❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / خواردنى ماسی توانایی زیره‌كى هه‌رزه‌كان به‌رزده‌كاته‌وه‌

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-04-02 07:37:00

C HALMAT
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-03-25
دواترین سه‌ردان: 2009-04-25
په‌یامه‌كان: 178
WindowsXPFirefox

خواردنى ماسی توانایی زیره‌كى هه‌رزه‌كان به‌رزده‌كاته‌وه‌

لێكۆلینه‌وه‌یه‌كى تازه‌ى سویدى ئاشكراى كرد خواردنى ماسى به‌شێوه‌یه‌كى ڕێك و پێك توانایی زیره‌كى له‌ڵایه‌ن هه‌رزه‌كارانه‌وه‌ به‌رزده‌كاته‌وه‌....

لێكۆلینه‌وه‌یه‌كى تازه‌ى سویدى ئاشكراى كرد خواردنى ماسى به‌شێوه‌یه‌كى ڕێك و پێك توانایی زیره‌كى له‌ڵایه‌ن هه‌رزه‌كارانه‌وه‌ به‌رزده‌كاته‌وه‌ .

لێكۆلینه‌وه‌كه‌ ڕایگه‌یاند ئه‌و كه‌سانه‌ى له‌ ته‌مه‌نى 15 ساڵیدان و به‌لایه‌نى كه‌مه‌وه‌ هه‌فتانه‌ یه‌ك جار ماسی ده‌خۆن ، ئه‌وا كاتێك ته‌مه‌نیان ده‌گاته‌ 18 ساڵی توانایی ناسینه‌وه‌و زیره‌كیان زۆر به‌هێز ده‌بێت ، له‌چاو ئه‌وانه‌ى ماسی ناخۆن .

هه‌روه‌ها لێكۆلینه‌وه‌كه‌ ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه‌ ژه‌مێكى خواردنى ماسی ڕێژه‌ى زیره‌كى قسه‌كردن و دووباره‌كردنه‌وه‌ى وته‌كان به‌ ڕێژه‌ى 6% به‌رز ده‌كاته‌وه‌ .

پرۆفیسۆر كه‌خیل تورین له‌ ئه‌كادیمیاى ساهلگرینسكاى زانكۆى گۆتنبرگ له‌ سوید ده‌لێت" په‌یوه‌ندیه‌كى ئاشكرا له‌ نێوان خواردنى ماسی و به‌رزبوونه‌وه‌ى ڕێژه‌ى زیره‌كى له‌ڵایه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌وه‌ هه‌یه‌ ، كه‌ به‌ڵایه‌نى كه‌مه‌وه‌ هه‌فتانه‌ یه‌ك جار ماسی ده‌خۆن .


توێژه‌ران له‌ كۆتایی لێكۆلینه‌وه‌كه‌یاند ڕایانگه‌یاند ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ى له‌ نێوان خواردنى ماسی و چاڵاك كردنى توانى ناسینه‌وه‌دا هه‌یه‌ به‌ته‌واوه‌تى زانراوه‌ نییه‌ ، به‌لام بۆچونه‌كان واى بۆ ده‌چن كه‌ سوودو گرنگى ماسی به‌هۆی ئه‌و ترشه‌ چه‌وریه‌یه‌ كه‌ له‌ ماسیدا هه‌یه‌ .

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net