❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / واسواسی

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-03-18 17:39:53

₰ sîrwan ₰
به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ★ شـه‌قلاوه‌★
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-22
دواترین سه‌ردان: 2025-02-17
په‌یامه‌كان: 3739
ویبگه‌
WindowsXPOpera

واسواسی

واسواسی
نوسینی / د.ئه‌فرام محه‌مه‌د






  بریتیه‌ یه‌ سه‌رهه‌ڵدانی حاڵه‌تێكی ده‌روونی كه‌ هه‌مان بیر ، بۆچوون ، وێنه‌ ، چه‌ند باره‌ ده‌بێته‌وه‌ له‌ مێشکی تاكدا و دڵنیایه‌ له‌وه‌ی له‌ ناخی خۆیدا سه‌رهه
‌ڵده‌دات نه‌ك له‌ ده‌ره‌وه‌ به‌سه‌ریدا بسه‌پێنرێ و هه‌وڵی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی ده‌دات به‌ڵام زۆرجار بێهوده‌یه‌ و ناچارده‌بێت شوێن ئه‌و بیرو بۆچوونانه‌ بكه‌وێت و كاتێكی زۆری خۆی به‌و بابه‌تانه‌وه‌ ده‌كوژێت . گه‌ر شوێن ئه‌و بیرانه‌ نه‌كه‌وێت هه‌ست به‌ ناره‌حه‌تی ده‌كات و وازی لێناهێنن دووباره‌و چه‌ندباره‌ ده‌بێته‌وه‌ و گه‌ر شوێن ئه‌و بیرانه‌ بكه‌وێت برێك بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی هه‌ست به‌ ئارامی ده‌كات به‌ڵام كاتێكی زۆری لێده‌گرێت و به‌رده‌وام بابه‌تی بێماناتر و سه‌یرتر به‌ مێشكیدا دێت .

بۆ نمونه‌، تاك به‌رده‌وام به‌ بیریدادێت كه‌ قسه‌ی ناشرین یان ڕه‌فتارێكی نه‌شیاو یان كوفر بكات به‌بێ هیچ هۆیه‌كی دیار، یان به‌بیریدا دێت زیان به‌ ده‌وروبه‌ر بگه‌یه‌نێ یا دووباره‌كردنه‌وه‌ی ژماردنی ژماره‌كان به‌شێوه‌یه‌كی دیاری كراو ، هه‌ندێجار ئه‌م باره‌ له‌ سنوری بیركردنه‌وه‌ تێپه‌رده‌بێت و ده‌چێته‌ بواری كرداره‌وه‌ وه‌كو دووباره‌ وچه‌ند باره‌ ده‌ست شتن هه‌ندێ جار تاك ماوه‌ی چه‌ند كاژێرێ به‌م كاره‌وه‌ خه‌ریك ده‌بێ، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ده‌زانێ ده‌ستی پاكه‌ یان ئه‌م كاره‌ی زیاده‌رۆیی تێدایه‌. چه‌ند باره‌كردنه‌وه‌ی قامه‌ت به‌ستن له‌ نوێژدا ، شه‌وان چه‌ند جارێ ده‌ست ده‌دات له‌ ده‌رگای ژووره‌كه‌ بۆ دڵنیا بوون له‌ داخستنی سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ده‌زانێ كه‌ ده‌رگاكه‌ داخراوه‌. رێك خستنی كه‌ل وپه‌له‌كانی به‌شێوه‌یه‌كی زۆر وورد و به‌دیقه‌ت كه‌ ته‌نها لای تاكی واسواس مانای هه‌یه‌ و لای كه‌سانی ده‌وروبه‌ری به‌ نائاسایی ناو ده‌برێت .

هه‌ندێجار په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌و بیرانه‌و ئه‌و ڕه‌فتاره‌ی ده‌یكات به‌ روونی دیاره‌ وه‌كو ئه‌وه‌ی گومانی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ شته‌كان پیسن بۆیه‌ به‌رده‌وام ده‌ستی ده‌شوات یان ده‌ست نادات له‌ شته‌كانه‌وه‌ تاكو پیس نه‌بێت ، یان گومانی له‌ باوه‌ڕی خۆی هه‌یه‌ بۆیه‌ چه‌نده‌ها جار شایه‌تمان دووباره‌ ده‌كاته‌وه‌ و قورئان ده‌خوێنێ و به‌رده‌وام نوێژ ده‌كات تاكو ئیمانی سه‌لامه‌ت بێ ، له‌ هه‌ندێ حاڵه‌تی تردا ئه‌م په‌یوه‌ندیه‌ روون نیه‌ وه‌كو ئه‌وه‌ی تاك هه‌ڵده‌ستێ به‌له‌به‌ركردنی پۆشاكه‌كانی به‌شێوه‌یه‌كی  دیاری كراو و ده‌بێ چه‌ند ڕه‌فتارێك بكات پێش له‌به‌ركردنی پۆشاكه‌كه‌ی كه‌ هیچ په‌یوه‌ندیه‌ك نیه‌ له‌نێوان ئه‌و ڕه‌فتارانه‌ و خۆگۆرین.

ئه‌م حاڵه‌ته‌ نزیكه‌ی له‌0.5 % - 2% ی خه‌ڵكی توشی ده‌بن و رێژه‌ی توشبونی نێرو مێ تاراده‌یه‌ك یه‌كسانه‌ .له‌ 70%ی حاڵه‌ته‌كان پێش ته‌مه‌نی 25 ساڵی رووده‌ده‌ن و له‌ 15% یان دوای ته‌مه‌نی 35 ساڵی.



هۆكاری ئه‌م حاڵه‌ته‌:



1-     بۆماوه‌ : به‌ڵام نه‌ك به‌و مانایه‌ی گه‌ر باوان ئه‌م حاڵه‌ته‌یان هه‌بوو  منداڵه‌كانیان توش ده‌بن به‌ڵكو له‌و تێروانینه‌وه‌ كه‌ ئه‌گه‌ری توشبوون زیاد ده‌كات بۆ 3%-7%.

دوانه‌ی یه‌ك زه‌ردێنه‌ 50% - 80% و دووانه‌ی دوو زه‌ردێنه‌ له‌ 25%.

2-     په‌روه‌رده‌كرن: په‌روه‌ده‌كردنی منداڵ له‌ سه‌رشێوازێكی تایبه‌ت به‌ تایبه‌تی له‌ لایه‌ن دایكی واسواسه‌وه‌ واده‌كات ئه‌گه‌ری توشبوون زیاتر بێت.

3-     دابه‌زینی ئاستی سیرۆتۆنین له‌ مێشكدا ده‌بێته‌ هۆی سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م حاڵه‌ته‌ بۆیه‌ له‌ چاره‌سه‌ردا پشت به‌و مژادانه‌ ده‌به‌سترێ كه‌ ئاستی ئه‌م ماده‌یه‌ له‌ مێشكدا زیاد ده‌كه‌ن.



زۆر گرنگه‌ بۆ پزیشك كه‌ ئه‌م حاڵه‌ته‌ له‌ ته‌نگژه‌ی دڵه‌راوكێی گشتی و خه‌مۆكی و سكیزۆفرینیا جیابكاته‌وه‌ سه‌ره‌ڕای دڵنیابوون له‌ نه‌بوونی نه‌خۆشی جه‌سته‌یی .



چاره‌سه‌ر:

1- هه‌وڵدان بۆ چاره‌سه‌ركردنی هه‌ر نه‌خۆشیه‌ك كه‌ هاوشان بێت له‌گه‌ڵیدا وه‌كو خه‌مۆكی.

2- روونكردنه‌وه‌ی هۆكار و نیشانه‌كانی نه‌خۆشیه‌كه‌ بۆ تاك وخێزانه‌كه‌ی كه‌ ئه‌م حاڵه‌ته‌ جێی ترس نیه‌ و چاره‌سه‌ر ده‌بێت.

3- به‌كارهێنانی ده‌رمانی دژه‌ دڵه‌راوكێ بۆ ماوه‌یه‌كی كورت گه‌ر پێویستی كرد.له‌ژێر فشاری نه‌خۆش یان كه‌سو كاری نه‌خۆش بۆ ماوه‌ی زیاتر له‌پێَویست به‌كار نه‌هێنرێ چونكه‌ ده‌بێته‌ هۆی ئالوده‌بوون.

4- په‌یره‌وی كردنی ڕاهێنانه‌كانی خۆ خاوكردنه‌وه‌ و تێفروسماندن به‌ خود تاكو زاڵبیت به‌سه‌ر ئه‌و بیرانه‌دا.

5- په‌یره‌وی كردنی رێنماییه‌كانی چاره‌سازی ده‌روونی و پزیشكی ده‌رونی كه‌ ده‌درێت به‌ تاك له‌كاتی دانیشتنه‌كانی چاره‌سه‌ری ده‌رونیدا.

6- به‌كارهێنانی ده‌رمانه‌كان به‌ بری پێویست و بۆ ماوه‌ی دیاریكراو كه‌ له‌ لایه‌ن پزیشكه‌وه‌ دیاری ده‌كرێت به‌كاربهێنرێت ، له‌ زوربه‌ی حاڵه‌ته‌كاندا 16 – 24 هه‌فته‌یه‌ گه‌ر پێویستی كرد بۆ ماوه‌یه‌كی درێژتریش به‌كارده‌هێنرێت چونكه‌ نابێته‌ هۆی ئالووده‌بوون.

7- گرنگترین ده‌رمان كه‌ به‌كارده‌هێنرێت ده‌رمانه‌كانی دژه‌خه‌مۆكی به‌ تایبه‌تی ئه‌و گروپه‌یان كه‌ تایبه‌تمه‌نده‌ به‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ماده‌ی سیرۆتۆنین بۆ ده‌ماره‌خانه‌كان به‌مه‌ش ئاستی سیرۆتۆنین به‌رزده‌بێته‌وه‌. نمونه‌ی ئه‌م گروپه‌ش وه‌ك فلوكستین و سێرترالین و پارۆكستین و سیتالۆپرام….. هتد.



ئاینده‌ی تاك:



دوو له‌سێی حاڵه‌ته‌كان له‌ ماوه‌ی كه‌متر له‌ ساڵێدا چاك ده‌بنه‌وه‌ به‌ به‌كارهێنانی ده‌رمانی پێویست و ئه‌وانی تر ( یه‌ك له‌ سێ) حاڵه‌ته‌كایان چاك ده‌بێ به‌ڵام ناوبه‌ناو نیشانه‌كانیان سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه‌ و پێویستیان به‌ رێنمایی و چاره‌سه‌ری درێژ خایه‌ن ده‌بێت.

له‌ 20%-30% به‌ ته‌واوی چاك ده‌بنه‌وه‌.

40%-50% چاكبونه‌وه‌یه‌كی مامناوه‌ند.

20%-40% ده‌بێته‌ حاڵه‌تێكی درێژخایه‌ن.

ئه‌و هۆكارانه‌ی ئاینده‌ی تاك خراپ ده‌كه‌ن:

1-     بوونی واسواسی كرداری.

2-     له‌ ته‌مه‌نێكی كه‌مه‌وه‌ له‌ منداڵیه‌وه‌ یان له‌ سه‌ره‌تایی هه‌رزه‌كاریه‌وه‌ ده‌ست پێبكات.

3-     ماوه‌یه‌كی زۆر بخایه‌نێت.

4-     هاوشان بێت له‌گه‌ڵ خه‌مۆكی.

5-     واسواسیه‌ كرداریه‌كه‌ی بازاڕی بێت واته‌ په‌یوه‌ندی نه‌بێت به‌ جۆری واسواسیه‌ فكریه‌كه‌وه‌.

6-     بونی وه‌هم یان به‌رزنرخاندنی ئایدیا.

7-     په‌شێوی كه‌سێتی وه‌كو كه‌سێتی واسواسی یان سكیزۆتایپه‌ڵا.



په‌یامه‌كان بۆ تاك و خێزان:



1-     به‌ هیچ جۆرێك پێویست ناكات بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م حاڵه‌ته‌ سه‌ردانی كه‌سانی ناشاره‌زا بكرێت كه‌ ناوی خۆیان ناوه‌ مه‌لا و شێخ چونكه‌ ئه‌مه‌ كاری ئه‌وان نیه‌ و زۆربه‌ی جار له‌بری چاك كردنه‌وه‌ حاڵه‌ته‌كه‌ خراپتری ده‌كه‌ن به‌ هۆی ئه‌و شێوازه‌ نا مرۆڤانه‌یه‌ی به‌كاری دێنن له‌ چاره‌سه‌ردا كه‌ نه‌ ئاینی پیرۆزی ئیسلام و نه‌زانستی پزیشكی و نه‌یاسای وولات ڕێگه‌ی به‌م كاره‌یان داوه‌.

2-     ئه‌م حاڵه‌ته‌ نه‌نگی نیه‌ و نابێته‌ هۆی له‌ ده‌ستدانی هۆشمه‌ندی.

3-     ئه‌م حاڵه‌ته‌ چاره‌سه‌ری هه‌یه‌ و ده‌توانرێت له‌رێی ده‌رمان و جه‌لسه‌ی ده‌رونیه‌وه‌ چاره‌سه‌ر بكرێت.

4-     تاكو زووتر سه‌ردانی پزیشك بكه‌یت ئه‌گه‌ری چاكبونت زۆرتر و باشتره‌.

5-     گه‌ر تاكێكی خێزانه‌كه‌ت ئه‌م باره‌ی هه‌بوو ده‌بێت خۆت به‌دوور بگری له‌ توانج لێدان و قسه‌ی ناشرین چونكه‌ به‌م كاره‌ت باره‌كه‌ خراپتر ده‌كه‌یت نه‌ك باشتر ، به‌م كاره‌ت وا ده‌كه‌یت ئه‌و كه‌سه‌ زیاتر ناره‌حه‌ت بێت .

6-     هه‌وڵ مه‌ده‌ فشار بخه‌یته‌ سه‌ر تاك بۆ زوو چاك بونه‌وه‌ چونكه‌ ئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ستی پێده‌كات تۆ ناتوانی به‌ ئاسانی لێی تێبگه‌یت هه‌وڵ بده‌ هاورێی بیت نه‌ك فشارێكی زیاتر.

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-cb44b44495.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-03-18 22:27:14

ChNaR
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: KuRDiSTaN
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-13
دواترین سه‌ردان: 2009-10-26
په‌یامه‌كان: 1276
WindowsXPMSIE7

Re: واسواسی

ده‌ست خۆش کاک  سیروان بۆ دانانی ئه‌م بابه‌ته‌ پێویسته‌ ..

ئێستا ڕێژه‌ی توشبون به‌ واسوا سی یا خه‌مۆکی زۆر زۆره‌ به‌ تایبه‌تی له‌ ناو گه‌نجاندا

  ته‌مه‌ن درێژ بیت به‌ هیوای به‌ده‌وامیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-03-19 16:54:09

❤ئه‌فسانه❤
فریشته‌ی ناز
شوێن: ♫UK♫
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-09-24
دواترین سه‌ردان: 2013-06-30
په‌یامه‌كان: 521
ویبگه‌
WindowsVistaMSIE7

Re: واسواسی

ده‌ست خۆش کاکی خۆم بۆ ئه‌م بابه‌ته‌

هه‌ةدێک تێبینیم هه‌بوو ویستم بیان نوسم له‌ سه‌ر بابه‌ته‌که‌دا
دکتۆر ئه‌ڵێت
بریتیه‌ یه‌ سه‌رهه‌ڵدانی حاڵه‌تێكی ده‌روونی كه‌ هه‌مان بیر ، بۆچوون ، وێنه‌ ، چه‌ند باره‌ ده‌بێته‌وه‌ له‌ مێشکی تاكدا و دڵنیایه‌ له‌وه‌ی له‌ ناخی خۆیدا سه‌رهه
‌ڵده‌دات نه‌ك له‌ ده‌ره‌وه‌ به‌سه‌ریدا

لێره‌ باس له‌ وه‌ ئه‌‌کرێت که له شه‌خسه‌که‌ له خۆیدا دروست ئه‌بێت و په‌یوه‌ندی به‌ ده‌وروو به‌ر نی یه !!!!
من پێم وانی یه ده‌وروبه‌ر ته‌سیری نه‌بێت بڕوان وایه که ده‌وروو به‌رت به‌تایبه‌تی ئێستا ژیان وای لێ هاتوه هه‌رجی بکه‌یت خۆت له دڵی خۆتا بلێت ئه‌بێ ده‌وروبه‌ر چی بڵێت بۆ کاره‌که‌م ؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟ دڵنیام زۆربه‌مان که جل و به‌رگ یان هه‌ر کارێکی ئه‌‌یکه‌ێن بیر له‌ بیروبۆجونی ده‌ورو به‌ری ئه‌کا گه‌ر له مێشکی خۆت هاتیته‌ ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌‌‌ی ده‌ورووبه‌ر به دڵیه‌تی کاره‌که ئه‌‌نجام ئه‌ده‌یت زۆر جار هه‌یه خۆت له گه‌ڵدا نیت به‌لام به بۆچونی ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی پێیان باشه یان ده‌وروبه‌رت پێیان باشه بریاری ته‌واوی خۆتی له‌گه‌ل ئه‌‌ده‌یت ...........


دکتۆر ئه‌لێت
هه‌ندێجار ئه‌م باره‌ له‌ سنوری بیركردنه‌وه‌ تێپه‌رده‌بێت و ده‌چێته‌ بواری كرداره‌وه‌ وه‌كو دووباره‌ وچه‌ند باره‌ ده‌ست شتن هه‌ندێ جار تاك ماوه‌ی چه‌ند كاژێرێ به‌م كاره‌وه‌ خه‌ریك ده‌بێ، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ده‌زانێ ده‌ستی پاكه‌ یان ئه‌م كاره‌ی زیاده‌رۆیی تێدایه‌. چه‌ند باره‌كردنه‌وه‌ی قامه‌ت به‌ستن له‌ نوێژدا ، شه‌وان چه‌ند جارێ ده‌ست ده‌دات له‌ ده‌رگای ژووره‌كه‌ بۆ دڵنیا بوون له‌ داخستنی سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ده‌زانێ كه‌ ده‌رگاكه‌ داخراوه‌. رێك خستنی كه‌ل وپه‌له‌كانی به‌شێوه‌یه‌كی زۆر وورد و به‌دیقه‌ت كه‌ ته‌نها لای تاكی واسواس مانای هه‌یه‌ و لای كه‌سانی ده‌وروبه‌ری به‌ نائاسایی ناو ده‌برێت

ئه‌مه له سنوری واسواسیدا نابینم چونکه هه‌موو مرۆڤێک ئه‌م کردارانه‌‌ی که ئه‌‌لێت خواێنکردنه‌وه‌و ده‌رگا سه‌یر کردن داخراوه‌و له هه‌مموو مرۆڤێکدا هه‌یه گه‌ر که‌سێک ببینین ئه‌‌م کردارانه‌ ناکات یان به ته‌کید کردنه‌وه‌ی خۆیدا ناچێت پێ ی ئه‌ڵێین که‌سێکی شروشپرو که‌ زۆریش مسه‌یتر بوو ئه‌بێ پێ ی بڵێم واسواس ؟؟ هه‌رچه‌نده واسواس به نه‌خۆشی ده‌رونی نابینینم من.......

دکتۆر
  گه‌ر تاكێكی خێزانه‌كه‌ت ئه‌م باره‌ی هه‌بوو ده‌بێت خۆت به‌دوور بگری له‌ توانج لێدان و قسه‌ی ناشرین چونكه‌ به‌م كاره‌ت باره‌كه‌ خراپتر ده‌كه‌یت نه‌ك باشتر ، به‌م كاره‌ت وا ده‌كه‌یت ئه‌و كه‌سه‌ زیاتر ناره‌حه‌ت بێت .


ئه‌م خاڵه‌م زۆر به‌ دڵه چونکه کاتێک مرۆڤ مێشکی ناته‌واو بوو که‌وته به‌ینی دوو بریار واتا واسواس بوون له بریارێکی یه‌ک لایانه‌
مێشکی زۆر ماندوه هه‌رجی له‌ ده‌وروبه‌ر گوێ ی لێ ئه‌بێت تێی ناگات ته‌نها ماندوتری ئه‌کاتن باشتر وایه رێگه‌ی بدرێت و بۆ خۆی بیر بکاته‌وه..

من پێشم وایه به داننای کات و رێگادانی ئه‌و شه‌خسه به بیر کردنه‌وه‌ی زیاتر ئازاری ناداتن ........ لێره‌دا مه‌‌به‌ستم له ده‌ست شۆرینێک نی یه به‌‌‌لکوو بریاری به‌رز......



هه‌لبه‌ته‌ خۆم واسواسم زۆرررررررررریش بۆیه‌ش گفتوو گۆم له‌ سه‌ر بابه‌ته‌که نوسی به‌ بۆجون و هه‌لس و که‌وتی خۆم .......

ده‌ست خۆش برای به‌‌ریزم دوباره





Kurdzhin
hazm dakrd aw katanay chaw ba frmeskawa danishtum got la qsakanm baya

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2009-03-21 19:43:35

₰ sîrwan ₰
به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ★ شـه‌قلاوه‌★
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-22
دواترین سه‌ردان: 2025-02-17
په‌یامه‌كان: 3739
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: واسواسی

ChNaR
ده‌ست خۆش بۆ په‌یامه‌که‌ت وه‌ به‌شدارییه‌که‌ت به‌رێزم راست ده‌که‌ی ئێستا ئه‌م حاله‌ته‌ زۆربووه‌ خوا روحمان پێبکات ئامین 
ته‌مه‌ن درێژ بیت و سه‌رکه‌وتو بیت


ئه‌رفسانه‌ خان ده‌ست خۆش بۆپ په‌یامه‌که‌ت و به‌شدارییه‌که‌ت و تێبینیه‌کانت
سه‌ره‌تا ئه‌گه‌ر ئێمه‌ باس له‌ حاکله‌ته‌ بکه‌ین زۆربه‌ی خه‌لک هه‌ندێک جار یاخود زۆرجار توشی ئه‌م حاله‌ته‌ ده‌رونییه‌ ده‌بێته‌وه‌ به‌لام ده‌بێت چۆن جاره‌سه‌ری بکه‌ین ئه‌مه‌یان خالی گرنه‌
به‌رێزم زۆربه‌ی راییه‌کان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ن که‌ له‌ خودی تاک ئه‌م حاله‌ته‌ رووده‌دات
هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سانه‌ى(وه‌سواسن) بيرۆكه‌يه‌كى خۆسه‌پاندى دياريكراوى كه‌ له‌ لاى نه‌خۆش ده‌سورٍێته‌وه‌. له‌ ناو مێشكى چه‌ند جارێك دووباره‌ ده‌بێته‌وه‌ وه‌ ناتوانى سانسۆرى له‌ سه‌ر هه‌ڵس و كه‌وتى بكات واته‌ ناتوانێ ڵى ى ده‌رباز بێت. بۆ نموونه‌، كرينى جل و به‌رگێك كه‌ ده‌يان دوكان به‌ر سه‌ر ده‌كاته‌وه‌، يان ده‌ست و چاو شوشتن زياد له‌ چارێك دووباره‌ى ده‌كاته‌وه‌، وه‌ يان بۆ قسه‌و باسێك زياد له‌ پێويست تاكيد ده‌كاته‌وه‌. وه‌ ئه‌گه‌ر پرسيارى ئه‌و كه‌سانه‌ى بكه‌ين كه‌ وه‌سواسيان هه‌يه‌ خۆيان نازانن هۆيه‌كه‌ چيه‌؟ وه‌ هه‌ر چه‌نديش خۆى هه‌وڵبدات ناتوانێ   چاره‌سه‌رى خۆى بكات و سه‌ر بكه
بۆیه‌ ئه‌مه‌ی تۆ باس ده‌که‌ی واتا تێبینی یه‌که‌م
که‌ ده‌لێی ده‌ورووبه‌ر ئه‌مه‌یان حاله‌تێکی تره‌ به‌رای من چونکه‌ ئێمه‌ کاتێک ده‌چین ده‌سته‌ جلێک ده‌کۆرین یاخود هه‌ر شتێکی تر ئه‌مه‌یان په‌یوه‌ندی به‌ خودی که‌سه‌کان هه‌یه‌و ده‌وروبه‌ر ناتوانێ له‌سه‌ر ئه‌مه‌ بدوێ مه‌به‌استم ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئێمه‌ی مرۆڤ گه‌ر به‌ رای ده‌وروبه‌ر بکه‌ین ره‌نگه‌ هه‌ندێک جار توانای ئه‌وه‌مان نه‌بێت له‌ ماله‌وه‌بێینه‌ ده‌روه‌ چونکه‌ وه‌ک خۆت باست کرد که‌ ده‌لێی ده‌ورو به‌ر رای له‌م جله‌یه‌ یان نا یاخود هه‌رشتێکی تر بێت
لای ئه‌و که‌سه‌ی که‌ شتکه‌ ده‌کرێت واسواسییه‌که‌ دروست ده‌بێت نه‌ک خه‌لک چونکه‌ خۆت هه‌لده‌ستی به‌ ئه‌نجامدانی کاره‌که‌ نه‌ک ده‌وروبه‌ر
ره‌نگه‌ زۆرجار قه‌ناعه‌ت به‌ده‌ورو به‌ر نه‌که‌یت کله‌ هه‌ندێک شت به‌لام ئه‌وه‌ی گرنه‌ قه‌ناعه‌تی شه‌خسی خۆت که‌ چۆن مامه‌له‌ له‌گه‌ل شته‌کان ده‌که‌یت و چۆن وا ده‌که‌یت ئه‌م شته‌ له‌گه‌ل خۆت بگونجێنی

راسته‌ دکتۆر باس له‌وه‌ ده‌کات که‌ مرۆڤه‌که‌ چه‌ند جار ده‌ست ده‌شوات یاخود سه‌یری ده‌رگا ده‌کات ...............هتد
بلام ئه‌مه‌ی تۆ باسی ده‌که‌یت راسته‌ به‌لام تۆ کاتێک ده‌ست له‌ شتێک ده‌ده‌یت هه‌لده‌ستی به‌ ده‌ست شوشتن ئه‌مه‌یان زۆر ئاساییه‌و هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی به‌ واسواسی دا نیه‌ به‌لام ئه‌وه‌ی دکتۆرباس ده‌کات ده‌لێت بۆ چه‌ند جارێک
ئه‌مه‌یه‌ که‌ واسواسی دروست ده‌کات مرۆڤ هه‌لده‌ستێ به‌ ئه‌نجامدانی کارێک جا هه‌ر کارێک بێت دوای کاره‌که‌ خۆی دلنیا ده‌کاته‌وه‌ ئه‌مه‌یان زۆر ئاساییه‌ که‌ ده‌رگا داده‌خات سه‌یری بکاته‌وه‌ دووباره‌ بزانێ داخراوه‌ یان نا به‌لام به‌چه‌ند جار دووباره‌ کردنه‌وه‌ی ئه‌م حاله‌ته‌ و سه‌یرکردنی ده‌رگاکه‌و شه‌وانه‌ هه‌لسان و دووباره‌ کردنه‌وه‌ی حاله‌تی سه‌یرکردنی ده‌رگاکه‌ بۆ چه‌ند جارێک ئه‌مه‌ خۆتی مرۆڤه‌که‌ واس واس ده‌کات له‌ کاره‌که‌ چونکه‌ هه‌رده‌م بیری لای ده‌رگاکه‌یه‌ ئاخۆ قه‌پاتی کردووه‌ یان نا

به‌لام من پێم وایه‌ ئه‌مه‌یان حاله‌تێکی ده‌رونی  نادیاره‌


به‌ بیرکردنه‌وه‌ له‌ خودی خۆی ره‌نگه‌ ئه‌مه‌ کاره‌که‌ زیاتر ئالۆز بکاتی به‌لانم وه‌ک بریاردانی به‌رز یاخود خۆ دورخستنه‌وه‌ له‌من شتانه‌ی که‌ ده‌بنه‌ هۆکاری ئه‌م حاله‌ته‌ نادیاره‌ ئه‌مه‌یان چاره‌سه‌رێکی گونجاوه‌

ده‌ست خۆش بۆ تێبینییه‌کانت
یاخوه‌ که‌س واسواس نه‌بێت له‌ کارکردن  تۆش هه‌ول بده‌ خۆت له‌م باره‌ ده‌رونیه‌ نادیاره‌ ده‌ربهێنیت و بریاری شته‌کان به‌ بریارێکتی یه‌ک لایه‌نه‌ بده‌یت ههه
ده‌ست خۆش دووباره‌

داوای لێبوردن ده‌ژکه‌م که‌ له‌ هه‌ندێک کاتدا له‌گه‌ل تێبینییه‌کانی به‌رێزتان دانه‌بووم چونکه‌ ئه‌م رای خۆمه‌
ته‌مه‌ن درێژ بیت و هه‌رده‌م سه‌رکه‌وتوو بیت
ده‌ست خۆش بۆ گفتوگۆکه‌ت

هه‌رده‌م به‌خته‌وه‌ر بیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net