.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1










- له ترسی دابونه‌ریته كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان كۆرپه‌كه‌ی فرِێدایه ئاوده‌سته‌وه
PNA- له‌به‌ر مه‌ترسی داب و نه‌ریته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ناوچه‌كه‌ی، به‌ر له دابه‌زینی له فڕۆكه دایكێك كۆرپه‌له‌كه‌ی خستیه نێو ئاوده‌ستی ئه‌و فڕۆكه‌یه‌ی كه گه‌شتی پێكردبوو.
سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ بڵاویانكرده‌وه، دوای 20 خوله‌ك له دابه‌زینی سه‌رنشینه‌كان، كارمه‌ندێكی خزمه‌تگوزار له كاتی پاككردنه‌وه‌ی ئاوده‌ستی فرۆكه‌یه‌ك ده‌ستی منداڵێكی له نێو كیسه‌یه‌كدا به‌رچاو كه‌وتووه، بۆیه راسته‌خۆ به‌رپرسانی فڕۆكه‌خانه‌كه‌ی ئاگادار كردۆته‌وه.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كان، دوای ئاگاداركردنه‌وه پۆلیس توانیویه‌تی ئافره‌تێكی 29 ساڵ كه ماندوو و جلوبه‌رگی خوێناوی بووه، ده‌ستگیر بكه‌ن، دواتر بۆیان ده‌ركه‌وتووه دایكی منداڵه‌كه‌یه.
سه‌رچاوه‌كان ئاماژه‌یانداوه، ئه‌و ئافره‌ته به ره‌چه‌ڵه‌ك خه‌ڵكی ساموایه له باشووری زه‌ریایی هێمن، كاری باخه‌وان بووه له نیوزله‌ندا، بۆیه ویستوویه‌تی له رێگه‌ی گه‌شتی فرۆكه‌ی Pacific Blue له ناوچه‌ی "ئۆكلاند" بۆ وڵاته‌كه‌ی بگه‌رِێته‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه (سوا ویلیا‌م سوا) یاسادانه‌ر له وڵاتی ساموا وتویه‌تی: ترسی دابونه‌ریته كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان هۆكار بوون له‌به‌رده‌م ئه‌و ئافره‌ته و ناچاری كردووه ئه‌م كاره ئه‌نجام بدات، چونكه له ساموا رێگه نادرێت ئافره‌تێك پێش شووكردن منداڵی ببێت.
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌یه‌ك له بنكه‌ی پۆلیسی فرۆكه‌خانه‌كه رایگه‌یاندووه، ته‌ندروستی منداڵه‌كه باشه و توشی هیچ برینێكی مه‌ترسیدار نه‌بووه، ئێستا له خانه‌یه‌كی چاودێری منداڵان كه له لایه‌ن حكومه‌ته‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت، دانراوه.
جێی ئاماژه‌یه، ئه‌م رووداوه بووه مانشێتی زۆربه‌ی رۆژنامه نیوزله‌ندییه‌كان، كه به رای چه‌ند یاساناسێك ره‌نگه به‌هۆی ئه‌و تاوانه‌وه ئه‌م ئافره‌ته رووبه‌رووی 7 ساڵ زیندانی بوون، ببێته‌وه.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه
پهڕهكان: 1
