.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1










جگه‌ره‌ی ئه‌لیكترۆنی له‌ئه‌مه‌ریكا هه‌رای ناوه‌ته‌وه
(سبه‌ی):
جگه‌ره‌ی ئه‌لیكترۆنی له بازاڕه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بڵاوبۆته‌وه‌و به‌رهه‌مهێنه‌ره‌كانیشی ده‌ڵێن هیچ ماده‌یه‌كی كیمیاوی‌و قه‌ترانی دژ به‌ته‌ندروستی جگه‌ره‌كێشه‌كان تێدا نی‌یه، فه‌رمانگه‌كانی خواردن‌و ده‌رمان هیچ هه‌ڵوێستێكیان له‌و باره‌یه‌وه رانه‌گه‌یاندوه.
سایتی سی ئێن ئێن بڵاویكرده‌وه "ئه‌م جگه‌ره‌یه ته‌نیا شله‌ی نیكۆتینی تێدایه‌و به رای پسپۆرێك كه راپۆرتێكی له‌و باره‌یه‌وه ئاماده‌كردوه، ئه‌م جۆره جگه‌ره‌یه هه‌رچه‌نده مه‌ترسی توشبون به‌شێرپه‌نجه له‌سه‌ر جگه‌ره كێشه‌كه دروست ناكات، به‌ڵام كاریگه‌ریی لابه‌لای ده‌بێت".
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، دكتۆر ستیڤن شرۆیده‌ر پسپۆر له‌بواری ده‌ستبه‌رداربون له‌جگه‌ره‌كێشه‌كان له‌ناوه‌ندی پزیشكی زانكۆی كالیفۆرنیا-سان فرانسیسكۆ ده‌ڵێت: "نیكۆتین تاكه هۆكاری توشبون نی‌یه به‌شێرپه‌نجه، به‌ڵكو هه‌ڵمژین‌و كێشانی نیكۆتینی پوخت ره‌نگه مه‌ترسیداربێت".
هاوكات سه‌رچاوه‌یه‌كی حكومیش ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كات كه له‌هاوینی رابردوه، كه‌وتونه‌ته رێگرتن له‌بڵاوكردنه‌وه‌ی جگه‌ره‌ی ئه‌لیكترۆنی له‌بازاڕه‌كانی ئه‌مه‌ریكا.
به‌گوێره‌ی سایته‌كه، جگه‌ره‌كێشان له‌هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی توشبونه به‌شێرپه‌نجه‌ی سی‌و به‌پێی نوێترین ئاماره‌كان، ئێستا 1.3ملیار كه‌س جگه‌ره ده‌كێشن‌و پێشبینی ده‌كرێت له ساڵی 2030 ئه‌و ژماره‌یه زۆر زیاتر ببێت.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه
پهڕهكان: 1
