.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه















چای گه‌رم ئه‌گه‌ره‌كانی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی قورگ زیاد ده‌كات
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی زانستی هۆشداری ئه‌وه‌ی داوه خواردنه‌وه‌ی چایه‌كی گه‌رم، ئه‌گه‌ره‌كانی توشبوون به‌نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی قوڕگ زیاد ده‌كات، هه‌تا گه‌رمییه‌كه‌شی به‌رز بێت ئه‌گه‌ره‌كان زۆر تر ده‌بێت.
لێكۆڵینه‌وه كه له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێك لێكۆڵه‌ری ئێرانییه‌وه ئه‌نجامدراوه، پشتی به‌ستووه به‌ئامارێكی توشبووانی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی قورگ له هه‌رێمی گلوستان، كه زۆرترین رێژه‌ی توشبووانی ئه‌و جۆره نه‌خۆشییه له‌و هه‌رێمه‌دا كۆبۆته‌وه، دانیشتووانی ئه‌و هه‌رێمه‌ش به‌وه ناسراون كه رۆژانه بڕێكی زۆر له چای ره‌ش ده‌خۆن كه بڕه‌كه‌ی ده‌گاته لترو نیوێك.
لێكۆڵینه‌وه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه خواردنه‌وه‌ی چایه‌ك كه پله‌ی گه‌رمییه‌كه‌ی له نێوان 65 بۆ 69 پله‌ی سه‌دی دا بێت به‌ڕێژه‌ی دوو ئه‌وه‌نده مه‌ترسی تووش بوون به‌نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی قوڕگ زیاد ده‌كات، له به‌رامبه‌ردا ئه‌گه‌ر پله‌ی گه‌رمی چایه‌ك له 65 پله‌ی سه‌دی به‌ره‌و خوار بوو، ئه‌وا ئه‌و ئه‌گه‌ره كه‌متر ده‌بێته‌وه.
خواردنه‌وه‌ی چایه‌كیش كه پله‌ی گه‌رمییه‌كه‌ی له نێوان 70 بۆ 158 پله‌ی سه‌دی دا بێت به‌ڕێژه‌ی هه‌شت ئه‌وه‌نده مه‌ترسی ئه‌وه‌ی لێده‌كرێت كه روبه‌رووی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی قورگ بیته‌وه.
پێشتر زاناكان ئه‌وه‌یان سه‌لماندبوو كه كێشانی جگه‌ره‌و خواردنه‌وه كحولییه‌كان، هۆكاری سه‌ره‌كییه بۆ توشبوون به‌نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی قوڕگ، له هه‌مانكاتدا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش ده‌كه‌نه‌وه كه خواردنه‌وه‌ی گه‌رم زیان به‌پێكهاته‌كانی ناو قوڕگ ده‌گه‌یه‌نێت.
سه‌رچاوه ئاسقان

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه




ده‌ست خۆش بابه‌تیکی چاک‌و به سود بوو به‌هیوای بابه‌تی باشتر

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه









زۆر سوپاس بۆ په یامه جوانه‌که‌ت ده‌ستی تۆش خۆش بێت به‌قوربان
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه