.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه














دەزانم هزرت لە کاری مێروولەیەک ماندوترە
نیگات لە تریفەی مانگە شەو جوانترە
(مۆنالیزا )لەبەردەم بزەت شەرمەزارە
ئەڤینی تۆ،
لەئەڤینی پەپولەو گولڕ ئەڤینترە
دەزانم تۆ،
پەیامی( زین)ێکی پاکت هەلگرتووە
چەند وەرزێکە ،
بەیداخی وەفاداریت لە نێو دڵما ،
هەلکردووە.
دونیایەک نەهێنیت پاراستووە
شارو گەڕەک و کۆڵان
بەم ئەڤینەت دەزانن
گەواهی لێ دەدەن بۆ دەیان ژوان
بگرە دارسێوەکەی نێو ماڵتان،
گوێ لە سەدان ئاوازی ماچی من وتۆ گرتووە
نەهێنی ئەم ئەڤینە
زۆر بەتینە
لەلای دارەکانی سەرشەقام و
چۆلەکەکانی گەڕەک هەیە
دەزانم نزیکی لێم
وەک سێبەر
وەک هەناسەم
وەک چۆن سووراو لە لێوی تۆ نزیکە،
وەک قردێلە لە پرچت
وەک گوارە زێرەکەت لە گوێت
تۆش نزیکی لێم
من بە ئەڤینەت سووتاووم
پێم بڵێ :
یەخەی کێ بگڕم!
نیشتمان پڕبووە لە عیشق کوژ
ناهێڵن نا،
دڵی پاکیزەیمان بکەین بەیەک
دەستمان بخەینە نێو دەستی یەک
ناهێلن نا،
ئەلقەیەک بخەمە پەنجەت و
پێت ببەخشم گوڵێکی سوور
نێوانمان دەکەنە خەرەند و
دوو کیشوەری لە یەک دوور
هەر هەنگاوێ نزیک بم لێت
دێنە بەردەمم ،
کۆت وزنجیرو
سەدان سنوور
سەدان سنوور!!
>>>>> یــاســــیـن بـــــــرایـــــــم<<<<<


لهسهر هێڵ نییه