.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












هه‌ردوو به‌ڕێوه‌به‌ری یانه‌ی یۆڤانتۆس‌و سامبادۆریا رێكه‌وتون كه بۆ وه‌رزی داهاتوو ئه‌نتۆنیۆ كاسانۆی ئه‌ستێره‌ی سامبادۆریا په‌یوه‌ندی بكات به خانمه پیره‌كه‌وه، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئالمیرۆنی ئه‌رجه‌نتین له‌كڕینی كاسانۆدا به‌كاربهێنرێت.
ئاژانسه‌كان: دوای پێشكه‌شكردنی ئاستی باش له‌گه‌ڵ یانه‌ی سامبادۆریا چه‌ندین یانه هه‌وڵی كڕینی كاسانۆ ده‌ده‌ن، به‌پێی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی تۆتۆسپۆرت كه نزیكه له‌یانه‌ی یۆڤانتۆسه‌وه، به‌ڕێوه‌به‌رانی هه‌ردوو یانه‌ی یۆڤانتۆس‌و سامبادۆریا رێكه‌وتون كه وه‌رزی داهاتوو كاسانۆ په‌یوه‌ندی بكات به‌یۆڤانتۆسه‌وه. هه‌رچه‌نده كاسانۆ خۆشه‌ویستیه‌كی گه‌وره‌ی لای هانده‌رانی یانه‌كه‌ی په‌یداكردوه‌و ئه‌ستێره‌ی یه‌كه‌می یانه‌كه‌یه‌تی، به‌ڵام ئه‌م یانه‌یه ناتوانن به‌رگری له‌م ئیتاڵیه بكه‌ن چونكه چه‌ندین یانه هه‌وڵی كڕینیان داوه.
سه‌ره‌تا یانه‌ی سامبادۆریا داوای ئه‌ستێره‌ی لاوی ئیتاڵی جۆڤینكۆو بڕێك پاره‌ی كردبوو له‌به‌رامبه‌ر فرۆشتنی كاسانۆ، به‌ڵام یانه‌ی یۆڤانتۆس ئه‌م داوایه‌ی ره‌تكرده‌وه، دواتر هه‌ردوو یانه رێكه‌وتون كه ئالمیرۆنی له‌یانه‌ی یۆڤانتۆسه‌وه بچێته یانه‌ی سامپه‌دۆریا له‌گه‌ڵ بڕێك پاره له‌به‌رامبه‌ر گواستنه‌وه‌ی كاسانۆ.


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه