.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه















دڵی گــــــلاراو
فرمێسك له چاومدا قه‌تیس ماوه
بیر‌و هزر و تێڕامانم په‌شۆكاوه
دوا ڕۆژ له‌به‌ر ده‌ممدا سه‌ما ده‌كا و ڕاوه‌ستاوه
بوون به‌هاوڕێ له‌گه‌ڵ ئه‌م دلًَه گلاراوه
دوا ڕۆژ ده‌ستی له ملی من داناوه
گه‌مارۆی ڕۆحی منی داوه
داوا ڕۆژ پرچی ئاڵی شانه كردوه و
زه‌رده خه‌نه‌ی لێده‌وه‌رێ
كه‌چی ئه‌م دڵه شێته‌م
ماچی ئه‌وینی لێده‌وێ
وه‌ك قه‌زوان و داری به‌هێ
چۆن شهمالًَێك ده‌یله‌رزێنێ
كه‌چی خۆشی وه‌ك په‌لكه زێرینه پێده‌كه‌نێ
دوا ڕۆژ ده‌ستی له ملی من داناوه
گه‌مارۆی ڕۆحی منی داوه
جاروباریش هزرو بیرم
ئه‌سپی جوانی خۆی تاو ده‌داو
ده‌م فڕێنێ و به‌ره‌و ده‌رگای ڕاستیم ده‌با و
وا پێم ده‌ڵێ :
ئه‌وه‌ی وه‌ك دووكه‌ڵ كێشی زۆپای دارێ
ده‌یكێشێ به دڵ و ده‌رون و سینه تا دوكهلًَی تاوانێ
ئاگادار به وه‌ك ئارێزێك
هه‌ره‌سی تاوانت بۆ دێنێ
له بن پێتا له نگێز ده‌كا و ده‌تمرێنێ
به كه‌وای پوله‌كه و گوڵه شیلانی ده‌ستی دهتخهلًَهتێنێ
به ده‌ستی خه‌ناوی ده‌تخنكێنێ
دوا ڕۆژ سه‌راپای كاتی خۆی ده‌سوتێنێ
ڕاسته من باوه‌ڕم به دوا ڕۆژدا ده‌رده‌هێنم
له ڕووی جوانی ڕۆژی دوایی ده‌یڕوێنم
ئه‌و ڕۆژه یه له ژیانۆ به‌ره‌و مردن ده‌چم
له ئارامگای ڕۆژی دوایی ئارام ده‌گرم
من ڕێبواری ڕێ گۆڕاوی لێره‌وار بووم
بهلاَم ئێستا كۆچه‌رێكی هه‌گبه به‌تاڵی شارێگام
دێم و هه‌نگا و ده‌نێم به‌ره‌و تاوانی ڕاستی ژیان
بهگهلاَی عومرم به‌لا سكه وه هه‌ڵده ورێن
تێڕامام
كه ئاسمانه‌كان لوول ده‌كرێن
ئه‌ستێره‌كان هه‌ڵده‌وه‌رێن
زه‌وی و شاخ و دۆڵ و چیا
له رزه‌ی گر و كلًَپه ده‌كه‌ن
كه من دایكم به‌جێم بێڵێ و
باوكیشم هه‌ناسه‌م بۆ ههلًَنه كێشێ و
خۆشه‌ویستم به ئاسته‌مێك بڵێ ته‌واو
كوڕ‌و كچم له فریاد ڕازم نه‌گه‌ن
ئه‌مه بوو دوا ڕۆژ بۆ ژیان
هاوارده‌كه‌م به‌سه ئیتر باسی دوو ڕۆژ تان
دۆژه‌نی خه‌م دڵتانی گرتووه
دڵه گلاراوه‌كه‌ی منیش ڕێگاتانی گرتووه
من كه‌سێكی بێ هوده و عه‌به‌سی نیم
هه‌ڵپه‌كه رێكی دنیا وویست و ماددی نیم
ده‌ژیم له ده‌روازه‌ی هه‌ر دوو كیاندا
تاله ده‌روازه‌ی ئا ینێكدا ڕۆحم تیركه‌م
كه ئیسلامه .
هۆنراوه‌ی : ماكـــــــــوان


له‌سه‌ر هێڵ نییه