❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / خوێ د‌ه‌توانرێت وه‌ك دژه‌خه‌مۆکییه‌ك به‌کاربهێنرێت

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-03-15 14:50:40

Dli_Baba
کازیوەی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-11
دواترین سه‌ردان: 2012-02-13
په‌یامه‌كان: 627
WindowsXPMSIE

خوێ د‌ه‌توانرێت وه‌ك دژه‌خه‌مۆکییه‌ك به‌کاربهێنرێت

کاریگه‌ی خوێ له‌سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ یه‌کجار زۆره، هه‌ربۆیه ده‌کرێت ڕوون بکرێته‌وه، که زۆری به‌کارهێنانی خوێ له‌لایه‌ن مرۆڤه‌وه بێهۆکار نه‌بێت. توێژه‌رانی زانکۆی "Iowa" له‌میانه‌ی چه‌ند تاقیکردنه‌وه‌یه‌کدا خۆراکی چه‌ند جرجێکی تاقیگه‌یان ناشۆر کرد و ئه‌و ناشۆریشه جرجه‌کانی دووچاری خه‌مۆکی کرده‌وه. له‌ژێر تیشکی ئه‌م ئه‌نجامه‌ش توێژه‌رانی ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه پێیانوایه، که خوێ ده‌کرێت وه‌ك دژه‌خه‌مۆکییه‌کی سروشتی ده‌ستنیشان بکرێت.

"Kim Johnson" له‌سه‌ر ڕووپه‌ری گۆڤاری "Physiology & Behaviour"دا ده‌نووسێت، که داواکارکردنی له‌ش بۆ خوێ و ده‌رکه‌وتنی خه‌مۆکی له‌کاتی نه‌بوونی خوێدا ده‌توانێت هه‌مان لێکدانه‌وه‌ی په‌یوه‌ستبوون به ده‌رمانه بێهۆشه‌کانی بۆ بکرێت.

پاش ئه‌وه‌ی جرجه‌کانی ناو تاقیگه به ته‌نها خۆراکی ناشۆریان ده‌رخوارد درا، گیانله‌به‌ره‌کان له‌ناکاودا زۆر زیاتر ئاره‌‌زوویان له‌ده‌ستدا. زۆری خواردنی خۆراکی ناشۆریش بووه هۆکاری وازهێنان له خواردنه‌وه‌ی شیرین یان ئاسووده‌کردنی ده‌روون، که جرجه‌کان پێشتر له‌ڕێگای دوگمه‌یه‌که‌وه نیشانیان ده‌دا.

ڕۆژانه له‌شی مرۆڤ پێویستی به‌بڕێك له خوێیه، تا به‌هۆیه‌وه چه‌ند به‌شیکی دیاریکراوی ناو له‌ش کاره‌کانی خۆیان به‌شێوه‌یه‌کی باش ئه‌نجام بده‌ن. هه‌رچی سۆدیۆمه‌ بۆ ڕێکخستنی بڕی شله‌مه‌نییه‌کانی ناو له‌ش گرنگی خۆیان هه‌یه و به‌‌هۆیه‌وه ماسولکه‌کان و ده‌مارگیرییه‌کان سوود وه‌رده‌گرن. ئاره‌قکردنه‌وه‌ و سکچوونی زۆر ده‌بێته هۆکاری که‌مکردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی سۆدیۆمی ناو خوێن.

بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌‌ی ئه‌و پرسیاره‌ی، ئایا مرۆڤ ڕۆژانه چه‌ند بڕ له خوێی پێویسته، چه‌ندین وه‌ڵامی جۆراوجۆر هه‌یه. هه‌ندێك پێیانوایه، که مرۆڤ ڕۆژانه پێویسته 550 میللیگرام خوێ وه‌ربگرێت، له‌کاتێکدا هه‌ندێکی دیکه پێیانوایه، که مرۆڤ ڕۆژانه پێویست به دوو یان هه‌شت گرام خوێ هه‌یه.

"هه‌موو شتێك به خوێیه‌وه و خوێش به مانا"

 

سه‌رچاوه‌: خۆزگه‌

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن Dli_Baba (2009-03-15 15:04:11)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net