❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / خواردنی مێرووله‌ ته‌مه‌ن درێژ ده‌كات

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-03-09 07:02:52

Bervan
کازیوەی یانە
شوێن: كه ركــوك
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-29
دواترین سه‌ردان: 2011-12-18
په‌یامه‌كان: 1753
WindowsXPMSIE

خواردنی مێرووله‌ ته‌مه‌ن درێژ ده‌كات

پزیشكانی چینی تاقیكردنه‌وه‌یه‌كیان له‌سه‌ر جۆرێكی مێرووله‌ ئه‌نجامداوه‌ و بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن، كه‌ خواردنی ئه‌و جۆره‌ی مێرووله‌یه‌ ژماره‌یه‌ك سوودی هه‌یه‌ و له‌ نێویاندا ته‌مه‌ن درێژییه‌.

گۆڤاری (هیلسی هیومان)ی چینی بڵاویكردۆته‌وه‌، توێژه‌ره‌ چینییه‌كان توێژینه‌وه‌یه‌كیان له‌سه‌ر جۆرێكی مێرووله‌ ئه‌نجامداوه‌، كه‌ ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كه‌ هه‌مان ئه‌و برِوایه‌ بووه‌ كه‌ له‌ لای پیاوه‌ پیره‌كانی چین هه‌یه‌، ئه‌ویش خوو گرتنیان به‌ خواردنی ئه‌و شله‌مه‌نییانه‌ی له‌و جۆره‌ مێرووله‌یه‌ دروست بووه‌، به‌ تایبه‌تی مه‌ی، كه‌ له‌ هه‌موو ژه‌مه‌ خۆراكییه‌كانیاندا ده‌یخۆنه‌وه‌.22

له‌مباره‌یه‌وه‌ یه‌كێك له‌ شاره‌زایان و به‌شدار له‌ توێژینه‌وه‌كه‌ وتویه‌تی: ناوی زانستی ئه‌و جۆره‌ مێرووله‌یه‌ (بۆلیراچیز فیسینا)ـه‌، بۆمان ئاشكرابووه‌ ئه‌و جۆره‌ مێرووله‌یه‌ له‌ رووی ته‌ندروستیه‌وه‌ سودێكی زۆری بۆ مرۆڤ هه‌یه‌، به‌تایبه‌تی بۆ درێژبوونی ته‌مه‌ن، چونكه‌ له‌نێو 5 كه‌سی ته‌مه‌ن درێژی چینی 2 كه‌س ئه‌و جۆره‌ مێرووله‌یان بۆ خواردن به‌كارهێناوه‌.

هه‌روه‌ها گۆڤاره‌كه‌ ئاماژه‌یداوه‌، ئه‌و جۆره‌ مێرووله‌یه‌ له‌ پێكهاته‌ی جیاواز دروست بووه‌، له‌وانه‌ ماده‌ی (زنك) كه‌ ناسراوه‌ به‌ به‌هێزكردنی به‌رگری "مه‌ناعه‌"، كه‌ تا ئاستێكی به‌رز هه‌مان كاریگه‌ری (ڤیتامینA )ی له‌ به‌رگریدا هه‌یه‌.

له‌ كۆتایی راپۆرتی گۆڤاره‌كه‌دا هاتووه‌، پێكهاته‌ی مێرووله‌ له‌ ماده‌ی جیاوازی رووه‌كی و گژوگیایی پێكهاتووه‌، كه‌ به‌ چاره‌سه‌ر بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئیلتهابی چین چینی یاخود رۆماتیزم داده‌نرێت، هه‌ر بۆیه‌ تبتییه‌كان ئه‌و جۆره‌ مێرووله‌یه‌ به‌ سه‌رچاوه‌ی ده‌رمانی سه‌ره‌كی بۆ چاره‌سه‌ركردنی رۆماتیزم به‌ كاردێنن



pna

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-c3bbba4176.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-03-09 10:07:26

*باوان*
کازیوەی یانە
شوێن: ***کوردستان***
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-09
دواترین سه‌ردان: 2012-11-05
په‌یامه‌كان: 2337
WindowsXPMSIE

Re: خواردنی مێرووله‌ ته‌مه‌ن درێژ ده‌كات

هههههه هه‌ر ئه‌مه‌مان مابوو که‌ مێروله‌ش بخۆین....

جا توخوا ته‌مه‌نم بکا به‌ هه‌زار ساڵ مێرووله‌یه‌ک ئه‌خۆم...ههههه....

ده‌ستت خۆش بێ سازی خان....

ئه‌مجاره‌ سه‌ره‌ی مێش خواردنه‌......هههههه.....

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net