.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












سه‌ڵاح ئه‌مین، راهێنه‌ری تۆپی پێی یانه‌ی سلێمانی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه پێشكه‌ش به یانه‌كه‌ی ده‌کات.
دوای ئه‌وه‌ی تیپی تۆپی پێی یانه‌ی سلێمانی دوچاری دو دۆڕاندنی گه‌وره هات له‌خولی یانه‌كانی كوردستان، سه‌ڵاح ئه‌مینی راهێنه‌ری ئه‌و یانه‌یه ده‌ست لهكاركیشانهوهی خۆی پێشكه‌ش به‌ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌كه كردوه، به‌ڵام تاكو ئێستا ئه‌و یانه‌یه ره‌زامه‌ندیان پیشان نه‌داوه بۆ ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی راهێنه‌ره‌که‌یان.
سه‌ڵاح ئه‌مین به knnی راگه‌یاند: "من دو تیپی زۆر قورسم له‌سه‌ر شانه كه له‌هه‌ردو خولی كوردستان و عێراق به‌شدارین، بۆیه ناتوانم به‌ته‌نیا ئه‌و ئه‌ركه گه‌وره‌یه بگرمه ده‌ست و بڕیاری ده‌ست لهكاركێشانهوهمداوه".
جێی ئاماژه‌یه یانه‌ی سلێمانی له‌خولی یانه‌كانی كوردستاندا، دوچاری دو شكستی گه‌وره هات، له‌یه‌كه‌م یاریدا به سێ گۆڵی بێبه‌رامبه‌ر به‌یانه‌ی سیروانی نوێ دۆڕاند‌و دووه‌م یاریش به 4 گۆڵی بێبه‌رامبه‌ر به یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی دۆڕا.


له‌سه‌ر هێڵ نییه