❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / پاڵاوتنی ئاسیا: ئوستورالیاو کۆریای باشور و به‌حره‌ین براوه‌بون

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-04-01 19:19:41

shaqlawa2009
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: ئه‌ڵمانیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-02-01
دواترین سه‌ردان: 2010-05-23
په‌یامه‌كان: 455
WindowsXPFirefox

پاڵاوتنی ئاسیا: ئوستورالیاو کۆریای باشور و به‌حره‌ین براوه‌بون

له‌ درێژه‌ی یارییه‌کانی پاڵاوتنی هه‌ڵبژارده‌کانی کیشوه‌ری ئاسیا بۆ گه‌یشتن به‌ مۆدیالی 2010ی باشوری ئه‌فریقا، له‌ جه‌وله‌ی حه‌وته‌مدا، چه‌ند یارییه‌ک  کران.
له‌ یاری یه‌که‌مدا که‌ له‌ سیدنی کرا، له‌ کۆمه‌ڵه‌ی یه‌که‌م هه‌ڵبژارده‌ی ئوستورالیا روبه‌ڕوی هه‌ڵبژارده‌ی ئۆزبه‌گستان بویه‌وه‌و یارییه‌که‌یبه‌ دو گۆڵی بێوه‌ڵام لێبرده‌وه‌، گۆڵه‌کانیش جۆشوا بلاکی کینه‌دی و هاری کیویڵ له‌ خوله‌که‌کانی 66 و72دا تۆماریان کرد.
به‌م ئه‌نجامه‌ش ئوستورالیا پاش ئه‌نجامدانی 5 یاری، خاڵه‌کانی گه‌یانده‌ 13 خاڵ له‌ پێشه‌نگی ریزبه‌ندی کۆمه‌ڵه‌که‌یدایه‌، هه‌ڵبژارده‌ی ژاپۆنیش به‌ 11 پله‌ی دوه‌می گرتوه‌، به‌رامبه‌ر 4 خاڵ بۆ هه‌ڵبژارده‌ی ئۆزبه‌گستانی چواره‌می ریزبه‌ندی.
له‌ یارییه‌کی دیکه‌داو له‌ کۆمه‌ڵه‌ی دوه‌م، کۆریای باشور به‌ زه‌حمه‌ت و به‌ گۆڵێکی بێبه‌رامبه‌ر له‌ هه‌ڵبژارده‌ی کۆریای باکوری برده‌وه‌، گۆڵه‌که‌ش یاریزانێکی کۆریای باکور به‌ هه‌ڵه‌و دو خوله‌ک پش کۆتایی هاتنی یارییه‌که‌ کردی.
به‌و بردنه‌وه‌یه‌ش کۆریای باشور خاڵه‌کانی کرده‌ 11 خاڵ و سه‌روی ریزبه‌ندی گرتوه‌، به‌رامبه‌ر 1 خاڵ بۆ هه‌ڵبژارده‌ی کۆریای باکور.
له‌ یارییه‌کی تری کۆمه‌ڵه‌ی یه‌که‌م، هه‌ڵبژارده‌ی به‌حره‌ین به‌ گۆڵێکی بێبه‌رامبه‌ر له‌ هه‌ڵبژارده‌ی قه‌ته‌ری برده‌وه‌، گۆڵه‌که‌ش فه‌وزی موباره‌ک له‌ خوله‌کی 53دا تۆماریکرد.
به‌و ئه‌نجامه‌ش به‌حره‌ین خاڵه‌کانی گه‌یانده‌ 7 خاڵ و له‌ پله‌ی سێیه‌مدایه‌، به‌رامبه‌ر 4 خاڵ بۆ قه‌ته‌ری پێنجه‌می ریزبه‌ندی.
ئه‌مشه‌ویش به‌ یاری نێوان سعوودیه‌و ئیمارات که‌ سه‌عات 8:30 ده‌کرێت، کۆتایی به‌ یارییه‌کانی جه‌وله‌ی حه‌وته‌م دێت.
http://www.sbeiy.com/Img/News/Australia1c4-1-2009.jpg

Kurdzhin
هه‌ر چه‌ند بزانی ئینجا ده‌زانی كه‌وا هیچ نازانی
http://img524.imageshack.us/img524/332/ayubwazhww.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net