❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / سەرسامترین عیشق

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-03-24 12:12:44

soz2
جوانی کوردژین
شوێن: شاری خه‌م
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-26
دواترین سه‌ردان: 2011-06-06
په‌یامه‌كان: 436
WindowsXPOpera

سەرسامترین عیشق

سەرسامترین عیشق

زۆر تێراماوم لە ئەوینی زۆرێک لە ئەوینداران ، گوێبیستی زۆر بەسەرهات بووم ..
بەڵام هیچ کام بە لامەوە بە قەد عیشق و ئەوینی نێوان زەوی و ئاسمان سەرسامیان نەکردووم!!!!!!!!
زەوی ویستی پەیامێ بۆ خۆشەویستەکەی بنێرێ،لە ئاو پاکتر و لە تیشکی خۆر بێ گەرد تری بە شایەن نەزانی تا بیان کات بە پەیام بەری!
بۆیە داوای لە خۆر کرد بە تیشکی پر لە میهری ئاوی بێ خەوشی بۆ بهەڵمێنێ!
ئینجا ئەوەی لەناخی دابوو لە ئاهی دووری یاری بە هەڵمی دا نارد ، تا بە چپە و وەک دیارییەک بیدا بەگوێی یاری ...
ئاسمانیش بەو دڵە بەر فراوانەی هەیەتی هەردەم چاو لەرێ چاوی بریوەتە ئاسۆ ، بەڵکو هەواڵێکی بۆ بێ لەلای یاری...
کاتێ پەیامی یاری پێ گەیشت ئەویش لە داخی دووری ئەو پر بە دەنگی هاوار ئەکا و بەرێگای هەورە تریشقە هەرچی هەیە دەری ئەبرێ ، بروسکەیەک بۆ زەوی ئەنێرێ ، تابزانێ پەیامی ئەوی وەرگرت و ئاگادارە بە‌حاڵی ئەو ...
دواتر ئاسمان ئەزانێ مەحاڵە ئەم ئەوینە بە بەیەک گەیشتن کۆتا بێ !
بۆیە لەپرمەی گریان ئەداو فرمێسکی بەدیاری بەشێوەی باران بۆ دەنێرێ تا بەرووی خۆشەویستەکەی بە لێزمە بێتەخوارێ ، هەر دڵۆپە بارانێ لەبری ئەو ماچی ئەکاو بەمەش تاسەی دڵی هەردوو لا تا ماوەیێ ئەشکێ و فێنکی بە سینەیان ئەبەخشێ .. لە ئەنجامدا پەلکە زێرینەیێک دەر ئەکەوێ پەیامی جوانی ئەم عیشقە ئەبەدی یەی تیا نوسراوە بە چەند ڕەنگێ ، تا گشت کەسێ بۆی دەرکەوێ..لە ئامانجی ئەوینداران مەرج نی یە بەیەک بگەن، تا هەتایە بەیەک شاد بن !
بەڵکو تاکە مەبەست تیایدا نەیەڵن ئەو سۆزەی هەیتیان بەرامبەر یەک لە ناو بچێ!!!....


پێشکەش بێ بە گشت هاورێ بەرێز و خۆشەویستەکانم ..هیوادارم بە دڵتان بێت.

[[[[ سۆز ]]]]

Kurdzhin
به خدا نگوییم یک مشکل بزرگ دارم ، به مشکل بگوییم من یک خدای بزرگ دارم

من هه‌م تا گۆرانکارییه‌کان دروست بکه‌م ، نه‌ک گۆرانکارییه‌کان من دروست بکات .. سۆز

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-03-24 12:35:55

چۆڤین
کازیوەی یانە
شوێن: هــه‌ولـێـر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-10
دواترین سه‌ردان: 2014-02-11
په‌یامه‌كان: 1275
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

Re: سەرسامترین عیشق

ده سته كانت ساخ بن ....

سه ركه وتوو بى...

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-03-24 15:56:22

soz2
جوانی کوردژین
شوێن: شاری خه‌م
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-26
دواترین سه‌ردان: 2011-06-06
په‌یامه‌كان: 436
WindowsXPOpera

Re: سەرسامترین عیشق

swpas barezm sarkawtw bit

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net