❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / **په‌ندی پێشینان**

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-03-10 18:51:10

shazada-shane
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-03
دواترین سه‌ردان: 2012-09-30
په‌یامه‌كان: 1188
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

**په‌ندی پێشینان**

په‌ندی پێشینان
گوڵی ژین ئاشتی و هه‌م بێ ده‌ردی یه‌
دژ به‌ سه‌ركه‌شی و بیری فه‌ردی یه‌
دژ به‌ زۆردارت بوه‌سته‌ به‌لاَم
لێدانی زه‌بوون ڕێی نامه‌ردیه‌
ئه‌وه‌ی هه‌میشه‌هه‌وڵی هه‌رداوه‌ بێ شك به‌رهه‌می به‌ده‌ست هێناوه‌ .
هه‌رچه‌ند ده‌ست مایه‌ی وه‌ زعیشی كه‌م بێت ( بنه‌مای لافاو هه‌ر تكه‌ی ئاوه‌ )
ناكه‌س به‌ باسی ئه‌م و ئه‌و فێره‌ به‌لاَم له‌ ئاستی عه‌یبی خۆی كوێره‌.
عه‌یبی بچوكی خه‌ڵكی ئه‌بینێ عه‌یبی زلی خۆی نی یه‌ یا خێره‌ .
خۆزگه‌ به‌ و كه‌سه‌ی مه‌رد و دلێره‌ له‌ لێ قه‌ومانا په‌نایه‌ و خێره‌
نه‌ك هه‌ر حازری شایی و شینی له‌سه‌ر كولێره‌ عه‌شیره‌ گلێره‌ .
به‌دی خۆپه‌رست په‌ٌڕه‌ی بۆ سۆیه‌ له‌ ناو چاكانا سوك و نامۆیه‌
ڕۆحی هاوكاری كالاَی كۆمه‌ڵه‌ (ئه‌مڕۆ له‌ منه‌ سبه‌یی له‌ تۆیه‌)
گه‌ردون گوڵی ژین هه‌ڵ ده‌وه‌رێنێ .. كێ توانیویه‌تی سودێك بچێنێ
ناوی به‌وپێ یه‌ ده‌مێنێته‌وه‌ ده‌س وهه‌رتیا ئه‌چێ و ده‌زگا ئه‌مێنێ
ته‌نیا جارێكه‌ مردنی مه‌ردی ژیانی یانی به‌رزی و نه‌به‌ردی
ژینی ناپاكیش پُڕه‌ له‌ مردن ئه‌وه‌یش هه‌یه‌تی ترسه‌ و ڕوو زه‌ردی
إڕه‌سه‌ن ڕه‌سه‌نه‌ برسیبێ یان تێر ناكه‌س ئه‌گۆڕێ و لێت ئه‌بێ به‌ شێر .
بۆ سپڵه‌ی به‌د كار پێشینان ده‌ڵێن : ( لێم بووه‌ به‌ شێر ئه‌وه‌ی پێم كرد خێر )
پێشینان ئه‌ڵێن : ( كردن تا مردن )
حه‌یفه‌ بێ عیلمیش ده‌س بۆ هیچ بردن .
ئه‌وه‌ی خۆشی ئه‌و هه‌ر خۆشی خه‌ڵكه‌، ئاواتی ژینی خزمه‌ت و كه‌ڵكه‌ .
خۆی به‌ خۆی ئه‌ڵێت بۆ سودی گشیت ،( له‌گه‌ڵ دوژمنا بسازێ و هه‌ڵكه‌)
چاكه‌ و پیاوه‌تی هه‌تا ئه‌كرێ بۆت ، چاوه‌رێش مه‌به‌ هیچ بنێرێت بۆت .
به‌لاَم له‌ دونیای خۆشه‌ویستی دا، ( بۆ یه‌كێ بمره‌ , ئه‌ویش بمرێ بۆت )
نه‌ ده‌ستی قوچاو نه‌ زۆر به‌ره‌لاَیش ، نه‌ په‌له‌ كردن نه‌ زۆر به‌ هێواش .
به‌س به‌ پێی توانا و به‌ خاڵ بجوڵێ ،( نه‌ هه‌رشتای ماش نه‌ پێلاَ وی پاش )

بێ ده‌سی شه‌رمن كز و گه‌داشه‌ ده‌سگیری بۆ ئه‌و كارێكی باشه‌ .
ئه‌ینا بێ حه‌یا په‌كی ناكه‌وێت ( له‌ هه‌ركوێ ئاشه‌ كتك فه‌ڕاشه‌ )
ماڵ ئه‌و مه‌لایه‌ ئه‌و موڵكی تۆ بێ بۆ شادی خۆت و خه‌ڵكی تر هۆ بێ
نه‌ك تۆ موڵكی ئه‌و به‌ ده‌ستی قوچاو به‌نده‌ی ماڵ ئه‌بێ هه‌ر ڕه‌نجه‌ ڕۆ بێ
دارت هه‌ڵبڕی سه‌گی دز دیاره‌ بۆیه‌ له‌ ڕه‌خنه‌ ناپه‌ك بێزاره‌
ئه‌ینا سه‌ربه‌ستی ره‌خنه‌ و بیروڕا له‌ له‌ی دڵپاكان گوڵی بۆنداره‌
كه‌سێ بیه‌وێ ژیانی خێر بێ ئه‌بێ به‌ حبسی ئاره‌زووی فێر بێ
هاوكێشه‌یه‌كی پێچه‌وانه‌یه‌ سكت برسیه‌ تا له‌ شت تێر بێ
مه‌ده‌ له‌ ژێری هه‌ڵه‌ی خۆكردو , مه‌كه‌وه‌ شوێنی ته‌قله‌ی با بردوو
دانا كاتی خۆی لاش فیڕۆ نادا ( نه‌ ڕه‌نج بۆ ناكه‌س نه‌ شین بۆ مردوو .
شعره‌كانی : ملا محمد ساڵح
پێشكه‌ش كردنی : خوشكه‌ هه‌نار

ده‌نگی ئیسلام

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-64c9bb37e3.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-03-13 17:39:57

rezhen
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-16
دواترین سه‌ردان: 2025-01-11
په‌یامه‌كان: 1488
WindowsXPMSIE7

Re: **په‌ندی پێشینان**

ده‌ستت خۆش بێت  زۆر جوانه سه‌رکه‌وتوبیت‌ ...

Kurdzhin
توخــوا گـه‌ر مردم جار جار بمــکه‌ یــاد
چونـکه‌ له‌م دنیــا هه‌ر تــۆم هه‌ڵبـژارد

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net