❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / بیرتان ئه‌که‌م

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-03-10 18:54:30

shazada-shane
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-03
دواترین سه‌ردان: 2012-09-30
په‌یامه‌كان: 1188
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

بیرتان ئه‌که‌م

بیرتان ده‌كه‌م

ئه‌م شه‌و سه‌رینه‌كه‌م وه‌نه‌وزێكی خه‌مه‌
دۆشه‌كه‌كه‌م سه‌را بستانێكی ته‌مه‌
خه‌ویش به‌ومه‌ستی چاومه‌ له‌گه‌ڵ گریانا هاوڕامه‌
بیرتان ده‌كه‌م , بیرتان ده‌كه‌م
له‌و ڕۆژه‌وه‌ی كه‌ به‌ دوای مندا جامه‌ ئاوه‌كه‌تان ڕژاند
تینووم ناشكێ و بیرتان ده‌كه‌م
هه‌ر دیوه‌خانی قورگی پڕ له‌ گریانم بوو شه‌و چه‌ره‌ی
هه‌نسكی تیا دانرا
هه‌ر كه‌له‌گی ڕۆحی من بوو تاریك و تۆنك
هه‌ر چرای تیا دا نه‌گیرسا
حه‌وشه‌ی دڵم بیابانێكی لماوی یه‌
ڕێبوارێك له‌ تینوانا خنكا
دایه‌ گیان ئه‌م شه‌و هه‌ر خه‌مه‌ سه‌ر هه‌ڵده‌دا له‌م دڵه‌مدا
په‌نجه‌ی ساردو سڕت بێنه‌ بینێ به‌سه‌ر ڕوومه‌تما
زۆر ده‌مێكه‌ سه‌ره‌ شێته‌كه‌م تینووه‌ بۆ سه‌ر سینه‌گی گه‌رمت
بم لاوێنه‌ به‌ هه‌ناسه‌ی شیرینی ئاڵی خه‌مت
دایه‌ گیان بۆنت ده‌كه‌م , بیرت ده‌كه‌م , ماچت ده‌كه‌م
هه‌ر شه‌وانه‌ به‌ بیری تۆ هه‌موو خه‌مه‌كانم فه‌رامۆش ده‌كه‌م
له‌ دوره‌وه‌ بۆ هه‌ناسه‌ی تراویلكه‌ی ماچێكی ده‌می تۆ دڵم خۆش كه‌م
بیرتان ده‌كه‌م , بیرتان ده‌كه‌م
بابه‌ گیان دێم بۆ لای كێله‌كه‌ی تۆ
دێم و هه‌ڵده‌وه‌رێنم فرمێسك به‌ كوڵ له‌سه‌ر گۆڕه‌كه‌ی تۆ
دێم و ده‌گریم ڕووی ترسنۆكیم و شه‌رمه‌نده‌یم ده‌سوم
له‌ مه‌زاری لا ڕووخاوی گه‌وره‌یی تۆ
بابه‌ گیان بم بوو‌ره‌
هه‌ر هه‌ورێك من چوومه‌لای له‌ ڕاستی دا سایه‌قه‌ بوو
هه‌ر شمشێرێك ده‌ستم دایه‌ كول بوو
بۆ به‌د به‌ختی من ترسنۆك بوو
بابه‌ ده‌گریم به‌ گڵكۆتا دێمه‌ خوارێ
به‌فرمێسكم ئاوپرژێنی گڵی ووشكی سه‌رگۆڕت كه‌م
بیرت ئه‌كه‌م , بیرت ئه‌كه‌م
بابه‌ گیان دوای تۆ هه‌موو په‌رژینی باخه‌كانیان شكاند
هه‌رچی داری مزره‌ سێو و هه‌رمێ لا سوره‌كان و هه‌ڵوژه‌ و
ئالًَوباڵوه‌كان بوو هه‌موو یان سوتاند
بابه‌ گیان به‌ ڕۆشتنت قشقه‌ڕه‌ هاته‌ سه‌رماڵه‌كان
بوكه‌ شوشه‌ی مندالاَنیان هه‌موو شكاند
چێشته‌ قولێ ی منالاَنی هه‌ژارانیان سوتاند
باڵی په‌پوله‌ كانیان هه‌ڵكه‌ند داوێنی ئافره‌تانیان به‌زاند
ئه‌وان هه‌وری ڕه‌شی خه‌میان هێنا
وه‌ك شه‌سته‌ی ڕه‌هێڵه‌ و باوباران ڕژاندیان به‌سه‌رماندا
بابه‌ گیان لێم ببوره‌ دیسانه‌وه‌
چاوه‌ڕوانی گزنگی به‌ره‌به‌یانی كازێوه‌ ده‌كه‌م
په‌یمان ده‌ده‌م وه‌ك هه‌ڵۆیه‌كی چنگ (( ژیوان ))
وه‌ك پڵنگێكی تیژ ڕه‌وی مه‌غۆلیه‌كان
دڵنیا به‌ هه‌ڵمه‌ت ده‌به‌م
وه‌ك بومه‌له‌رزه‌ هه‌پرون هه‌پرونیان ده‌كه‌م
وه‌ك په‌یكه‌ری (( لات و مه‌نات و عوزا )) ووردو خاشان ده‌كه‌م
ئه‌م جاره‌یان كه‌ گه‌ڕامه‌وه‌ له‌ جیاتی گریان چڵه‌ نێرگسێك داده‌نێم
له‌ كۆتایدا هه‌ر له‌سه‌ر گڵكۆكه‌ت ده‌ستی نزام به‌رز ده‌كه‌م
بۆ خوای كردگاری بوون
به‌ڵكو له‌ به‌هه‌شته‌كه‌ی خۆیدا جێگایه‌كت بۆ دابین كات .
هۆنراوه‌ی : ماكـــــــــــــوان
جه‌ژن یان خه‌م

جه‌ژنه‌و به‌ خاكی سه‌رم تینووم
جه‌ژنه‌و خه‌م وه‌كو گورگ هه‌ناسه‌م پارچه‌ پارچه‌ ده‌كات
جه‌ژنه‌و نازانم كه‌چی سه‌رم كڕنوشی گریان ده‌بات
فرمێسك له‌ چاومدا له‌گه‌ڵ گریه‌ ده‌ستیان گرتوه‌ هه‌ڵپه‌ڕكێی ژوان ده‌كات
ئاخ جه‌ژن، منداڵی، جه‌ژنانه‌
ڕۆحم به‌ ئه‌سپی باڵدار داوای گه‌ڕانه‌وه‌ ده‌كات
داوای زینی ئه‌سپی الیاس و خه‌می دیواری به‌هزاد ده‌كات
ڕیشۆڵه‌ په‌لاماری خه‌مم ده‌دات
چۆله‌كه‌ هه‌ناسه‌ی عشقم ده‌گرێت
شه‌مشه‌مه‌كوێره‌خوێنم وه‌ك شیر ده‌مژێت
باخه‌وان بێڵ له‌ نوكی سینه‌م داده‌نێت
جوتیار بژاری خه‌ونم ده‌كات
له‌گه‌ڵیشیا كه‌ڕوی گڵم وه‌لا ده‌نێت
شوان شوانی به‌رخی فه‌راهه‌نده‌ گوڵم ده‌گرێت
كه‌چی باوكم جه‌ژنانه‌ی خۆشیم لێداده‌بڕێ
به‌ڵام دایه‌ جلی جه‌ژنم به‌ فرمێسك و ته‌قه‌ڵی خه‌م له‌به‌ر ده‌كات
ژیان مۆڕه‌ی خۆی ده‌كات و شه‌ڕی ده‌سته‌و یه‌خه‌م له‌گه‌ڵ ده‌كات
من په‌روانه‌ی دڵ سوتاووم پێشڕه‌وی له‌ دوا بڕاوم
مه‌لی نه‌وره‌سی بێ ئاوم
گوڵه‌ لاولاوی به‌ ناو زه‌ویدا كراوم
فرمێسكی خه‌رمان به‌ره‌كه‌ت و چڵه‌ داری شكاوم
كفنی پرتوكاوی زیندوم
ماچی سه‌ر ڕووی فه‌راهه‌م كراوم

ئه‌رێ چی بوو خۆ جه‌ژنه‌
گوێم له‌ مناره‌ی الله‌ اكبری مزگه‌وته‌
چاوم له‌ جریوه‌ی ئه‌ستێره‌و جیكه‌جیكی زه‌رنه‌قوته‌ی سك برسیه‌
چاوم له‌ لاره‌ ملی منداڵی هه‌تیوه‌
چاوم له‌ مه‌نجه‌ڵی دایكی ماندوی خێر له‌ خۆ نه‌دیوه‌
چاوم له‌ باوكی گیرفان به‌تاڵه‌
به‌ڵام جه‌ژنه‌و هه‌موو دڵیان خۆشه‌
من به‌ ته‌نها دۆش داماوم
بۆ خه‌می كوردستان و دادی دایكی جگه‌ر سوتاوم
تێڕاماوم بۆ فرمێسكی باوكی جگه‌ر بڕاو
حه‌په‌ساوم
ده‌ڵێن جه‌ژنه‌ دڵمان خۆشه‌
ده‌ڵێن جه‌ژنه‌
من شعرم ده‌كه‌مه‌ جه‌ژنانه‌ ته‌نها بۆ تۆ به‌رخۆله‌ی هه‌تیو
من شعرم ده‌كه‌مه‌ خۆشی و ماچ بۆ نێو ده‌ستی باوكی هه‌ژار
من شعرم ده‌كه‌مه‌ باقه‌ گوڵ بۆ نێو ده‌ستی عاشقانی زه‌ردو زویر
من شعرم ده‌كه‌مه‌ ماچێكی گه‌رم ماچێكی تینوو ماچێكی خه‌م
ده‌یده‌م له‌ نێو چاوی ووڵاته‌كه‌م
كوردستانم

هۆنراوه‌ی : مــــــاكوان

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-64c9bb37e3.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net