.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












فرناندۆ تۆرێسی هێرشبه‌ری ئیسپانی و یانه‌ی لیڤه‌رپوڵی ئینگلیزی ئامۆژگاری سێرجیۆ ئه‌گوێرۆی ئه‌رژه‌نتینی ده‌کات، یانه‌ی ئه‌تله‌تیکۆ مه‌درید به‌جێبهێڵێت و بچێته یانه‌یه‌کی گه‌وره.
له چاوپێکه‌وتنێکیدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی "مارکا"ی ئیسپانی تۆرێس وتی: "پێموایه له‌سه‌ر ئه‌گوێرۆ پێویسته ئه‌تله‌تیکۆ مه‌درید به‌جێبهێڵێ و به دوای ده‌سکه‌وت و نازناوه‌کاندا بگه‌ڕێ، له‌گه‌ڵ رێزم بۆ ئه‌و یانه‌یه هه‌ر یاریزانێک له‌و یانانه ته‌نانه‌ت ئه‌تله‌تیکۆ مه‌دریدیش بێت، ناتوانێت رکابه‌ری به‌ده‌ستهێنانی نازناوه ناوخۆیی و ئه‌وروپییه‌کان بکات".
تۆرێس وتیشی: "ئه‌و بۆندانه‌ی له ئێستادا پێشه‌که‌ش به ئه‌گوێرۆ کراون به‌رده‌وام دوباره نابنه‌وه، یانه گه‌وره‌کانی ئه‌وروپا له ماوه‌یه‌کی دیاریکراودا گرنگی به یاریزانێک ده‌ده‌ن، گه‌ر رازی نه‌بو وازی لێدێنن و دواتر نایانه‌وێ و بیر له یاریزانی تر ده‌که‌نه‌وه، هیوام وایه ئه‌مه بۆ ئه‌گوێرۆ وانه‌بێ چونکه به‌هره‌یه‌کی بێوێنه‌ی هه‌یه".
جێی ئاماژه‌یه تۆرێس یه‌کێک بو له یاریزانه‌کانی یانه‌ی ئه‌تله‌تیکۆ مه‌درید، ساڵی 2006 یانه‌که‌ی به‌ره‌و لیڤه‌رپوڵی ئینگلیزی به‌جێهێشت، که به بۆندێکی سه‌رکه‌وتوی دو ساڵی خوله ناوخۆییه‌کانی ئه‌وروپا داده‌نرێت.



له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه