❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / چه‌ند ئامۆژگارییه‌ك بۆ پاراستنى چاوه‌كانمان

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-03-08 18:38:40

Eng-Xalat
کازیوەی یانە
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-11-16
دواترین سه‌ردان: 2014-01-04
په‌یامه‌كان: 3706
WindowsXPFirefox

چه‌ند ئامۆژگارییه‌ك بۆ پاراستنى چاوه‌كانمان

KTV ...

له‌گه‌ڵ نزیك بوونه‌وه‌ى وه‌زرى هاوین و ئه‌و شه‌پۆڵه‌ى گه‌رما و رووناكییه‌ى كه‌ زیان به‌چاو ده‌گه‌یه‌نن و هاوكات له‌گه‌ڵ پاڵه‌په‌ستۆكانى كارى رۆژانه‌ كه‌ چاوه‌كان ماندوو ده‌كه‌ن ، وا چاكه‌ مرۆڤ چه‌ند هه‌نگاوێك ئه‌نجام بدات بۆ پاراستنى چاوه‌كانی له‌ مه‌ترسییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ى خۆی دووربخاته‌وه‌ له‌ به‌كارهێنانى چاوێلكه‌ و هاوێنه‌كانی چاو یان ئه‌نجامدانى نه‌شته‌رگه‌رییه‌كان .


ته‌ندروستی چاو په‌یوه‌ندیی به‌ ئه‌ندامه‌كانى ترى له‌شی مرۆڤه‌وه‌ هه‌یه‌ ، هه‌ر له‌ ته‌ندروستى دڵ و ئێسك و مێشكه‌وه‌ بگره‌ تا رێكخستنى خۆراك و ستایلی ژیان .

هه‌روه‌ها ئه‌و ئامۆژگارییانه‌ى كه‌ پێویسته‌ جێبه‌جێ بكرێن بۆ سه‌لامه‌تی چاو جیاوازن له‌گه‌ڵ جیاوازى ته‌مه‌نی مرۆڤ ،  بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى ته‌مه‌نیان له‌ نێو سی ساڵیدایه‌ ، پێویسته‌ ئه‌و چاوێلكانه‌ به‌كاربێن كه‌ چاو له‌ تیشكه‌ زیانبه‌خشه‌كان ده‌پارێزێت .

دكتۆره‌ ئه‌لیس لیۆن به‌رپرسی به‌شی بینین له‌ زانكۆى نۆر سۆست ده‌ڵێَت كه‌ تیشكه‌ سه‌رو وه‌نه‌وشه‌ییه‌كان ئه‌گه‌رى تووشبوون به‌ كورت بینى ( قصر ئه‌لنه‌زه‌ر ) زیاتر ده‌كات و ده‌بێته‌ هۆى تووشبوون به‌ چه‌ند نه‌خۆشییه‌كی تری چاو  .

هه‌روه‌ها لیۆن هۆشدارى ئه‌وه‌ ده‌دات كه‌ ئه‌م تیشكانه‌ ته‌نانه‌ت له‌ كه‌شوهه‌وا ته‌ماوییه‌كانیش بوونیان هه‌یه‌ ، و ئامۆژگاری ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ هه‌موو كاتێك چاوێلكه‌ به‌كاربهێنرێت به‌تایبه‌تى له‌كاتى لێخوڕینى ئۆتۆمبێل .

هاوكات له‌گه‌ل چاوێلكه‌كان ، كێشه‌كانى مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئامێرى كۆمپیوته‌ر دێته‌ كایه‌وه‌ ، كه‌ له‌وانه‌یه‌ ئه‌گه‌ر كاتێكى زۆر كارى له‌سه‌ر بكرێت سه‌ره‌ڕاى تووشبوون به‌ سه‌رئێشه‌ ببێته‌ هۆى وشك بوونى چاوو ماندووبوونی ، بۆیه‌ پێویسته‌ شاشه‌ی ئامێره‌كان بۆ دوورترین خاڵ له‌ چاو رابگیرێت و  رووناكیی تایبه‌ت و نزم له‌ نووسینگه‌كان به‌كاربهێنرێت .

سه‌باره‌ت به‌و كه‌سانه‌ى له‌ ده‌یه‌ى چواره‌مى ته‌مه‌نیانن ( چل ساڵی ) پێویسته‌ پارێزگارى له‌ ته‌ندروستى خۆیان بكه‌ن له‌رێگه‌ى به‌رده‌وام ئه‌نجامدانى وه‌رزش و خۆدوور خستنه‌وه‌ له‌ كێشی زیاد ، چونكه‌ كێشی زیاد ده‌بێته‌ هۆى شه‌كره‌  كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ دوژمنه‌ هه‌ره‌ سامناكه‌كانى چاو و ده‌بێته‌ هۆى كوێری .

ئه‌وانه‌ى له‌ چل ساڵی ته‌مه‌نیاندا به‌لایه‌نى كه‌مه‌وه‌ ده‌بێت له‌ هه‌فته‌ى سێ جار ، هه‌ر جاره‌ به‌لای كه‌مه‌وه‌ نیو كاتژمێر وه‌رزش ئه‌نجام بده‌ن ،  و ده‌بێت خواردنى خۆیانیش رێك بخه‌ن .

هه‌روه‌ها له‌و چوارچێوه‌یه‌وه‌ پێویسته‌ به‌شێوه‌یه‌كى به‌رده‌وام چاوه‌كان بپشكندرێن بۆ ئه‌وه‌ى زووبه‌زوو به‌ كێشه‌كانی بزانرێت ، به‌تایبه‌تی بۆ نه‌خۆشییه‌كانى "پووكانه‌وه‌ى هاوێنه‌ی چاو " كه‌ نایه‌ڵێت  رووناكى پێویست به‌ چاو بگات ، یان بۆ ئه‌و گرفتانه‌ى به‌هۆى به‌سه‌رچوونى ته‌مه‌نه‌وه‌ تووشی ئه‌و ماسولكه‌ و ده‌مارانه‌ ده‌بن كه‌ ده‌ورى گلێنه‌ى چاویان داوه‌ .

بۆ ئه‌وانه‌ى له‌ ده‌یه‌ى پێنجه‌مى ته‌مه‌نیاندان پێویستیان به‌ گرتنه‌به‌رى چه‌ند رێوشوێنێك هه‌یه‌ ، پێش هه‌موویان سیسته‌مى خۆراك و خواردنى سه‌وزه‌مه‌نییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كى  رێك و پێك  به‌تایبه‌تى سپێناخ ،كه‌ یارمه‌تى پاراستنى چاو ده‌ده‌ن له‌ نه‌خۆشییه‌كانى پیربوون ، هه‌روه‌ها خواردنى ئه‌و خۆراكانه‌ى ڤیتامینه‌كانى E و C و زه‌نك و ماده‌ى بێتا كارۆتینیان تێدایه‌ .

هه‌روه‌ها توێژینه‌وه‌ نوێكان ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ماده‌ى ( ئۆمێگا 3 ) كه‌ له‌ چه‌ند جۆرێكی ماسی وه‌كو سه‌لمون و تۆنا هه‌یه‌ به‌سوودن ، ئه‌وه‌ش له‌بیر نه‌كه‌ین كه‌ ئه‌و سوودانه‌ى كه‌ گێزه‌ر هه‌یه‌تی بۆچاو زۆرن و له‌ چه‌ندین تاقیكردنه‌وه‌دا ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ خواردنى گێزه‌ر دوو جار له‌ هه‌فته‌یه‌كدا تووشبوونى ئافره‌تان به‌ ( ئاوى شین ) ی چاو به‌ رێژه‌ى 64 % كه‌متر ده‌كاته‌وه‌ .

Kurdzhin
له‌ 01-01-2011 ه‌وه‌ http://cb.amazingcounters.com/counter.php?i=2929747&c=8789554 جـــــار بابه‌ت و په‌یامه‌كانم بینراوه‌!
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-b19ac2cfbc.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net