.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














له‌به‌ر بۆنی پێی مێرده‌كه‌ی داوای ته‌ڵاقی كرد
ئافره‌تێكی سودانی داوای له دادگای وڵاته‌كه‌ی كردووه رازی بێت به برِیاری لێك جیابوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ مێرده‌كه‌ی، چونكه به‌هۆی بۆنی پێی مێرده‌كه‌یه‌وه خه‌ریكه تووشی نه‌خۆشی ده‌روونی بێت.
سه‌رچاوه‌كانی هه‌وڵ بڵاویانكردۆته‌وه، له داوایه‌كی یاسایی سه‌یر و سه‌رنج راكێشدا، ئافره‌تێك له شاری (كسلا)ی رۆژهه‌ڵاتی سودان داوایه‌كی پێشكه‌ش به دادگای شاره‌كه كردووه، كه ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ مێرده‌كه‌ی جیابێته‌وه، چونكه چیتر به‌رگه‌ی بۆن پێی ناگرێت.
سه‌رچاوه‌كان روونیانكردۆته‌وه، ئافره‌ته‌كه له داواكه‌یدا نوسیویه‌تی: نامه‌وێت چیتر بگه‌رِێمه‌وه و له‌گه‌ڵدیدا بژیم، چونكه ماوه‌یه‌كی زۆر له‌گه‌ڵیدا ئارامم گرت، هه‌رچه‌نده چاره‌سه‌ری زۆر به‌كارهێنا، به‌ڵام هیچ سودێكی نه‌بوو، به‌جۆرێك بۆنی پێی مێرده‌كه‌م هه‌موو ماڵه‌كه‌می داگیركردووه، ته‌نانه‌ت كه‌لوپه‌له‌كانیش ئه‌و بۆنه‌ی گرتووه.
له درێژه‌دا ئافره‌ته‌كه ئاماژه‌یدا،" سه‌ره‌رِای هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی باسم كرد، ئه‌گه‌ر بێت و درێژه به ژیانم له‌گه‌ڵیدا بده‌م ره‌نگه تووشی نه‌خۆشی ده‌روونیش ببم، بۆیه تكا ده‌كه‌م رازی بن به داواكه‌م".
به‌یامنیر


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه