.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1










ره‌نگا و ره‌نگ - لانه‌یه‌كی ئاژه‌ڵان پێویستی به كارمه‌ندی چیرۆك خوێندنه‌وه بۆ سه‌گ هه‌یه
PNA- په‌ناگه‌یه‌كی ئاژه‌ڵان له وڵاتی به‌ریتانیا داوای كه‌سانی خۆبه‌خش ده‌كات تاوه‌كو چیرۆك و بابه‌ت بۆ سه‌گه‌كانی خانه‌كه‌یان بخوێننه‌وه.
كه‌ناڵی (BBC) به‌ریتانیایی بڵاویكردۆته‌وه، لانه‌یه‌كی ئاژه‌ڵان له شاری (نوتینگهام شایه‌ر)ی به‌ریتانیا رایگه‌یاندووه، پێویستی به چه‌ند كه‌سێكی خۆبه‌خش هه‌یه تاوه‌كو چیرۆك و بابه‌تی ره‌نگاوره‌نگ بۆ ئاژه‌ڵه‌كانیان به‌تایبه‌تی سه‌گه‌كان بخوێننه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌گه‌كان هێمن و ئارام بكه‌نه‌وه، هه‌روه‌ها بیانگه‌رِێننه‌وه بۆ ئه‌و هاورِێیه‌تیه به‌هێزه‌ی كه له نێوان مرۆڤ و سه‌گدا هه‌بووه.
له‌مباره‌یه‌وه یاریده‌ده‌ری به‌رِێوه‌به‌ری لانه‌كه (ئیلا هیرنگ) وتویه‌تی: ئه‌م هه‌نگاوه‌ی ئێمه پێشكه‌وتنێك له په‌ناگه‌كانی ئاژه‌ڵان داده‌نرێت، چونكه سه‌ره‌تا خۆبه‌خشه‌كان مه‌شق و راهێنانیان پێ ده‌كه‌ین سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی شێوازی خوێندنه‌وه بۆ سه‌گه‌كان كه تا چه‌ند له توانایاندا هه‌یه ئارامیان بكه‌نه‌وه.
(ئیلا هیرنگ) روونیكردۆته‌وه، خه‌ڵكی داواكه‌ی ئێمه به نائاسایی و سه‌یر داده‌نێن، به‌ڵام ده‌بێت له‌وه تێبگه‌ن ئێمه ئه‌م داوایه‌مان بۆچی راگه‌یاندووه و سودی ئه‌م هه‌نگاوه چیه بۆ سه‌گه‌كان، بۆ ئه‌وه‌ی داوامان پێشكه‌ش بكه‌ن.]]
scpayamneran

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه
پهڕهكان: 1
