❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / صرع (فێ) .... خووداری چیه‌

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-03-09 17:34:42

₰ sîrwan ₰
به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ★ شـه‌قلاوه‌★
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-22
دواترین سه‌ردان: 2025-02-17
په‌یامه‌كان: 3739
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

صرع (فێ) .... خووداری چیه‌

  "خووداری" Epilepsi چییه‌؟

خووداری‌ مانابه‌خشینێکه‌ بۆ تێکچوونی وه‌ختیی کاره‌کانی مێشک. خووداری‌ له‌ ژیاندا, دوور نییه‌ هه‌ر وه‌ختێک  تووشی مرۆڤ ببێت و لای هه‌موو که‌سێکیش وه‌کوو یه‌که‌. له‌ سوێددا, نزیکه‌ی 100000 که‌س خوودارییان تووش بووه‌. ئه‌مه‌ به‌ واتای ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئه‌وان ناوه‌ ناوه‌ تووشی هێرشی جۆرێک له‌ بوورانه‌وه‌ ده‌بن. ئه‌م هێرشانه‌ جۆراوجۆرن لای مرۆڤی جۆراوجۆر و له‌ هه‌موو ژیاندا, هه‌ر له‌ هێرشێک یان دوو هێرشه‌وه‌ تا چه‌ندین هێرش له‌ ڕۆژێکدا ده‌گرێته‌وه‌.

هێرشی گه‌وره‌ Grand mal

دیمه‌نی هێرشه‌کان زۆر ده‌گۆڕێن. له‌ هێرشێکی گه‌وره‌دا, که‌سه‌که‌ له‌ناکاو بێهۆش ده‌بێت و وه‌رده‌گه‌ڕێ و به‌رده‌بێته‌وه‌ و ماسوولکه‌کانی گرژ ده‌بن. زۆر به‌ده‌گمه‌ن هێرشه‌که‌ له‌ 10 ده‌قیقه‌ زیاتر ده‌خایێنێت, به‌لآم به‌زۆری پاش ئه‌وه‌ پێویست به‌ خه‌و ده‌کات.

هێرشی گچکه‌ Petit mal

هێرشی گچکه‌ به‌زۆری له‌لای منداڵ ڕووده‌دات. منداڵه‌که‌ مه‌دهۆش ده‌بێت, به‌لآم وه‌رناگه‌ڕێ و به‌رنابێته‌وه‌. هێرشه‌که‌ کورته‌, به‌زۆری هه‌ر چه‌ند چرکه‌یه‌ک ده‌خایێنێت.

هێرشی ده‌روونموتۆڕی Psykomotorisk anfall

هێرشی ده‌روونموتۆڕیش ئاساییه‌. که‌سه‌که‌ مه‌دهۆشه‌ و ناتوانێ له‌ ماوه‌ی هێرشه‌که‌دا بپه‌یڤێ. جارجار پیاو جولآنه‌وه‌ی ئۆتۆماتیکییان لێ ده‌بینێ وه‌کوو جوین یاخود قووتدان. له‌ ماوه‌ی هێرشه‌که‌دا, جارجار که‌سه‌که‌ ده‌توانێ ببینێ و ببیسێ.

هۆیه‌کان Orsaker

چه‌ندین هۆ هه‌نه‌ بۆ هێرشی بوورانه‌وه‌. له‌وانه‌یه‌ ئازارێک به‌ مێشک گه‌یشتبێ له‌ له‌دایک بوونێکی به‌ ئه‌زیه‌تدا, له‌ کاتی کاره‌ساتی ترافیک یاخود ڕووداوێکی به‌ربوونه‌وه‌ی تردا. خوێن تێزانه‌ ناو مێشکیش ده‌کرێ ببێته‌ هۆی به‌رپابوونی هێرش. ئالکوهول- یاخود به‌کارهێنانی تابلێتیش به‌هه‌ڵه‌, ده‌کرێ ببنه‌ هۆی په‌یدابوونی هێرش. زۆر جاران پیاو ناتوانێ هۆیه‌که‌ی ده‌ستنیشان بکات.

تۆژینه‌وه‌ Utredning

پێشگۆییه‌که‌ له‌سه‌ر ئه‌و ڕوونکردنه‌وه‌یه‌ی نه‌خۆشه‌که‌ و که‌سوکاره‌که‌ی که‌ خۆیان ده‌یده‌ن به‌ده‌سته‌وه‌, ده‌ستنیشان ده‌کرێ. له‌ توێژینه‌وه‌که‌دا, که‌ره‌سه‌ی کۆمه‌کی وه‌کوو EEG به‌کارده‌هێنرێت, له‌وێدا چالاکیی ئه‌لیکترۆنیی مێشک له‌گه‌ڵ فۆڕمی جوداجودای لێکۆڵینه‌وه‌یی به‌ تیشکی گاما یاداشت ده‌کرێن.

کارله‌گه‌ڵکردن Behandling

به‌شێکی گرینگی کارله‌گه‌ڵکردن, زانیاری له‌سه‌ر بوورانه‌وه‌یه‌ بۆ ئه‌و که‌سه‌ی تووشی له‌م جۆره‌ هێرشه‌ هاتووه‌ و هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وانه‌ی ده‌وروبه‌ری. ده‌بێ وا له‌ نه‌خۆشه‌که‌ بگه‌یه‌نرێ که‌ ئه‌و بووراوه‌ نییه‌, به‌ڵکو هه‌مان مرۆڤی پێشووه‌, ته‌نها گۆڕانکارییه‌ک هه‌یه‌, که‌ ئه‌و تووشی هێرشی بوورانه‌وه‌ ده‌بێت. هێرشێکی بوورانه‌وه‌ له‌وانه‌یه‌ جاروبار له‌گه‌ڵ گرفتێکی ده‌ره‌وه‌دا ده‌ست پێ بکات وه‌کوو: تا لێهاتن, که‌ زۆر ئاساییه‌ لای منداڵ. له‌وانه‌یه‌ په‌یوه‌ندیی به‌ که‌م خه‌وی, په‌له‌په‌لی ده‌روونی یاخود له‌شی یاخود خواردنه‌وه‌ی زۆری ئه‌لکوهوله‌وه‌ هه‌بێت. زۆر گرینکه‌ که‌ ئه‌و مانا فاکتۆرانه‌ی ئه‌و شتانه‌ دیاری بکرێت و هه‌وڵ بدرێت ئه‌گه‌ر گونجا دوور بخرێنه‌وه‌. شتێکی ئاساییه‌ که‌ ژماره‌ی هێرشه‌کان به‌هۆی شێواوییه‌وه‌ زیاد ده‌که‌ن, داخۆ هێرشه‌که‌ چیی به‌دوادا دێت و بۆ که‌سوکار و هه‌والآن چی ده‌بێت و هه‌ل بۆڕه‌خسانی گه‌واهینامه‌ی شوفێری و کارپه‌یداکردن چۆن ده‌بێت. له‌ پاش ئه‌وانه‌دا, کارله‌گه‌ڵکردن دژی بوورانه‌وه‌ به‌هۆی به‌کارهێنانی ده‌رمانی پزیشکییه‌وه‌ ده‌بێت بۆ ماوه‌یه‌کی درێژخایه‌ن, هه‌ندێک جار له‌ ماوه‌ی هه‌موو ژیاندا. ئه‌و ده‌رمانانه‌ ده‌بنه‌ هۆی که‌مکردنه‌وه‌ی مه‌ترسیی هێرش, به‌لآم چاره‌سه‌ری ئه‌و شوێنه‌ برینداره‌ ناکات که‌ بووه‌ته‌ هۆی هێرشکردن. زۆر که‌س به‌ هۆی به‌کارهێنانی ده‌رمانه‌وه‌, هێرشیان تووش نابێ. بۆ گروپێکی که‌می خه‌ڵک که‌ نه‌خۆشی بوورانه‌وه‌یان هه‌یه‌, له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ده‌رمانیش به‌ چڕی به‌کارده‌هێنن هه‌ر هێرشیان تووش ده‌بێ, که‌ ئه‌مه‌ش کێشه‌یه‌کی گه‌وره‌یه‌. به‌شێک له‌وان که‌ بوورانه‌وه‌یان به‌ خه‌ستی هه‌یه‌, چه‌ند نه‌خۆشی به‌ربه‌ستی تریشیان هه‌یه‌ وه‌کوو: نه‌بزوتنی ئه‌ندامه‌کانی له‌ش یاخود ڕێگاگرتن له‌ گه‌شه‌کردنی ده‌روونی.

ڕه‌فتاری, هه‌ڵسوکه‌وتی Attityder

له‌لای زۆربه‌ی مرۆڤه‌کان که‌ کێشه‌ی بوورانه‌وه‌یان هه‌یه‌, به‌ ده‌گمه‌ن وا ڕووده‌دات که‌ خودی هێرشه‌که‌ کێشه‌ گه‌وره‌که‌ بێت. ئه‌وان ده‌توانن ژیانێکی ئاسایی به‌رنه‌سه‌ر, له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هیچ سه‌غڵه‌تییه‌ک له‌ نێوان هێرشه‌کاندا نییه‌. ناخۆشی هه‌ره‌ گه‌وره‌ ئه‌و هه‌ڵسوکه‌وته‌ نێگه‌تیڤه‌یه‌ که‌ له‌لایه‌ن نزیکترین که‌سی ده‌وروبه‌ره‌وه‌ دێ, له‌لایه‌ن ده‌سته‌لآتداران, خوێندگا و خاوه‌ن کاره‌وه‌. به‌زۆری ئه‌و ڕه‌فتاره‌ نێگه‌تیڤه‌ په‌یوه‌ندیی به‌ نه‌زانی و ترسه‌وه‌ هه‌یه‌, له‌به‌ر ئه‌وه‌ زانیاریی دروست و پێویست ده‌رباره‌ی بوورانه‌وه‌ زۆر گرینگه‌.

هیچ ڕێگه‌نه‌گرتنێک له‌ کار Inga Arbetshinder

بوورانه‌وه‌ هیچ ڕێگایه‌ک له‌ کارکردن ناگرێت. به‌و شێوه‌ سروشتییه‌ی هه‌یه‌, که‌سێکی که‌ کێشه‌ی بوورانه‌وه‌ی هه‌یه‌, ده‌توانێت وه‌ک هه‌موو که‌سێکی تر کاربکات.

یارمه‌تی له‌ کاتی هێرشدا Hjälp vid anfall

ئارام ببه‌. هێرشه‌که‌ کۆتایىى دێ. ئه‌گه‌ر هێرشه‌که‌ هێرشێکی گه‌وره‌ Grand mal بوو و که‌سه‌که‌ وه‌رگه‌ڕا و به‌ربووه‌وه‌, نابێ هیچ شتێک بخرێته‌ نێوان ددانه‌کانی- له‌وانه‌یه‌ تووشی شکان ببن. شتی وا دوور بخه‌ره‌وه‌ که‌ ده‌بێته‌ هۆی برینداربوونی که‌سه‌که‌. ئه‌گه‌ر گونجا شتێکی نه‌رم بخه‌ره‌ ژێر سه‌ری و شتی ڕه‌قی وه‌کوو که‌ڕه‌وێت (بۆینباغ) و پشتێن (که‌مه‌ربه‌ند)ی شه‌ته‌کدراوی لێ بکه‌ره‌وه‌. له‌لای که‌سه‌که‌ بمێنه‌وه‌ تا ئه‌و کاته‌ی خۆی کاره‌کانی جێبه‌جێ ده‌کات.
کلاورۆژنه‌

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-cb44b44495.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net