.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه















له به‌غدا فیستیڤاڵێكی گوڵ سازده‌كرێت
PNA- له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی كرده تیرۆریستی و ته‌قینه‌وه خۆكوژییه‌كاندا، فیستیڤاڵێكی نێوده‌وڵه‌تی بۆ گوڵ به به‌شداری ژماره‌یه‌ك وڵاتی عه‌ره‌بی و بیانی له به‌غدای پایته‌خت سازده‌كرێت.
ئاژانسی (فرانس پرێس) بڵاویكردۆته‌وه، (حه‌مید عه‌بدولزه‌هره) به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی راگه‌یاندنی شاره‌وانی به‌غدا رایگه‌یاندووه، له شاری به‌غدا فیستیڤاڵی نێو ده‌وڵه‌تی بۆ گوڵ به به‌شداری 24 وڵاتی عه‌ره‌بی و ئه‌وروپایی له رۆژی 15 مانگی نیسان سازده‌كرێت، هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش داواتنامهمان بۆ چه‌ندین كۆمپانیایی فه‌ره‌نسایی و ئه‌وروپایی و چه‌ند وڵاتێكی هه‌رێمایه‌تی ناردووه، كه ڤیستیڤاڵه‌كه ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك به‌رده‌وام ده‌بێت.
روونیشیكرده‌وه، له فیستیڤاڵه‌كه‌دا رووبه‌ری هه‌ر په‌نجا مه‌ترێكی چوارگۆشه تایبه‌ته به كۆمپانیایه‌ك.
هه‌روه‌ها به‌رنامه‌ی تایبه‌ت بۆ به‌شداربووان ئاماده‌كراوه.
بهرِێوهبهری گشتی راگه‌یاندنی شاره‌وانی به‌غدا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، شوێنێك له‌ناو باخچه‌ی "زه‌ورا" له به‌غدا دیار كراوه بۆ چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكان له پێناو هاوكاریكردن و دروستكردنی په‌یوه‌ندی و سوود وه‌رگرتن له ئه‌زموونیان له بواری گوڵدا.
هه‌روه‌ها حه‌مید عه‌بدولزه‌هره وتیشی: ئه‌م فیستیڤاڵه بۆ ئێمه شتێكی نوًێ نییه، چونكه پێشتر له‌لایه‌ن بابلی و سۆمه‌رییه‌كانه‌وه ئاهه‌نگی له‌م جۆره سازكراوه.

له‌سه‌ر هێڵ نییه