❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / پێکهاته‌ی ئه‌ڵمانیا بۆ پاڵاوتنه‌کانی مۆندیال

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-03-20 23:00:00

shaqlawa2009
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: ئه‌ڵمانیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-02-01
دواترین سه‌ردان: 2010-05-23
په‌یامه‌كان: 455
WindowsXPFirefox

پێکهاته‌ی ئه‌ڵمانیا بۆ پاڵاوتنه‌کانی مۆندیال

رۆژی پێنجشممه‌ یواکیم لۆڤی راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا پێکهاته‌ی هه‌ڵبژارده‌که‌ی ئاشکراکرد، بۆ به‌شداریکردنیان له‌ پاڵاوتنه‌کانی ئه‌وروپا بۆ مۆندیالی 2010ی باشوری ئه‌فریقا.
له‌و پێکهاته‌یه‌دا که‌ له‌ 23 یاریزان پێکهاتوه‌، جارێکی تر یواکیم لۆڤ هێرشبه‌ری یانه‌ی بایرن میونخ لۆکاس پۆدۆڵسکی بانگهێشتکرده‌وه، که‌ له‌ دوایاری هه‌ڵبژارده‌که‌ی به‌رامبه‌ر نه‌رویج بێبه‌شبو، هه‌روه‌ها له‌م ماوه‌یه‌ی دواییدا له‌ یانه‌که‌ی وه‌ک یاریزانی سه‌ره‌کی یاری پێنه‌کراوه‌.
به‌ کۆکردنه‌وه‌ی 10 خاڵ له‌ سێ بردنه‌وه‌و یه‌کسان بونێک، هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا له‌ لوتکه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی چواره‌مدایه‌و رۆژانی 28ی ئه‌م مانگه‌و 1ی نیسانی مانگی داهاتو روبه‌ڕوی هه‌ڵبژارده‌کانی لیخشتاین و وێڵز ده‌بێته‌وه‌.
له‌ سێ یاری رابردویدا له‌گه‌ڵ لیخشتاین، ئه‌ڵمانیا هه‌رسێ یارییه‌که‌ی بردوه‌ته‌وه‌و 23 گۆڵی کردوه‌و 3 گۆڵیشی لێکراوه‌.
هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی وێڵز 16 یاریان ئه‌نجامداوه‌، تیایدا ئه‌ڵمانیای دوه‌می یۆرۆی 2008، 8 یاری براوه‌و دو یاریشی دۆڕاندوه‌، 6 یاریش به‌ یه‌کسان بون کۆتایی هاتوه‌، تیایدا ئه‌ڵمانیا 24گۆڵی کردوه‌و 10 گۆڵیشی لێکراوه‌.

پێکهاته‌ی یاریزانانی ئه‌ڵمانیا:
گۆڵچی: رینیه ئه‌دله‌ر (بایه‌ر لیڤه‌ركوزن)، تیم فیزه (ڤێرده‌ربریمه‌ن)، رۆبه‌رت ئه‌نکه‌ (هانۆڤه‌ر).

به‌رگری: ئه‌ندریاس پیك (هۆفنهایم)، پیر میرتیساكه‌ر (ڤێرده‌ربریمه‌ن)، فیلیپ لام (بایرن میونیخ)،ئه‌رنه‌ فریدریخ (هێرتا به‌رلین)، هایكۆ فیسترمان (شاڵكه)، سه‌ردار تاسچی (شتوتگارت)، ئه‌ندریاس هینكل (سه‌لتیك سکۆتله‌ندی)، مارسیل شافه‌ر (فوڵفسبۆرگ).

ناوه‌ڕاست: مایکڵ بالاك (چیڵسی)، تۆماس هیتسلبرغه‌ر (شتوتگارت)، سایمۆن رۆڵفس (بایرر لیڤه‌ركوزن)، تورستن فرینگز (ڤێرده‌ربریمه‌ن)، باستیان شڤانشتایگه‌ر (بایرن میونیخ)، پیوته‌ر تروچۆڤسکی و مارسیل یانسن (هامبۆرگ)، ماركۆ مارین (مونشنگلادباخ).

هێرشبردن: ماریۆ گۆمێز (شتوتگارت)، لۆكاس پۆدۆڵسكی (بایرن میونیخ)، پاتریك هیلمز و شتیڤان كیسلینگ (بایر لیڤه‌ركوزن).


‌http://www.sbeiy.com/Img/News/germany1c3-19-2009.jpg

Kurdzhin
هه‌ر چه‌ند بزانی ئینجا ده‌زانی كه‌وا هیچ نازانی
http://img524.imageshack.us/img524/332/ayubwazhww.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net