.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












به‌پێی هه‌واڵی رۆژنامه‌كانی ئیسپانیا، پێده‌چێت جارێكی تر ده‌یڤید بێكهامی ئینگلیزی و یاریزانی یانه‌ی میلانی ئیتاڵی، بگه‌ڕێته‌وه ریزی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید.
له‌وباره‌یه‌وه رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانی بڵاویكرده‌وه، پاڵێوراوی ئێستا بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید فلۆره‌نتینۆ پیرێز هه‌وڵده‌دات بۆ هاوینی ئه‌مساڵ بێكهام بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ یانه‌ی شاهانه.
هه‌مان رۆژنامه ئاشکراشیکردوه، له‌به‌رامبه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی بێكهام بۆ یانه‌ی شاهانه، پیرێز بڕی 10 ملیۆن یۆرۆ ده‌داته یانه‌ی گالاكسی ئه‌مه‌ریكی بۆ ده‌ستبه‌رداربونی.
رۆژنامه‌ی سپۆرتی ئیسپانیش رایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر پیرێز هه‌ڵبژێردرێت بۆ سه‌رۆكایه‌تی ریاڵ، ئه‌وا چه‌ند یاریزانێك دوورده‌خاته‌وه‌و چه‌ند گرێبه‌ستێكی نوێش ئه‌نجامده‌دات".
له‌لایه‌كی تره‌وه رۆژنامه‌ی زه سه‌نی ئینگلیزی بڵاویكرده‌وه، بێكهامی ته‌مه‌ن 33 ساڵ له‌رێگه‌یه به‌ره‌و یانه‌ی ریاڵ مه‌درید.
جێی ئاماژه‌یه پێشتریش رۆژنامه‌کان ئاماژه‌یان به‌وه‌کردبو، ئه‌گه‌ر پیرێز ببێته سه‌رۆکی یانه‌ی شاهانه، زیدان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌و پۆستێکی ئیداری له‌و یانه‌یه وه‌رده‌گرێت، هه‌روه‌ها رۆبه‌رتۆ کارلۆسی به‌ڕازیلیش که ئێستا له یانه‌ی فه‌نارباخچه‌ی تورکی یاریده‌کات، خۆشحاڵی خۆی راگه‌یاند به گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ یانه‌که‌ی پێشوی، له کاتی هه‌ڵبژاردنی پیرێز وه‌ک سه‌رۆکی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید.


له‌سه‌ر هێڵ نییه