.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1







دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی شاندی یانه‌ی وه‌رزشی هه‌ولێر بۆشاری هه‌ولێرو ئه‌نجام دانی دوویاری له یاریه‌كانی جامی یه‌كێتی یانه‌كانی ئاسیاوگهڕانهوه به‌یه‌ك خاڵ.
عه‌بدولخالق مه‌سعود سه‌رپه‌رشتیاری تۆپی پێی یانه‌ی هه‌ولێر و جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی هه‌ولێر سه‌باره‌ت به‌هه‌ردوو یاری یانه‌ی هه‌ولێر له‌جامی یه‌كێتی یانه‌كانی ئاسیا ووتی "له‌یاری یه‌كه‌م هۆكاری دۆڕاندمان به‌پله‌ی یه‌كه‌م یاریگا بوو، به‌راستی یاریگایه‌كه شیاوی یاری كردن نه‌بوو، یاریزانانی یانه‌كه‌مان نه‌یان ده‌توانی بهئاسانیو به‌شێوه‌یه‌كی باش تۆپ بگوازنه‌وه، به‌رله ئه‌نجام دانی یاریه‌كه به‌هۆی خراپی كهشو هه‌واوه نه‌مان توانی مه‌شقه‌كانی خۆمان ئه‌نجام بده‌ین، جگه له‌مه‌ش هۆی دووه‌میش ناوبژیوان بوو، چونكه گۆڵێكی ته‌واوی ڕه‌تكرده‌وه كه‌گۆڵی یاریزان عه‌لی مه‌نسور بوو". عه‌بدول خالق كه هه‌مانكات ئه‌مینداری دارایی هه‌ڵبژارده‌ی عێراقه وتیشی "وه‌كو ئاست ئێمه باشتر بووین، له‌یاری دووه‌میش ئاستی یاریزانانی یانه‌ی هه‌ولێر زۆر باشتر بوو، گۆڵی ئاسانیشیان له‌ده‌ست دا، له‌سه‌ره‌تای یاریه‌كه‌ش ناوبژیوان لێدانێكی سزای ته‌واوی بۆ نهژماردین، به‌ڵام من گه‌شبینم به‌ئاستی یانه‌ی هه‌ولێر وسه‌ریش ده‌كه‌وین بۆقۆناغی دووه‌م هیچ گومانیشمان له‌سه‌ر كه‌وتنمان نیه".


له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
