❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / كرێچێتی: پیاوێك تەسلیمی قەدەری ئاگر دەكات

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-03-26 22:54:37

C HALMAT
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-03-25
دواترین سه‌ردان: 2009-04-25
په‌یامه‌كان: 178
WindowsXPFirefox

كرێچێتی: پیاوێك تەسلیمی قەدەری ئاگر دەكات

هەندێ جار نەبوونی و هەژاری بێ خانوویی یان كرێچێتی وا لە مرۆڤ دەكات بەرەو كاری خراپ یاخود مەرگ و ژیانێكی ناخۆش بڕوات، وەك لەم رووداوەدا دەیبینین كە خراپی گوزەران و كرێچێتی مەرگ و ماڵئاوایی كردنی یەكجاری بۆ پیاوێك دێنن.



هێرش كوڕێكی تەمەن 23 ساڵان بوو لە بنەماڵەیەكی هەژار چاوی بەدونیا هەڵێنابوو، ئەو كوڕە هەر لەپۆلی سێیەمی سەرەتاییەوە لە قوتابخانە هاتەدەرەوە، بەرە بەرە باوكی فێری كاسبی و كڕین و فرۆشتنی دەكرد، بۆ ئەوەی كەمێك بژێوی ژیانی ماڵەكەیانی بۆ دابین بكات، چونكە باوكی هێرش خۆی كرێكار بوو نەیدەتوانی بەتەنیا مەسرەفی ماڵ بكات، بۆیە هەر لە منداڵیەوە هێرشی فێری كاسبی كرد، هەتا وای لێهات هێرش گەورە بوو، تەمەنی بووە 23 ساڵ دایك و باوكیشی پیر بوون، هێرش توانی دوكانێك لەبازاڕ بۆخۆی دابنێ، وردە وردە دەستی بەكاسبی كرد، بەڵام چۆن كاسبیەك نەیدەتوانی بەتەواوی بژێوی ژیانی پێ دابین بكات، بەڵام كەمێك لەجاران باشتر بوون، دوكانەكەی هێرش دوكانی كەمالیات بوو، رۆژانە چەندین ژن و كچ سەردانیان دەكرد، دوو سێ جارێك بوو كچێكی باڵا مام ناوەندی رەنگ ئەسمەر هاتووچۆی دوكانەكەی دەكرد، ئەو كچە هەر جارێك چووبایە ئەو دوكانە قسەی لەگەڵ دەكرد، سەیری یەكتریان دەكرد بەمە بەرە بەرە كچەكە خۆی لە هێرشی دوكاندار نزیك كردەوە، چونكە ئەو كوڕە گەنجێكی رێك و پێك بوو، تا وای لێهات، كچە ژمارەی مۆبایلەكەی خۆی پێداو، پاش مانگێك قەسەكردن بە مۆبایل، هێرش بڕیاریدا بچێتە داوای(ژیان)، بەڵام نەیدەزانی چۆن بەدایك و باوكی بڵێت، چونكە دەیزانی بێ پارەو نەدارن، دواجار بەناچاری بە باوكی گوت : حەزدەكەم ژن بێنم بۆ ئەوەی خزمەتی ئێوە بكات و ئاگای لەمنیش بێت، باوكی زۆری پێ خۆش بوو بەڵام گوتی: كوڕم كوا پارەو خانوومان؟ ئەوە خۆت دەزانی ماوەی چەند ساڵە ئێمە لەم كۆنە خانووە دەژین ئەویش بەكرێیە،بەڵام هێرش هەر سوور بوو لەسەر قسەكەی و گوتی: باوكە لەلای چەند هاوڕێیەكی خۆم پارە بە قەرز دەهێنم دوایی دەیان دەمەوە، باوكیشی بەمە رازی دەبێ و دەڵێ ناوی خوای لێبێنەو دەچینە خوازبێنی، دایك و باوكی هێرش لەگەڵ چەند خزم و ناسیاوێكیان چوون بۆ داوای(ژیان) پاش سێ رۆژ ماڵی باوكی ژیان خەبەریان بۆ ناردن كە بێن كچەكەیان مارە بكەن، باوكی كچە پیاوێكی زۆر باش و رێك و پێك بوو، داوای زێڕی زۆرو ماڵی جیای لە كوڕە نەكرد گوتی: چەندی لەتوانات دایە بۆی بكە، چونكە دەیزانی ماڵی ئەوان هەژارو دەستكورتن، پاش ماڕەبڕینی ژیان، دوای مانگێك گواسترایەوە رۆژ بەرۆژ خۆشەویستی لەنێوانیان زیاد بوو، ئەم ژن و مێردە زۆر یەكتریان خۆش دەویست، بەڵام بەرە بەرە باروگوزەرانی ماڵی هێرش بەرو خراپی دەڕۆیشت، هەتا وای لێهات نەیدەتوانی قەزرەكانیشی بداتەوە، كە بۆ ژن هێنان لە هاوڕێكانی وەریگرتبوو، پاشان دایك و باوكی هێرش كۆچی دواییان كرد بەمە یەكجار هەژاری خەم و خەفەت باڵی بەسەر ئەم ژن و مێردەدا كێشا، بەتایبەتی هێرش چونكە ئەو دایك و باوكی زۆر خۆش دەویست، هێرش بەناچاری دوكانەكەی خۆی فرۆشت بۆ ئەوەی بەشێك لە قەرزەكانی پێبداتەوە ئەویش بارتەقای بەشێكی كەمی قەرزەكان بوو، دوای فرۆشتنی دوكانەكەی هێرش دەستی كرد بە ئیشی كرێكاری كە رۆژانە پارەیەكی كەمی دەست دەكەوت، ئەویش تەنها بەشی مەسرەفی ماڵێی دەكرد، پاش ساڵێك خودای گەورە منداڵێكی كچی پێ بەخشین، كە بووە مایەی دڵخۆشی بۆ هەردووكیان، هێرش هەر بەردەوام بوو لەسەر كارەكەی خۆی بەڵام لەلایەك مەسرەفی ماڵ و منداڵ لەلایەكی تریش قەرزداری ئەمانە هەمووی لەناو مێكشی هێرش دەخولانەوە، شەوانە خەو نەدەچووە چاوی تەنها بیری لە هەژاری خۆیی و قەرزداری دەكردەوە، ژیانی لێ تاریك بوو بوو، جالێرەوە دەردی كرێچیەتی دەست پێدەكات، ماوەی چەند ساڵ بوو ماڵی باوكی هێرش لەم خانووە بوون هەتا هێرش ژنیشی هێنا، بەڵام پاشان خاوەن خانووەكە هاتە لای هێرش و پێی گوت دەبێ لەم خانووە بچیتە دەرەوە بەنیازم بیفرۆشم، ئەویش گوتی: باشە بەڵام جارێ سەبرم لێ بگرە هەتا خانووێك دەدۆزمەوە، جا بەچاوان بۆتی چۆڵ دەكەم چونكە خۆت بەچاوی خۆت دەیبینی حاڵی من چۆنە، خاوەن خانووەكە گوتی: من ئەوە نازانم بەهەرشێوەیەك بێت دەبێ ئەم خانووەم بۆ چۆل بكەی، هێرش بەمە خەمێكی گەورەی بۆ پەیدابوو نەیدەزانی نەبەدوای خانوودا بگەڕێت نەبەدوای كاروكاسبی، ئەم شارەی سەراوژێركرد خانووەكی دەست نەكەوت كە ئەو دەیویست، چونكە لە دەسەڵاتی دانەبوو هەموو خانووێك بگرێت و كرێیەكی زۆر بدات، ئەمە سەرباری ئەوەی قەرزادریش بوو هێرش رۆژانە بەدوای خانوودا دەگەڕا ئەمە وایلێكردبوو نەتوانێ كرێكارییەكەشی بكات، بەڵام هەر دەستی نەدەكەوت سەرەڕای بێ خانوویی، هاورێكانیشی داوای قەرزیان لێدەكردەوە، رۆژ بەرۆژ باری دەروونی هێرش بەرەو خراپی دەڕۆیشت، چونكە زۆر بیری لەژیانی خۆی و داهاتووی خێزانەكەی دەكردەوە، خێزانەكەی زۆر خەفەتی دەخوارد هەموو رۆژێك بۆ حاڵی مێردەكەی و هەژاری و نەداری خۆیان دەگریا، هێرش هەربەردەوام بوو لە گەڕان بەڵام ئەم خانووەی ئەو دەیویست دەستی نەكەوت، رۆژێكیان كە زانی ماڵ چۆڵەو خێزانەكەی چۆتەوە ماڵی باوكی ئەم دەرفەتەی بەهەل زانی بۆ ئەوەی خۆی لەكۆڵ ئەم ژیانە بكاتەوە، هێرش دوای بیركردنەوەیەكی زۆر، چووبووە گەرماوی ماڵەكەی خۆی دەبەیەك نەوتی كردبوو بەخۆیدا ئاگری لەجەستەی بەردا، پاشان دراوسێكانی بەرووداوەكەیان زانی بوو خێرا گەیاندبوویانە نەخۆشخانە، كە ئێوارە ژیانی خێزانی هاتەوە بینی وا ماڵەكەی رەش هەڵگەڕاوە دراوسێكانی لەماڵەكەی كۆبوونەتەوە، هەستی بەشتێكی ترسناك كرد یەكسەر هاواریكرد گوتی: پێم بڵێن زوو چیبووە، ئێوە بۆ لێرەن چی قەوماوە، ئەوانیش گوتبوویان چیت لێ بشارینەوە هێرشی هاوسەرت ئاگری لەخۆی بەرداوە، ئێمەش یەكسەر بردمان بۆ نەخۆشخانە، كە ژیان ئەمەی گوێ لێ دەبێ یەكسەر دەست بە قیژە قیژ و هاوارو گریان كرد، بە پەلە خۆی گەیاندە نەخۆشخانە لەوێ ئەوەی بینی لە هێرشی جاران نەدەچوو، هەموو لەش و دەم و چاوی شێوا بوو كەس نەی دەناسیەوە نەی دەتوانی قسەش بكات بەس لەسەرە مەرگدا دەیگوت، پەشیمانم، پەشیمانم، پاش سێ رۆژ مانەوەی هێرش لە نەخۆشخانە گیانی سپاردو هەرچی خەم و خەفەت و دەردی هەژاریشە بۆ ژیانی هاوسەری و كچە تاقانەكەی جێهێشت.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net