.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه















جۆره‌كانی سته‌م و سزای هه‌ریه‌كه‌یان
أنواع الظلم وعقاب كل منها
پرسیار: جۆره‌كانی زوڵم و سته‌م چه‌ندن و سزای هه‌ریه‌كه‌شیان چیه؟
وه‌لاَم:
زۆڵم وسته‌م سێ جۆره:
جۆری یه‌كه‌م: سته‌می به‌نده له گه‌ڵ په‌روه‌ردگارو خاوه‌نی خۆی، به‌وه‌ی كه هاوه‌به‌ش بۆ خوا برِیار بدات له به‌ندایه‌تیدا، گه‌وره‌ترین سته‌م و زوڵم ئه‌وه‌یه كه به‌نده هاوبه‌ش و هاوه‌ڵگیری بۆ ئه‌و خوایه برِیار بده‌یت كه دروستی كردووه، وه‌ك خوای په‌روه‌ردگار ئه‌فه‌رموێت: إِنَّ الشِّرْكَ لَظُلْمٌ عَظِيمٌ: به راستی هاوه‌ڵگیری سته‌مێكی ئێجگار گه‌وره‌یه [لقمان:13] له به‌ر ئه‌وه ئه‌فه‌رموێت: الَّذِينَ آمَنُوا وَلَمْ يَلْبِسُوا إِيمَانَهُمْ بِظُلْمٍ أُولَئِكَ لَهُمُ الْأَمْنُ وَهُمْ مُهْتَدُونَ: ئه‌وانه‌ی ئیمانیان هێناوه‌و ئه‌وجا ئیمانه‌كه‌شیان دانه‌پۆشیوه به زوڵم و سته‌م-كه‌مه‌به‌ست پێی شیرك و هاوه‌ڵگیریه- ئه‌وانه هیێمنی وئاسایشیان بۆ هه‌یه‌و هیدایه‌ت دراو‌و رِێنمونی كراوون [الأنعام:82].
جۆری دووه‌م: زوڵم و سته‌مكردنی به‌نده له براكه‌ی، خوا سته‌مكردنی به‌نده‌كانی له سه‌ر یه‌كتری حه‌رام و قه‌ده‌غه كردووه، هه‌روه‌ك له فه‌رموده‌ی سه‌حیحی پێغه‌مبه‌ردا (صلى الله عليه وسلم)هاتووه كه ئه‌فه‌رموێت: { الظلم ظلمات يوم القيامة: زوڵم و سته‌مكردن تاریكاییه له رِۆژی دواییدا}البخاري (2315)، مسلم (2579) عن ابن عمر. پێغه‌مبه‌ر دا(صلى الله عليه وسلم)قه‌ده‌غه‌ی كردووه كه مرۆڤی موسڵمان زوڵم بكات له خۆی وماڵ و كه‌س و كار‌و خه‌ڵكی به گشتی، موسڵمان به هیچ شێوه‌یه‌ك سته‌م له موسڵمان ناكات.
جۆری سێیه‌م: سته‌م و زوڵمی مرۆڤه له خۆی ئه‌ویش به ئه‌نجام دانی ئه‌و تاوان و سه‌ر پێچیانه‌ی كه ئه‌نجامیان ئه‌دات، كه ئه‌مه له خوار زوڵم و سته‌می گه‌وره‌وه‌یه كه بریتیه له شیرك و هاوه‌باش برِیار دان بۆ خوای گه‌وره.
به‌لاَم تۆڵه‌ی زوڵم و سته‌م جیاوازه: تۆڵه‌ی شیرك و هاوبه‌ش په‌یداكردن هه‌تا هه‌تایی و نه‌مریه له ئاگردا-خوا په‌نامان بدات و بمانپارێزێت- خوای گه‌وره ئه‌فه‌رموێت: إِنَّهُ مَنْ يُشْرِكْ بِاللَّهِ فَقَدْ حَرَّمَ اللَّهُ عَلَيْهِ الْجَنَّةَ وَمَأْوَاهُ النَّارُ وَمَا لِلظَّالِمِينَ مِنْ أَنْصَارٍ: به رِاستی ئه‌وه‌ی هاوه‌ڵ بۆ خوا برِیار بدات ئه‌وه به دڵنیاییه‌وه خوا به‌هه‌شتی له سه‌ر تابو ئه‌كات و شوێنیشی ئاگره، وه سته‌مكارانیش-له‌و رِۆژه‌دا-هیچ پاڵپشت و یارمه‌تیده‌رێكیان نیه [المائده:72].
به‌لاَم سته‌می به‌نده له به‌نده تۆڵه‌و سزاكه‌ی ئاگره، مه‌گه‌ر سته‌ملێكراو له سته‌مكار ببورێت، جا ئه‌مه به پێی پله‌ی سته‌مه‌كه ئه‌گۆرِێ، ئه‌گه‌ر سته‌مه‌كه كوشتن بوو ئه‌وه سزاكه‌ی توندتر‌و به هێزتره له‌وه‌ی كه لێدان بێت به نموونه، ئه‌گه‌ر ماڵی كه‌سێكی هه‌موو برد‌و زه‌وتی كرد ئه‌وه توندتره له‌وه‌ی كه هه‌ندێكی زه‌وت كردبێت..وه هه‌روه‌ها.
وه سته‌م وزوڵمی به‌نده‌ش له نه‌فسی خۆی: ئه‌وه به پێی ئه‌و تاوانه‌یه كه ئه‌نجامی ئه‌دات، ئه‌گه‌ر له تاوانه گه‌وره‌كانی خوار شرك و هاوه‌به‌ش برِیاردان بوو ئه‌وه به ئه‌ندازه‌ی جۆری تاوانه‌كه‌ی سزا ئه‌چێژێت، وه ئه‌گه‌ر كه‌متریش بوو ئه‌وه به پێی خۆی، ده‌رمان و چاره‌سه‌ره‌كه‌شی ته‌وبه‌كردن و گه‌رِانه‌وه‌یه بۆ لای خوا؛ وه سزا‌و تۆڵه لێسه‌نده‌وه‌ش هه‌ر ئاگر نیه به ته‌نها، به‌ڵكو تۆڵه‌و سزای زۆر هه‌ن بۆ تاوانه‌كان، هه‌روه‌ك پێشه‌وا (ابن القیم) رِه‌حمه‌تی خوای لێبێ له (الجواب الكافي)دا به درێژی زیان و تۆڵه‌و سزای تاوانه‌كانی رِوون كردۆته، خوا ئێمه‌ش و ئێوه‌ش بپارێزێت له تاوان!
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ئه‌مه له
موقع الشيخ الدكتور سفر الحوالي _محاضرات عامّة _ تأملات في حديث: (يا عبادي ...) _ الأسئلة _ أنواع الظلم وعقاب كل منه
وه‌رگیراوه.
sc dangi islam

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه