.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














قوتابخانه‌یه‌كی فێركردنی خۆشه‌ویستی نێوان هه‌ردوو ره‌گه‌زی نێر و مێیینه كراوه‌ته‌وه
له وڵاتی چینی میللی دا قوتابخانه‌یه‌كی تایبه‌ت به فێركردن و راهێنان له‌سه‌ر چۆنیه‌تی دروستكردنی خۆشه‌ویستی نێوان كچان و كوڕان كراوه‌ته‌وه.
رۆژنامه‌ی (چاینا ده‌یلی)ی چاپی چین له سه‌ر تۆرِی ئینته‌رنێت بڵاویكردۆته‌وه، له شاری (بیهای) له ناوچه‌ی (جوانگشی چوانگ) له باشوری چین، قوتابخانه‌یه‌كی تایبه‌ت كراوه‌ته‌وه تێیدا قوتابیان له‌سه‌ر چۆنیه‌تی دروستكردنی په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی له‌گه‌ڵ ره‌گه‌زی به‌رامبه‌ریان فێرده‌كرێن.
سه‌رچاوه‌كه روونیكردۆته‌وه، ئه‌م قوتابخانه‌یه له لایه‌ن خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه پێشوازییه‌كی زۆری لێكراوه‌و ژماره‌یه‌كی زۆری قوتابی ناویان تۆماركردووه.
هه‌روه‌ها رۆژنامه‌كه نوسیویه‌تی: مامۆستایانی ئه‌م قوتابخانه‌یه زۆربه‌یان پسپۆرن له بواری ده‌روونزانی، كه قوتابیه‌كان فێرده‌كه‌ن له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی خۆشه‌ویستیه‌كی داواكراو له نێوان پیاوان و ئافره‌تاندا، كه چۆن بتوانن به شێوه‌یه‌كی سه‌رنج راكێش له‌به‌رده‌م یه‌كتردا خۆیان ده‌ربخه‌ن، له‌و قوتابخانه‌یه‌دا یارمه‌تیان ده‌ده‌ن چۆن هاوسه‌رێكی باش و گونجاو بۆ خۆیان هه‌ڵبژێرن
به‌یامنیر
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن *DiLmAn* (2009-03-26 17:20:15)


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه