.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه















بێ ئاگایى موسڵمانان له درۆى ( 1 ) ى نیسان
بسم الله الرحمن الرحیم
جێگه‌ى داخه له كاتێكدا سه‌روه‌رى مرۆڤایه‌تى محمد صلى الله عليه وسلم هه‌موو موسڵمانانى ئاگادار كردووه‌ته‌وه له خراپى درۆكردن و ئه‌و ئاكامه‌ى دووچارى درۆزن ده‌بێت له دوارِۆژدا ، كه‌چى موسڵمانان به شوێنكه‌وتنى بێباوهرِان ناشرینترین سیفه‌ت ئه‌ده‌نه پاڵ خۆیان و له یه‌كى نیسان به دڵخۆشیه‌وه له‌گه‌ڵ یه‌كدا درۆ ده‌كه‌ن !!! به بێ ئه‌وه‌ى بزانن سه‌ره‌تاى ئه‌م نه‌ریته خراپه كه‌ى ده‌ستى پێكردوه و له چ وڵاتێكه‌وه سه‌رچاوه‌ى گرتوه و چۆن گه‌شتۆته موسڵمانان .
درۆى نیسان له رِووى مێژووییه‌وه
چه‌ندین رِاى جیاواز له‌سه‌ر سه‌ره‌تا و هۆى دروست بوونى درۆى (1) ى نیسان باس كراوه ، كه ئه‌مانه‌ى خواره‌وه گرنگترینیانن :
ئه‌م نه‌ریته سه‌ره‌تا له ساڵى 1564 ى زاینى له فه‌ره‌نسا ده‌ستى پێ كرد له‌دواى ئه‌و گۆرِانكاریهى له رِۆژمێرى ئه‌و كاته ئه‌نجام درا له لایه‌ن ( شارلى نۆیه‌م ) پادشاى ئه‌وكاته‌ى فه‌ره‌نسا ، وه فه‌ره‌نسا یه‌كه‌م وڵات بوو كه كارى به‌و رِۆژمێره نوێ یه كرد . به‌ڵام كاتێك له رِۆژمێرى نوێ له جیاتى ( 1 ) ى نیسان ، ( 1 ) ى ینایر كرایه سه‌رى ساڵى نوێ خه‌ڵكانێك هه‌ر له(1) ى نیسان ( ابریل ) وه‌كو جاران ئاهه‌نگیان ئهگێرِا بێ گوێدانه رِۆژمێره تازه‌كه ، بۆیه ئه‌وانه‌ى كاریان به رِۆژمێرى تازه ئه‌كرد له(1) ى نیسان دیارى درۆ و هه‌واڵى نادروستیان بۆ ئه‌وانه ئه‌نارد كه رِۆژمێره تازه‌كه‌یان پێ باش نه‌بوو ، ئه‌وانیش كه به رِاستیان ئه‌زانى ده‌بونه جێگاى گاڵته‌ی ئه‌وانى تر . به‌م شێوه‌یه درۆ كردن له‌نێوان خه‌ڵكى بوه شتێكى باو له رۆژه .
هه‌ندێكى تر واى ئه‌بینن كــــه پــــهیوهندیهكى پتـــهو هه‌یه له‌نێوان درۆى ( 1 ) ى نیسان و جـــهژنى ( هولى ) ، كه له هند ناسراوه ، هندۆسه‌كان لــــــه(31) ى مارسى هه‌موو ساڵێك دا ئاهه‌نگیان ئهگێرِا به بۆنه‌ى جه‌ژنى (هولى) له‌و رِۆژه هه‌ندێك خه‌ڵكى ساده هه‌ڵئه‌سان به ئه‌نجامدانى كار و كرده‌وه‌ى درۆ به مه‌به‌ستى گاڵته و یارى و رِابواردن . وه رِاستى ئه‌م درۆیانه‌یان ئاشكرا نه‌ده‌كرا تا ئێواره‌ى ( 1 ) ى نیسان ( ابریل ) .
هه‌ندێكى تر ئه‌ڵێن : بناغه‌ى ئه‌م رِۆژه ئهگهرِێتهوه بۆ یۆنانیه كۆنه‌كان كه(1) ى نیسان یـــــان تهرخــــــان كردبوو بــــۆ سازدانى ئاهه‌نگى گه‌وره بۆ ( ڤینۆس ) خواى جوانى و خۆشه‌ویستى یۆنانیه‌كان . كه هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌م ئاهه‌نگانه‌دا نوكته و شتى گاڵته جارِى جۆرا و جۆر له ناو خه‌ڵكدا بڵاو ده‌بوه‌وه ، كه ساڵ له دواى ساڵ خه‌ڵكى رِاهاتن له‌سه‌رى .
هه‌ندێكى تر ئهیگهرِێننهوه بۆ سه‌ده‌كانى ناوهرِاست چونكه له‌و سه‌رده‌مه پێیان وابوو كه مانگى نیسان ( ابریل ) كاتى شه‌فاعه‌ته بۆ شێت و مێشك لاوازه‌كان . بۆیه له‌سه‌ره‌تاى مانگ شیتهكان ئازاد ئه‌كران و ژیر و عاقڵه‌كان دوعاى چاك بونه‌وه‌یان ئه‌كرد بۆیان ، له‌و كاته‌وه جه‌ژنێك دروست بوو به‌ناوى ( جه‌ژنى هه‌موو شێته‌كان ) وه‌كو چاولێكردنێك بۆ جه‌ژنى ( جمیع القدیسین ) هه‌موو قه‌شه‌كان .
هه‌ندێكى تر ئهیگهرِێننهوه بۆ چاخه كۆنه‌كان ( جه‌ژنه بت پهرستیهكان ) ، چونكه په‌یوه‌سته به رِۆژێكى دیارى كرا‌و له سه‌ره‌تاى به‌هار كه ئه‌مه‌ش به‌شێكه له مه‌راسیمى جه‌ژنه بت پهرستیهكان ، چونكه له رِابردودا ئاهه‌نگه‌كانى به‌هار له(21)ى مارس له‌كاتى یه‌كسان بوونى شه‌و و رِۆژ ده‌ستى پێده‌كرد و به‌رده‌وام ئه‌بوو تا ( 1 ) ى نیسان ( ابریل ) ، وه له رِوانگهى گاڵته‌كردن به‌وانه‌ى كه به‌شدار نه‌ده‌بوون له جه‌ژنه‌كانى هاتنى به‌هار ، بۆیه ئه‌و رِۆژانهى ئاهه‌نگه‌كان شێوازێكى گاڵتهجارِى و دهربرِینى خۆشى به خۆوه ده‌گرت .
ته‌نانه‌ت له به‌ر خراپى و قێزه‌وه‌نى ئه‌م نه‌ریته له به‌ریتانیا كه كانگاى خاچ په‌رستیه به(1) ى نیسان ئه‌ڵێن ( یوم الحمقى و المغفلین ) !!!! واته : رِۆژى گێل و گه‌مژه‌كان !!!
له‌وه‌ى كه باسمان كرد بۆمان ده‌ر ئه‌كه‌وێ كه رِۆژى ( 1 ) ى نیسان تایبه‌تمه‌ندى خۆى هه‌بووه لاى گه‌لانى ئه‌وروپا له چاخه كۆنه‌كانه‌وه تا ئێستا .
سهرهرِاى جیاوازى باسه‌كان و گێرِانهوهكان ، ده‌گه‌ینه ئه‌م ئه‌نجامه‌ى خواره‌وه :
بناغه‌ى ئه‌م رِۆژه جه‌ژنى خاچ په‌رستانه یان له پاشماوه‌ى جه‌ژنى بت په‌رستان بۆمان ماوه‌ته‌وه یان په‌یوه‌سته به هندۆسه‌كان یان په‌یوه‌سته به رِۆژمێرى بێ باوهرِان یان جه‌ژنى چاكبونه‌وه‌ى شێته‌كانه ، بۆیه :
1 ـ ئه‌گه‌ر هه‌موو گێرِانهوهكان رِاست بن ئه‌وا نابێته هۆى رِهوا كردنى درۆ له‌م رِۆژه چونكه هیچیان له‌وى تر باشتر نیه و هه‌مویشیان پێچه‌وانه‌ى ئاینى ئیسلامن .
2 ـ ئه‌گه‌ر ته‌نها یه‌كێكیان رِاستبێ به هه‌مان شێوه‌ى یه‌كه‌م نابێته هۆى رِهوا كردنى درۆ له‌م رِۆژه چونكه هیچیان له‌وى تر باشتر نیه .
3 ـ ئه‌گه‌ر هیچیشیان رِاست نه‌بێ و ئه‌فسانه بێت هیچ له قێزه‌وه‌نى و له نارِهوایى درۆى ئه‌م رِۆژه كه‌م ناكاته‌وه چونكه ئه‌فسانه‌ش هیچ له جه‌ژنى بت په‌رستان و خاچ په‌رستان و هیندۆسه‌كان باشتر نیه ئه‌گه‌ر خراپتر نه‌بێت .
درۆى نیسان له رِوانگهى شه‌رعه‌وه
مه‌ترسی دارترین شت له لاسایى كردنه‌وه‌ى بێ باوهرِان ئه‌وه‌یه له شتێك لاساییان بكه‌ینه‌وه كه له بیروباوهرِیاندا بێت ، وه ئه‌و كاته‌ى درۆكردن ئه‌بێته ناشیرین ترین و قێزه‌وه‌ن ترین سیفه‌ت له ئیسلامدا ، كه‌چى ئوممه‌تى ئیسلامى به شوێن كه‌وتنى بێ باوهرِان خۆشحاڵن به هاتنى ( 1 ) ى نیسان و وائه‌زانن درۆكردن له‌م رِۆژه رِێگه پێدراوه و ئاساییه به‌بێ ئه‌وه‌ى شه‌رع رِێگهى پێ دابن ، درۆكردن له‌و رِۆژه بۆ خۆیان ئه‌شه‌رعێنن ، بێ ئاگا له‌وه‌ى كه هه‌موو رِۆژهكان لاى خوا جیاوازیان نیه . وه بێ ئاگا له‌وه‌ى كه درۆكردن له ئیسلامدا هه‌ر درۆكردنه و هێنده قێزه‌وه‌نه له هیچ رِۆژێكدا رِێگهى پێنه‌دراوه و له‌هه‌ر رِۆژێكدا بێت هه‌ر تاوانه ، به‌ڵكو زانایان له تاوانه گه‌وره‌كان ئه‌یژمێرن ، ده‌بێ ئه‌وه‌شتان وه‌بیر بهێنمه‌وه كه درۆ كردن سیفه‌تى مونافیقه‌كانه . بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش چه‌ندین به‌ڵگه‌مان هه‌یه له قورئان و سوننه‌ت كه درۆ كردن قه‌ده‌غه ئه‌كه‌ن و ده‌بنه به‌ڵگه‌ش بۆ قه‌ده‌غه كردنى درۆى رِۆژى ( 1 ) ى نیسان ، له‌وانه‌ش :
1 ـ خواى په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تى : [ فَأَعْقَبَهُمْ نِفَاقًا فِي قُلُوبِهِمْ إِلَى يَوْمِ يَلْقَوْنَهُ بِمَا أَخْلَفُواْ اللّهَ مَا وَعَدُوهُ وَبِمَا كَانُواْ يَكْذِبُونَ ] ( التوبة : 77 ) . ( عبدالله ) ى كورِى ( مسعود ) فه‌رموویه‌تى : (( به سێ سیفه‌ت دوورِوان بناسنه‌وه : ئه‌گه‌ر قسه‌ى كرد درۆ ده‌كات ، وه ئه‌گه‌ر به‌ڵێنى دا نایباته سه‌ر ، وه ئه‌گه‌ر ئه‌مانه‌تى بخرێته ژێر ده‌ست خیانه‌تى لێ ده‌كات )) ، پاشان ئه‌و ئایه‌ته‌ى سه‌ره‌وه‌ى خوێنده‌وه ( مصنف ابن أبي شيبة : 6 / 125 ) .
2 ـ ( ابن عمر ) له پێغه‌مبه‌رى خواوه صلى الله عليه وسلم بۆمان دهگێرِیتهوه كه فه‌رمویه‌تى :" ويل للذي يحدث بالحديث ليضحك به القوم فيكذب ويل له ويل له " ( رواه الترمذي في جامعه برقم : 235 ، و صححه العلامة الألباني في صحيح سنن الترمذي ، برقم : 2315 ) ، واته : وه‌یل ( كه دۆڵێكه له دۆڵه‌كانى دۆزه‌خ ) بۆ ئه‌و كه‌سه‌ى كه قسه بۆ خه‌ڵك ده‌كات و تێیدا درۆ ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ى خه‌ڵكى پێبكه‌نن ، وه‌یل بۆ ئه‌و كه‌سه وه‌یل بۆ ئه‌و كه‌سه .
ئاشكرایشه ئه‌و جۆره گاڵته و قسانه‌ى له(1) ى نیسان ئه‌كرێ بۆ گاڵته كردنه و بۆ ئه‌وه‌یه كه خه‌ڵكى چــــــواردهور پێبكه‌نن !!!! كه‌واته درۆى ( 1 ) ى نیسانیش به‌شێكه له‌وه‌ى له‌م فه‌رمووده‌یه باس كراوه .
3 ـ وه له فه‌رمووده‌دا هاتووه پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم فه‌رمویه‌تى :" لا يؤمن العبد الايمان كله حتى يترك الكذب في المزاحة و المراء ولو كان صادقا " ( صححه العلامة الألباني في صحيح الترغيب والترهيب ، برقم : 2939 ) ، واته : باوهرِى هیچ به‌نده‌یه‌ك ته‌واو نابێت تاكو واز نه‌هێنێت له درۆكردن له كاتى گاڵته‌دا ، و ده‌مه‌قاڵه و موجاده‌له‌دا ، ئه‌گه‌ر رِاستیش بكات . ئاشكرایه ده‌قاو ده‌ق ئه‌م فه‌رموده‌یه(1) ى نیسان ئه‌گرێته‌وه چونكه ئه‌و درۆیه‌ى له‌م رِۆژه ئه‌كرێت بۆ گاڵته‌یه .
4 ـ وه پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم فه‌رمویه‌تى : " آية المنافق ثلاث إذا حدث كذب وإذا وعد أخلف وإذا اؤتمن خان " ( رواه البخاري ومسلم ) . واته :
نیشانه‌كانى دوورِوان سێ دانه‌یه : ئه‌گه‌ر قسه‌ى كرد درۆ ده‌كات ، وه ئه‌گه‌ر به‌ڵێنى دا نایباته سه‌ر ، وه ئه‌گه‌ر ئه‌مانه‌تى بخرێته ژێر ده‌ست خیانه‌تى لێ ده‌كات .
پێشه‌وا ( النووي ) ئه‌ڵێ : ئه‌وه‌ى كه رِاى زۆرینه‌ى زانایانى له‌سه‌ره و وته‌ى ههڵبژاردهشه ، واتاى ئه‌م فه‌رمووده ئه‌وه‌یه كه ئه‌م سیفه‌تانه سیفه‌تى كه‌سى دورِون و خاوه‌نه‌كه‌ى هاوشێوه‌ى دورِوانه له‌م سیفه‌تانه‌دا و خو رِهوشتى ئه‌وانى هه‌یه .
ئه‌مه‌یان زۆر مه‌ترسیداره چونكه درۆ كردنى كردۆته یه‌كێك له نیشانه‌كانى دورِویى ، ( 1 )ى نیسانیش درۆیه با هه‌ر ناوێكى تریشى لێ بنێن .
5 ـ وه پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم فه‌رمویه‌تى : " عليكم بالصدق ... ، وإياكم والكذب ؛ فإن الكذب يهدي إلى الفجور ، وإن الفجور يهدي إلى النار ، ولا يزال الرجل يكذب ويتحرى الكذب حتى يكتب عند الله كذابًا " ( متفق عليه ) .
واته : به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر رِاستگۆیى و دور بگرن له درۆ ، چونكه درۆكردن رِێخۆشكاره بۆ خراپه‌كارى و خراپه‌كاریش ئاكامى دۆزه‌خه ، مرۆڤیش به‌رده‌وام درۆ ئه‌كاو به‌دوایدا دهرِوات تاوه‌كو له‌لاى خواى په‌روه‌ردگار به درۆزن ده‌ناسرێ .
6 ـ پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم فه‌رمویه‌تى : " لا يحل لمسلم أن يروع مسلما " ( صححه العلامة الألباني في : صحيح الجامع : 7658 ) ، واته : حه‌ڵاڵ نیه بۆ موسڵمان موسڵمان بتۆقێنێت .
ئه‌مه‌یان زیاتر نزیكه له رِۆژى ( 1 ) ى نیسان چونكه زۆرێك له درۆكانى ئه‌و رِۆژه هه‌واڵى دڵ ته‌زێن و خراپن كه به‌رامبه‌ر ئه‌خاته دڵه رِاوكێ و ترسه‌وه و ئه‌یتۆقێنێ . ته‌نانه‌ت چه‌ندین كێشه به‌هۆى ئه‌و هه‌واڵه ترسناك و درۆیانه‌وه دوچارى خه‌ڵكى ده‌بێت بگره زۆرجار بوه‌ته هۆى مردن و تێكچونى شیرازه‌ى زۆرێك له خێزانه‌كان .
وته‌ى پێشین سه‌باره‌ت به درۆ
1. ( عبدالله ) ى كورِى ( مسعود ) فه‌رموویه‌تى : مرۆڤ رِاست ده‌كات و به‌دواى رِاستگۆییدا ده‌روات تاكو ده‌گاته رِادهیهك شوێنى ده‌رزیه‌كى تێدا نامێنێت كه خراپه‌ى تێدا جیگیر بێت ، وه به پێچه‌وانه‌شه‌وه درۆ ده‌دات و به‌دواى درۆدا ده‌روات تاكو ده‌گاته رِادهیهك شوێنى ده‌رزیه‌كى تێدا نامێنێت كه رِاستگۆیى تێدا جیگیر بێت .
2. هه‌ر له‌وه‌وه دهگێرِنهوه كه فه‌رموویه‌تى : درۆ دروست نیه به رِاست بێت یان به گاڵته ، پاشان ئه‌م ئایه‌ته‌ى خوێنده‌وه : [ اتَّقُواْ اللّهَ وَكُونُواْ مَعَ الصَّادِقِينَ ] ( سورة التوبة : 119 ) .
3. وه ( أبو بكر الصديق ) فه‌رموویه‌تى : ئامان دووركه‌ونه‌وه له درۆ ، چونكه له‌گه‌ڵ باوهرِدا یه‌ك ناگرێته‌وه .
4. وه له ( عمر ) ى كورِى ( خطاب ) ه‌وه دهگێرِنهوه كه فه‌رموویه‌تى : مرۆڤ ناگات به رِاستى و ته‌واوى باوهرِ ، تاكو واز له درۆ نه‌هێنێت له گاڵتهكردنیدا ( مصنف ابن أبي شيبة : 5 / 235 ، 236 ) .
له‌وانه‌ى كه خستمانه رِو بۆمان ده‌رئه‌كه‌وێ كه :
1 ـ درۆكردن كارێكى ناشه‌رعیه و رِێگه پێنه‌دراوه .
2 ـ درۆ كردن سیفه‌ت و رِهوشتى ئیماندار نیه به‌ڵكو سیفه‌تى دورِوهكانه .
3 ـ درۆكردن پێچه‌وانه‌ى باوهرِى رِاستهقینهیه .
4 ـ خیانه‌تێكى گه‌وره‌یه به‌رامبه‌ر به موسڵمانان ئه‌كرێت .
5 ـ ده‌بێته هۆى رِوو رِهش بوونى درۆزن له دونیا و له قیامه‌ت .
6 ـ رِێگا خۆشكه‌ره بۆ چونه ئاگرى دۆزه‌خ .
7 ـ له‌به‌ر خراپى سیفه‌تى درۆ شایه‌تى دانى درۆزن قبوڵ ناكرێ .
8 ـ له قیامه‌تدا سزایه‌كى سه‌ختى توش ئه‌بێت .
9 ـ ده‌بێته هۆى ناته‌واوى باوهرِى موسڵمان .
له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌ش باسمان كرد شتێكى زۆر سه‌خت هه‌یه كه شه‌رمه‌زاریه بۆ ئه‌و موسڵمانانه‌ى به‌شدارى ئه‌كه‌ن له درۆى نیسان ئه‌ویش : دوو وڵاتى بێ باوهرِ هه‌ن باوهرِیان به درۆى نیسان نیه و له‌و رِۆژه كه درۆ كردن له‌هه‌موو جیهان رِهوا ده‌كرێ ته‌نانه‌ت له وڵاته ئیسلامیه‌كانیش كه‌چى ته‌نها له‌و دوو وڵاته بێ باوهرِه له‌و رِۆژه درۆكردن رِوا نیه ئه‌ویش هه‌ردوو وڵاتى ئه‌ڵمانیا و ئیسپانیا ، چونكه ئه‌و رِۆژه له ئه‌ڵمانیا هاوكاته له‌گه‌ڵ یادى رِۆژى له‌دایك بوونى ( بسمارك ) سه‌ركرده‌ى ئه‌ڵمانى ناسراو .
له ئیسپانیاش ( 1 ) ى نیسان له رِوى ئاینیه‌وه رِۆژێكى پیرۆزه لایان بۆیه درۆ ناكه‌ن . ئایه ئه‌مه شه‌رمه‌زارى نیه بۆ ئه‌و موسڵمانانه‌ى له(1) ى نیسان درۆ ئه‌كه‌ن ؟؟
ئه‌وه حه‌قیقه‌تى درۆى رِۆژى نیسان بوو به‌چاوى خۆت خوێندته‌وه و چۆنێتى و هۆكارى سه‌رهه‌ڵدان و دروست بونیت زانى ، هه‌روه‌ها حوكمه شهرعیهكهیشیت زانى ، هیچى تر ناڵێم چونكه چى بڵێم هه‌رگیز به‌قه‌د ئه‌و به‌ڵگانه‌ى سه‌ره‌وه به‌هێز نین ، گه‌ر یه‌كێكیش له‌دواى ئه‌و هه‌موو به‌ڵگه‌یه‌ى سه‌ره‌وه نه‌گاته ئه‌نجام ئه‌وا خۆى خۆش . چونكه به زندویى دڵى مردوه و ئاگاى لـــــهخۆى نیــــه ، بــــۆیه سه‌ره‌خۆشى مــــــردنى دڵى ئاراسته ئه‌كه‌ین وه ( إنَّا لله و إنَّا إلیه را‌جعون ..
ئاماده‌كردنى : رِهوهند عبدالله
پێداچوونه‌وه‌ى : مامۆستا عدنان بارام

له‌سه‌ر هێڵ نییه