووە. توێژەرانی ئیرلەندی لە كاتی سەردانی وەزیری زانست و تازەگەریی ئیرلەندا ڕایانگەیاند كە تەواوی پێكهاتەی ئەم كۆمپیوتەرە لە دارگەلی خۆماڵی درووست كراوە. دوای فڕێدانی بۆ ناو زبڵ دەتوانێ لە دارستاندا وەكوو (كوود) بەكار بهێنرێت و هیچ زیانێك بە ژینگە ناگەینێت و دەبێتە هۆی ڕسكاندنی چەند دانە داری دیكە.
بە گوتەی بەڕێوەبەرانی كۆمپانیای “میكرۆپرۆ” ئامانجی سەرەكی ئافراندنی ئەم بەرهەمە ئەلەكترۆنیە كۆمپیوتەرێكی كەم مەسرەفتر و هەرزانتر، هەروەها كۆمپیوتەرێك كە هیچ كاریگەرییەكی خراپی لە سەر ژینگە نەبێ بووە. شایانی باسە كارەبای پێویستی ئەم بەرهەمە سەدا هەشتادی كەمپیوتەرەكانی دیكەیە و تەواوی كەرەستەی یامكۆ وەكوو ماوس و مانیتۆر و كیبۆر و هەتدی لە چێو(دار)ـەوە و ژینگە پارێزە.. .
بە گوتەی هەواڵی (ئێرپ تایمز) كۆمپانیایی میكرۆپرۆ ڕایگەیاندووە كە هەمەگیربوون بەربڵاوبوونەوەی ئاوەها بەرهەمگەلێك دەتوانێت بە پاك و خاوێنی ژینگە زۆر یارمەتی ببەخشێت و لە ژەهراوی بوون و پیسبوونی گۆی زەوی بەرگری بكات.
هه وليربؤست


لهسهر هێڵ نییه