.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه
















ئاژانسی ناسا مانگێكی ده‌ستكردی له‌رێگه‌ی موشه‌كێكه‌وه ره‌وانه‌ی بۆشایی ئاسمان كرد بۆ دۆزینه‌وه‌ی هه‌ساره‌ی هاوشێوه‌ی زه‌وی.
دوێنێ هه‌ینی ناسا ته‌لسكۆبی كیبله‌ری له‌رێگه‌ی مووشه‌كی دلتا دوو له بنكه‌ی كیب كانافیراله‌وه له‌ویلایه‌تی فلۆریداوه ره‌وانه‌ی بۆشایی ئاسمان كرد، كه‌یه‌كه‌م گه‌شتی زانستی له‌و شێوه‌یه‌یه بۆ گه‌ڕان به‌دوای هه‌ساره‌ی هاوشێوه‌ی زه‌وی له‌ده‌ره‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی خۆردا.
كه‌شتی كیبله‌ر له‌رێگه‌ی مووشه‌كه‌ی ده‌لتا دووه‌وه‌و له‌ماوه‌ی 10 ده‌قیقه‌دا گه‌یشته دووری 115 میل له‌زه‌ویه‌وه‌و پرۆسه‌كه‌ش له‌رێگه‌ی كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی ناساوه پیشاندرا، دوای شه‌ست‌و دوو ده‌قیقه له‌هه‌ڵدانیشی له‌موشه‌كه‌كه جیابۆوه‌و چووه خولگه‌ی خۆیه‌وه كه‌هاوشێوه‌ی خولگه‌وی مانگی ده‌ستكردی سپیته‌رزی سه‌ر به‌ئاژانسی ناسایه.
ئامانجی ئه‌م گه‌شته‌ی كیبله‌ر گه‌ڕانه له‌بۆشایی ئاسمان بۆ هه‌ساره‌ی هاوشێوه‌ی زه‌وی كه‌بگونجێت بۆ نیشته‌جێبوونی مرۆڤ و ده‌بێت ئه‌و هه‌ساره‌یه‌ی ده‌دۆزێته‌وه ئاوی تێدا بێت، زانایانیش له‌و بڕوایه‌دان ئاو پێویسته بۆ دروستكردنه‌وه‌ی ژیان له‌سه‌ر ئه‌و هه‌سارانه.
گه‌شته‌كه‌ی كه‌شتی كیبله‌ر سێ ساڵ‌و نیو ده‌خایه‌نێت‌و تێیدا چاودێری رووبه‌ڕێكی بۆشایی ئاسمان ده‌كات كه‌نزیكه‌ی 100 هه‌زار هه‌ساره‌ی هاوشێوه‌ی خۆر له‌خۆ ده‌گرێت، بۆ گه‌ڕان به‌دوای هه‌ساره به‌قه‌باره‌ی زه‌وی كه له‌ده‌وری .
دهنكوباس


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه