.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه
















له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی "بابلیكۆ"ی پرتوگالی (لیۆنێل میسی) یاریزانی ناوداری جیهانی و ناسراو به مارادۆنای نوێ خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی به یاریكردنی له ڕیزه‌كانی یانه‌ی به‌رشلۆنه‌دا كه له‌گه‌ڵ ده‌سته‌یه‌ك یاریزانی به توانا یاری ده‌كات سه‌باره‌ت به هاوڕێكانی له یانه‌كه‌دا دوا و وتی: زۆر به‌شێوه‌یه‌كی جوان له‌گه‌ڵ هه‌ردوو باشترین هێرشبه‌ران "ئیتۆ و هێنری" خۆم گونجاندووه و هه‌ردووكیشیان باشترین هێرشبه‌رن یاریكردنیش له‌گه‌ڵیاندا ئه‌ركی منی ئاسانكردووه و كاتێك كه ئاوڕ ده‌ده‌مه‌وه هێڵی ناوه‌ند ده‌بینم له هه‌ریه‌ك له "چاڤی و ئینێستا " و له هێڵی به‌رگری "دانیال ئه‌لڤێز" ده‌بینم هه‌ست به به‌هێزی ده‌كه‌م ئه‌مانه‌ش هه‌مووی وایان لێكردووم چاو ببڕمه هه‌موو نازناوه‌كان هه‌رچه‌نده خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا بردنه‌وه‌ی گرانه، به‌ڵام من ئه‌م هاوڕێیانه‌م هه‌بێت بۆ نا دوور نییه بتوانین بیبه‌ینه‌وه.
له وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیارێكدا كه سه‌باره‌ت به داواكردنی له‌لایه‌ن یانه زه‌به‌لاحه‌كانه‌وه به‌تایبه‌تی یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی كه بڕی 112 ملیۆن یۆرۆیان بۆ كڕینی میسی ئاماده‌كردووه ڕایگه‌یاند هه‌ر بۆندێكم پێشكه‌ش بكه‌ن ناچمه یانه‌ی مان سیتی له‌به‌رئه‌وه‌ی یانه‌كه‌ی خۆمم زۆر خۆشده‌وێت هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به سه‌رۆكی نوێی ڕیاڵ و داواكردنی بۆ یانه‌ی شاهانه‌ی مه‌درید ڕایگه‌یاند كه مه‌سه‌له‌ی چوونی من بۆ ڕیاڵ مه‌درید ته‌نها خه‌یاڵه و هیچی تر من ته‌نها بۆ یانه خۆشه‌ویسته‌كه‌ی خۆم كه به‌رشلۆنه‌یه یاریده‌كه‌م و ده‌مه‌وێت هه‌ر له یانه‌ی كه‌ته‌لۆنیا كۆتایی به ژیانی وه‌رزشیم بهێنم و به‌هیچ بۆندێك كه پێشكه‌شم بكرێت یانه‌ی به‌رشلۆنه به‌جێناهێڵم.
ده نكوباس


له‌سه‌ر هێڵ نییه