❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / دڵگەش خۆی سووتاند

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-03-15 19:57:59

D I L M A N
سونبولی یانه
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-08
دواترین سه‌ردان: 2014-02-24
په‌یامه‌كان: 1544
WindowsXPMSIE

دڵگەش خۆی سووتاند

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-f177effff0.jpg
دڵگەش خۆی سووتاند

كاتێك دكتۆرەكان مژدە دەدەنە دڵگەش، كە سكی پڕە، دڵگەش لە خۆشیان شاگەشكە دەبێ و خێرا هەواڵەكە بە مێردەكەی رادەگەیێنێ، بەڵام لەجیاتی مژدانە، مێردەكەی پێیدەڵێت "دەبێت سكەكەت لەبار ببەی"، دڵگەشیش بەرگەی قسەی مێردەكەی نەگرت و خۆی سووتاند.
بەرەبەیانی 3/3/2009، لەگەڕەكی گلكەندی هەولێر، دڵگەش عومەر سلێمان،تەمەن 20ساڵ، قوتابی پۆلی 9ی بنەڕەتی، لەسەر ئەوەی مێردەكەی پێیگووتبوو دەبێ سكەكەت لەبار ببەی خۆی سووتاند. بەهۆی زۆری رێژەی سووتانەكەی كە %100بوو، دوای 12 كاژێر گیانی لەدەستدا، مێردەكەشی خرایە زیندانی چاكسازی نەوجەوانی هەولێرەوە.
دڵگەش 65 رۆژ بوو مێردی بە (بەڵێن)ی 18ساڵ كردبوو. كاتێك گومان دەكات سكی هەیە، دەچێتە لای دكتۆرو سۆنەر دەكات، دوای دەرچوونی ئەنجامی سۆنەرەكە دكتۆر مژدە دەداتە دڵگەش كە سكپڕە، دڵگەش لەخۆشیان نازانێت چی بكات، دەگەڕێتەوە ماڵ و مژدە دەداتە مێردەكەی، بەڵام مێردەكەی لە جیاتی مژدانە زۆر بەو هەواڵە دڵتەنگ دەبێ و پێیدەڵێت "ئێمە هێشتا بچووكین منداڵمان بۆ چییە".
مەها عومەر، دایكی مێردی دڵگەش، كە زۆر دڵگران بوو بە گیان لەدەستدانی بووكە تازەكەی گوتی "بەڵێن حەزی نەدەكرد جارێ منداڵیان ببێ، بۆیە داوای لە دڵگەش كردبوو، كە سكەكەی لەبار بچووێنی، چونكە هەردووكیان بچووكن، تەنانەت دایكی دڵگەش پێیگوتبوون من منداڵەكەتان بۆ بەخێو دەكەم، بەڵام بەڵێن هەر دەیگووت جارێ بچووكین، هێشتا دانەمەزراوین".
مەها كە لەگەڵ سوتانی دڵگەش دەستەكانی سووتابوون، لەفافی لەدەستەكانی ئاڵاندبوو، باسی لە شەوی پێش رووداوەكە كرد كە دایك و باوكی دڵگەشیش لە ماڵیان بوون و ئەو شەوەیان زۆر بە خۆشی بەڕێكردووە"دواتر نووستین و، لەگەڵ زیڕەی دڵگەش بەخەبەر هاتم".
گەڵای خوشكی مێردی دڵگەش، هەمان قسەی دایكی دووپاتكردەوە كە ئەو شەوەیان زۆر بەخۆشی بەڕێكردووە" هەر گاڵتەمان دەكرد، تا هەموومان نووستین، بەڵام دڵگەش نەخەوتبوو". لەو كاتەدا دڵگەش دەرفەت وەردەگرێ و خۆی دەسووتێنێ.
گەڵا گوتی "دڵگەش كە خۆی سووتاندبوو رایكردبووە مەتبەخ، خزمەتكارێكی فلیپینیمان هەیە لە مەتبەخ دەخەوێت، بەهۆی ئاگری دڵگەش دەستێكی سووتاوەو ئێستا لەنەخۆشخانەی ئێمرجنسییە و پێویستی بە نەشتەرگەرییە". گەڵا كە لەگەڵ دەنگی دڵگەش بە ئاگا هاتبوو، گوتیشی "كە هەستامەوە نەمزانی ئەجندەیە، خۆفە، هەر ئاگر بەرزدەبووەوە، دایكم و ئەوانیتریش هەستان".
عومەر سلێمان باوكی دڵگەش، رەتیكردەوە كە ماڵی مێردی دڵگەش ئاگایان لە سووتانی كچەكەی نەبووبێ "ئەوكاتەی دڵگەش سووتاوە ئەوان بەخەبەر بوون"، گوتیشی "ئەو شەوە زانیم دڵگەش و بەڵێن كێشەیان هەیە، بەڵام گوتم بەو شەوە هیچ ناكرێ بەیانی كێشەكەیان بۆ چارەسەر دەكەم، كەچی بەداخەوە بەیانی سووتا".
باوكی دڵگەش، ئاماژەی بەوەشدا، هەرچەندە دڵگەش بە ویستی خۆی مێردی بە بەڵێن كردووە، بەڵام بەڵێن زۆر لەگەڵی خراپ بووەو چەند جارێكیش لێیداوە، تەنانەت جارێك دڵگەش بەتەلەفۆن ئەوەی بە باوكی راگەیاندووە "چووم گوتم لەسەر چی شەڕتانە، دڵگەش گوتی بەڵێن تەلەفۆن بۆ كچێك دەكات لە پێش من پێیدەڵێت ژنەكەم بە قوربانت بێت". باوكی دڵگەش كە ئەوە دەبیستێ یەكەمجار دەیەوێت كچەكەی بباتەوە " ویستم بیبەمەوە بەڵام ئەوان خۆیان بە قوربان كردم، منیش وازم لێهێنان".
باوكی دڵگەش دەڵێ لەسەر ئەو سكەی هەڕەشەی مەترسیداریان لێكردبوو، لەوبارەوە گوتی "كێشەی سەرەكی دڵگەش ئەو منداڵەی سكی بووە، پێیانگوتبوو ئەگەر منداڵت ببێت بە پێلەقە بەسەرت دەكەوین". باوكی دڵگەش دەپرسێت "ئەوان بۆ دەتوانن خزمەتگوزاری فلیپینی بگرن، بەڵام ناتوانن منداڵێك بەخێو بكەن". گوتیشی "نەك بەڵێن بە تەنیا، تەنانەت دایك و خوشكی بەڵێنیش رێگربوون لە بوونی منداڵەكەی، لەپێش دكتۆر گوتبوویان دەبێت لەباری بچوێنی، دكتۆرەكە هاتە پرسەكەی و گوتی شاهێدی دەدەم، بۆ ئەو قسەیە".
گەڵا ئەو قسانەی رەتكردەوە، كە بەڵێن بۆ دڵگەش خراپ بووبێت و لێیدابێت و گوتی "دڵگەش لە نەخۆشخانە پێیگوتم دڵم تووندبوو، لە بەڵێن توڕەبووم، بۆیە خۆم سووتاند، زۆریش پەشیمانم، هەتا مردیش هەر دەیگوت بەڵێنم دەوێ".
نەقیب ژیلەمۆ عەبدولقادر، بەڕێوەبەری بەدواداچوونی توندوتیژی دژ بە ئافرەتان لە هەولێر بە(رووداو)ی راگەیاند" دڵگەش لە ئیفادەكەیدا گوتویەتی دوو گیان بوومە، مێردەكەم زۆری لێكردم لەباری بچوێنم، بۆیە خۆم سوتاند سكاڵام لە دژی مێردەكەم هەیە، بۆیە بەڵێن بە پێی مادەی 240دەستگیركراوە".

رووداو

Kurdzhin

http://www.webchinupload.com/f/2013-08/d63c00e933a94c80e1b3501fba01f8a3.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net