.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1










له فره‌نسا سێیه‌مین نه‌شته‌رگه‌ری چاندنی رووخسار ئه‌نجامدرا
PNA- پزیشكانی فره‌نسایی سێیه‌مین نه‌شته‌رگه‌ری چاندنی رووخساریان بۆ كورِێك ئه‌نجامدا، كه به‌هۆی رووداوێكه‌وه شێوه‌ی رووخساری شێوا بوو.
رۆژنامه‌ی (لیبراسیۆن)ی فه‌ره‌نسایی بڵاویكردۆته‌وه، له نه‌خۆشخانه‌ی (هنری مۆندۆر) له پاریسی پایته‌خت نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی چاندنی رووخسار بۆ كورِێكی فره‌نسایی 28 ساڵ ئه‌نجامدرا، كه سێیه‌م نه‌شته‌رگه‌رییه له فره‌نسا و پێنجه‌م نه‌شته‌رگه‌رییه له جیهاندا.
رۆژنامه‌كه روونیكردۆته‌وه، نه‌خۆشه‌كه كه رووخساری خۆی به‌هۆی فیشه‌كه‌وه به تایبه‌تی لوت و روومه‌ت و شه‌ویلگه‌ی له ده‌ستدابوو، له‌و نه‌شته‌رگه‌رییه رووخساری مردوویه‌كیان بۆ چاندووه، كه ماوه‌ی 15 كاتژمێری خایاندووه.
له‌مباره‌یه‌وه پزیشكی به‌ناوبانگی فه‌ره‌نسایی دكتۆر (لانتییری) پسپۆری جوانكاری كه نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ی ئه‌نجامداوه، وتویه‌تی: لوت و پێستی روومه‌ت و شه‌ویلگه‌ی مردووه‌كه‌مان بۆ نه‌خۆشه‌كه چاند، واته رێژه‌ی له 80%ی خانه‌كانی رووخساری مردووه‌كه‌مان بۆ نه‌خۆشه‌كه به‌كارهێناوه، كه نه‌خۆشه‌كه له رێگه‌ی بۆریه‌وه هه‌ناسه‌ی ده‌دا، چونكه به‌هۆی رووداوێكی پێشتر لوتی به‌ته‌واوه‌تی له ده‌ستدابوو.
هه‌روه‌ها (لانتییری) روونیكردۆته‌وه، تاوه‌كو 4 هه‌فته‌ی دیكه ناتوانن برِیار بده‌ن نه‌شته‌رگه‌ریه‌كه‌یان سه‌ركه‌وتووه یاخود نه‌خێر، تا ئه‌و كاته‌ی دڵنیابین له توانایی نه‌خۆشه‌كه له جوڵاندنی ماسولكه‌كانی ده‌وروبه‌ری لوتی.
جێی ئاماژه‌یه، دكتۆر (لانتیری) له ساڵی 2007دا نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی سه‌ركه‌وتووی چاندنی رووخساری بۆ ئافره‌تێك به‌ناوی (باسكاڵ ) 29 ساڵ ئه‌نجامدا، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و ئافره‌ته به‌هۆی جۆرێك له نه‌خۆشی شێرپه‌نجه كه ناوه زانستیه‌كه‌ی (نۆرۆفیبرۆماتوز)ـه، رووخساری شێوا بوو.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه
پهڕهكان: 1
