.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














شه‌پۆل نادا وه‌کوو جاران،ده‌ریای دڵ بۆ خۆشه‌ویستیت!
ناسووتێنم باڵی حه‌زی..،په‌روانه‌ی ڕوح بۆ خۆوویستیت!
وه‌کوو جاران مه‌ستم ناکا ..، پێکی خه‌ستی چاوه‌کانت!
مه‌لی بیرم چیتر نافڕێ ...، به ئاسمانی یاده‌کانت!!
چیتر داری خۆزگه و هیوات له گیانمدا چرۆ ناکا...،
ئه‌و دڵه‌ی به‌ختی درۆت کرد چیتر باوه‌ڕ به درۆ ناکا
تۆ بمبه‌خشه که‌ناتوانم وه‌کوو جاران جێی بڕوام بی
هێند بێ باک بووی بێ وه‌فابووی، له‌خۆڕایی منت ڕه‌نجان
تۆ بمبه‌خشه که‌ناتوانم، تۆم خۆش بووێ وه‌کوو جاران
له خۆباییت ده‌ریایێکی ، له‌چاوانم ئه‌شک ڕژان
له گوڵدانی ئه‌وینداری ، گوڵی ئه‌وینت هه‌ڵوه‌ران...
ئاگری عه‌شقم تۆ خسته ژێر ،بێوه‌فایی ڕێژنه‌ی باران!
بڕۆ زیاتر گه‌ڵای ته‌مه‌ن به دیار تۆدا ناوهرێنم....
په‌روانه‌ی دڵ بۆ گوڵی نوێی باغی به‌هار ده‌گه‌ڕێنم..
>>>>> هــــــاوکـار حـــهوێــــز <<<<<


له‌سه‌ر هێڵ نییه