❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / گرفتی فه‌راغ و ده‌ستبه‌تاڵی له‌ ژیانی موسڵماندا

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-03-31 16:47:29

tina
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-30
په‌یامه‌كان: 5508
WindowsXPMSIE7

گرفتی فه‌راغ و ده‌ستبه‌تاڵی له‌ ژیانی موسڵماندا

گرفتی فه‌راغ و ده‌ستبه‌تاڵی له‌ ژیانی موسڵماندا
ئه‌م بابه‌ته‌ لێره‌ وه‌رگیراوه‌: [www.alhawali.com]
له‌ڕاستیدا شكایه‌تی لاوان و خه‌ڵكی تریش به‌گشتی له‌ به‌تاڵی و فه‌راغ حه‌قیقه‌تێكه‌و ناكرێت پشتگۆێ بخرێت، فه‌راغ و به‌تاڵی له‌ ژیانی مسوڵماندا به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر خه‌له‌ل و ناته‌واوییه‌كی گه‌وره‌، كارێكی وه‌ها زۆر له‌ خودی به‌تاڵییه‌كه‌ خراپترو كوشنده‌ تره‌،چۆن ئێمه‌ به‌شێكی ژیانمان به‌تاڵ و حه‌تاڵه‌و نازانین چی بكه‌ین و له‌ چیدا سه‌رفی بكه‌ین؟!

ئه‌ڵێم: خۆشه‌ویستانم! به‌ڕاستی من سه‌رم سووڕ ده‌مێنێ له‌وه‌ی كه‌ ده‌ڵێت: به‌تاڵم و نازانم چی بكه‌م، من ناڵیم: نییه‌، به‌ڵی ئه‌م به‌تاڵی و بۆشاییه‌ی ژیان بوونی هه‌یه‌و هه‌ستی پێ ده‌كه‌ین، به‌ڵام من له‌ بوونی گرفته‌كه‌ خۆی سه‌رسامم، چۆن فه‌راغ و به‌تاڵی خۆی ده‌كوتێته‌ هه‌ست و بیروهۆش و كاتی مرۆڤی ئیمانداره‌وه‌، تۆ ده‌زانیت كه‌ ئه‌م ته‌مه‌نه‌ دیاری و به‌خشینێكه‌، وه‌ دوو نیعمه‌ت و خۆشی هه‌ن كه‌ مرۆڤه‌كان لێی بێ ئاگان: ته‌ندروستی و له‌شساغی وه‌ به‌تاڵی و بێكاری، ده‌ی وریابه‌و ئه‌م ته‌مه‌نه‌ت بقۆزه‌ره‌وه‌و له‌ده‌ستی مه‌ده‌، به‌دووری كه‌ له‌وه‌ی كه‌ بڵێن: فه‌راغ و ده‌ستبه‌تاڵی تێدایه‌، یان ئه‌وه‌ی لای كه‌سانی تر پێی ده‌وترێت فه‌راغ، براو خوشكی شیرینم، وریابه‌و ته‌مه‌نت به‌فیڕۆ مه‌ده‌، چونكه‌ به‌ڕاستی ئه‌م‌ ته‌مه‌نه‌ ژمێردراوه‌و له‌سه‌رت حساب كراوه‌ و ده‌توانیت له‌ شتانی به‌ سوودو به‌كه‌ڵكدا به‌سه‌ری به‌ریت، ئای چه‌ندێك ئه‌رك و فه‌رمانه‌كان زۆرن و كاته‌كانیش چه‌ندێك كه‌من، دووركه‌وه‌ له‌م دروشم و قسه‌ بێ ناوه‌ڕۆكانه‌ی ده‌ڵێن با كاتی خۆمان بكوژین و نازانین چی بكه‌ین، زۆر به‌ وردی و به‌ قوڵی له‌ حه‌قیقه‌ت و كرۆكی كارت بكۆڵه‌وه‌، چه‌ندێك هه‌وڵ و تێكۆشان هه‌یه‌ پێویستت پێیه‌تی، چه‌ند خزم و كه‌س و كارت هه‌یه‌ پێویسته‌ سه‌ردانیان بكه‌یت، چه‌ندێك ئه‌رك و فه‌رمانت له‌سه‌ر كه‌ڵه‌كه‌ بووه‌و ده‌بێ به‌ ئه‌نجامیان بگه‌یه‌نیت، سه‌یری لاوان بكه‌و حاڵی خه‌ڵكی له‌كاتی مردندا، چه‌ند كه‌س مردوون و ئاواته‌ خواز بووه‌ پێش مردنیان ته‌وبه‌یان بكردایه‌‌، چه‌ند كه‌سانێك هه‌ن ئێسته‌ ئاواته‌خوازن پێش پیربوون یان نه‌خۆشكه‌وتنیان ته‌وبه‌یان بكردایه‌و ته‌مه‌نی به‌هاری لاوییان له‌ كاری باش و خواناسی و چاكه‌دا به‌كار ببردایه‌، به‌ڵكوو ده‌رچوون و ته‌واوكردنی كۆلیج یان ژن هێنان یان كه‌وتنی باری به‌رپرسیارێتی هه‌ر به‌م جۆره‌یه‌، هه‌زاران كه‌س ئاواته‌خوازن كه‌ پێش ئه‌وه‌ی كاتیان له‌ ده‌ست بچوایه‌و سه‌رقاڵی ژیان و دنیا ببونایه‌، كاره‌كانیان ته‌واو بكردایه‌و ئه‌و ته‌مه‌نه‌یان له‌ شتێكدا سه‌رف بكردایه‌ كه‌ سوودیان پێ بگه‌یه‌نێت!

كه‌واته‌ له‌سه‌ر هه‌ر یه‌ك له‌ ئێمه‌ پێوێسته‌ له‌ نه‌فسی خۆی بپرسێته‌وه‌، وه‌ با بزانێت كه‌ ئه‌م ته‌مه‌نه‌ سنوورداره‌و حساب كراوه‌، وه‌ له‌سه‌رته‌ كه‌ له‌ خوا بترسیت و به‌ واجبی كات (واجب الوقت) هه‌ڵسیت، له‌ هه‌ر كاتێكی ته‌مه‌نتدا به‌ندایه‌تییه‌كت هه‌یه‌ بۆ خوای گه‌وره‌، كه‌ له‌ كاته‌كه‌ی تردا نییه‌، با نموونه‌یه‌كتان له‌ پێشه‌وایانی به‌رز بۆ بێنمه‌وه‌ كه‌ گه‌وره‌ترین نموونه‌ بوون دوای پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم.

ئه‌بوبه‌كری سدیق خوا لێی ڕازی بێت له‌و كاته‌ی له‌سه‌ره‌مه‌رگدا بوو، كاتێك فه‌رمانی جێنیشینی سپارد به‌ عومه‌ر خوا لێی ڕازی بێت، چی پێشبینی ئه‌كه‌ن له‌و كاتی مردنه‌دا ئامۆژگاری یان ڕاسپارده‌یی عومه‌ری پێ بكات؟
وتی: ئه‌ی عومه‌ر! إن لله حقاً بالنهار لا يؤدى بالليل، وحقاً بالليل لا يؤدى بالنهار (1) [خوا سبحانه‌ وتعالی چه‌ند حه‌ق و مافێكی هه‌یه‌ له‌ ڕۆژدا (ئه‌نجام ده‌درێن) كه‌ له‌شه‌ودا ناكرێن، وه‌ چه‌ند مافێكی به‌سه‌رمانه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌ شه‌ودا ده‌كرێن و له‌ ڕۆژدا ئه‌نجام نادرێن] جا كاتێك مافی ڕۆژت له‌ ڕۆژا داو مافی شه‌ویش له‌ شه‌ودا، مافی هه‌موو ڕۆژه‌كانت له‌ كاتی خۆیدا دا ئه‌و كات ئیتر به‌تاڵی و فه‌راغت نامێنێت، له‌ راستیدا ته‌نها وێنه‌ی ئه‌م ئامۆژگارییه‌ كاریگه‌رو به‌هێزه‌ به‌سه‌ بۆ گرنگی قۆستنه‌وه‌ی كات و ته‌مه‌نی مرۆڤ، هه‌روه‌ك عومه‌ر خوا لێی ڕازی بێت به‌م كاره‌ هه‌ستا، ده‌بینین له‌وپه‌ڕیدا بوو له‌ علیم و جیهادو بانگه‌وازو ته‌گبیركردنی كاروباری وڵات، به‌و عه‌دل و دادگه‌رییه‌ی كه‌ وێنه‌ی تاكو ئه‌مڕۆش له‌ مرۆڤایه‌تیدا نه‌بینراوه‌ مه‌گه‌ر دادگه‌ریی پێغه‌مبه‌ران.

جا سه‌یری عومه‌ر بكه‌ن خوا لێی ڕازی بێت چۆن ئه‌و ئامۆژگارییه‌ی گرته‌ خۆی و كاری پێ كرد، ئێمه‌ش ده‌بێت كاته‌كانمان له‌ كیس نه‌ده‌ین و به‌ فیڕۆ له‌ ده‌ستمان نه‌چن، داوا ئه‌كه‌ین له‌ خوای گه‌وره‌ كه‌ سوودمه‌ندمان بكات و سوودیش به‌ كه‌سانی دی بگه‌یه‌نین ئامین.

Kurdzhin
وقتی کسی رو دوست داري. حاضری جون فداش کنی.     
حاضری دنيا رو بدی فقط يک بار نگاهش کنی.
قيد تموم دنيا رو به خاطر اون ميزنی.                                   
خيلی چيزا رو می شکنی تا دل اون رو نشکنی.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net