.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1







یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه بردنه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی به‌ده‌ستهێنا، یانه‌ی ریاڵ مه‌درید لهبردنهوهكانی به‌رده‌وامه، ڤالانسیا پاش حه‌وت یاری، یه‌كه‌م بردنه‌وه‌ی به‌ده‌ستهێنا.
راپۆرت، گۆران فارس: دوێنێ شه‌و سه‌رجه‌م یارییه‌كانی پاشماوه‌ی هه‌فته‌ی بیست‌و هه‌شتی خولی ئیسپانی ئه‌نجامدران، یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه له‌یاریگای كامپ نۆ میوانداری یانه‌ی مالاگهی كرد، به‌رشه‌لۆنه توانی به‌ئه‌نجامێكی گه‌وره‌و به6ـ0 یارییه‌كه بباته‌وه، گۆڵه‌كانی به‌رشه‌لۆنه هه‌ریه‌كه لهیاریكهران چاڤی هێرناندیزو لیۆنێل میسی‌و تێری هێنریو ساموێل ئیتۆ (دوو گۆڵ)و دانێل ئه‌لڤێس تۆماریانكرد. له‌یارییه‌كی تردا‌و له‌یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ یانه‌ی ریاڵ مه‌درید میوانداری یانه‌ی ئه‌لمیریای كرد، ریاڵ توانی به‌سێ گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر یارییه‌كه بباته‌وه، گۆڵه‌كانی ریاڵ هه‌ریه‌كه لهمارسیلۆ ڤێرا داسیلڤاو كلاس یان هۆنتیلا (دوو گۆڵ) تۆماریانكرد.
یانه‌ی ڤالانسیا كه له‌شه‌ش یاری رابردوودا نه‌یتوانیوه بردنه‌وه به‌ده‌ستبهێنێت، له‌م هه‌فته‌یه‌دا توانی به‌ئه‌نجامی گۆڵێكی بێ به‌رامبه‌ر له‌یانه‌ی راسینگ سانتاندێر بباته‌وه، تاكه گۆڵه‌كه‌ی ڤالانسیاش خوان ماتا مانوێل تۆماریكرد.
ئه‌نجامی یارییه‌كان
ڤیاڕیاڵ 2ـ0 ئه‌تله‌تیك بیلباو
ئیشبیلیه 4ـ1 به‌له‌دوه‌لید
دیپۆرتیڤۆ 1ـ1 ریاڵ بیتیس
ئوساسۆنا 1ـ 0 ئیسپانیۆڵ
ریاڵ مه‌درید 3ـ0 ئه‌لمیریا
سانتاندێر 0ـ1 ڤالانسیا
خیتافی 2ـ1 ریكریاتیڤۆ
نۆمانسیا 2ـ1 خیخۆن
به‌رشه‌لۆنه 6ـ0 مالاگه
ریاڵ مایۆركا 2ـ0 ئه. مه‌درید
ریزبه‌ندی یانه‌كان
یه‌كه‌م: به‌رشه‌لۆنه (69 خاڵ)
دووه‌م: ریاڵ مه‌درید (63 خاڵ)
سێیه‌م: ئیشبیلیه (54 خاڵ)
چواره‌م: ڤیاڕیاڵ (48 خاڵ)
پێنجه‌م: ئه. مه‌درید (43 خاڵ)
گۆڵكاران
ئیتۆ له‌به‌رشه‌لۆنه (25 گۆڵ)
فۆرلان لهڤیاڕیاڵ (19 گۆڵ)
ڤییا لهڤالانسیا (19 گۆڵ)
میسی له‌به‌رشه‌لۆنه (19 گۆڵ)
نێگریدۆ لهئهلمیریا (16 گۆ


له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
