.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














په‌رله‌مانی سوید هاوسه‌رگیری هاوڕه‌گه‌زی په‌سه‌ند كرد
په‌رله‌مانی سویدی برِیاریدا به هاوسه‌رگیری له نێوان دوو كه‌سی هاوڕه‌گه‌ز، كه ئه‌م برِیارهش ده‌نگی نارِهزایهتی پاپا و پارته مه‌سیحیه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ی لێ كه‌وته‌وه.
ماڵپه‌ڕی په‌رله‌مانی سویدی بڵاویكردۆته‌وه، دوێنێ په‌رله‌مان ده‌نگیدا به پرۆژه‌یه‌كی یاسایی هاوسه‌رگیری له نێوان دوو كه‌سی هاوڕه‌گه‌ز، كه به‌پێی یاسای پێشتر "دوو كه‌سی هاوڕه‌گه‌ز ده‌یانتوانی بوونی په‌یوه‌ندی له نێوانیان تۆمار بكه‌ن، نه‌ك هاوسه‌رگیری".
سایته‌كه روونیكردۆته‌وه، رێژه‌ی ده‌نگدانه‌كه به 261 ده‌نگی به‌ڵێ به‌رامبه‌ر 22 ده‌نگی نه‌خێر بووه، هه‌روه‌ها 16 ده‌نگیش ده‌نگیان به هیچیان نه‌داوه، بڕیاره پڕۆژه یاساكه له 1ی مانگی ئایاری داهاتوو بچێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
هه‌ر له ماڵپه‌ڕه‌كه‌دا هاتووه: ئه‌و كه‌سانه‌ی پێشتر ته‌نیا ناویان تۆماركردووه كه په‌یوه‌ندیان هه‌بێت، ئێستا ده‌توانن سه‌ردانی فه‌رمانگه‌ی كاروباری كه‌سی بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بۆ هاوسه‌رگیری بیگۆرِن ، جگه له‌وه‌ش ئه‌وانه‌ی ئاره‌زووی پێكه‌وه‌نانی هاوسه‌ری هاوڕه‌گه‌ز ده‌كه‌ن، ده‌توانن ناویان تۆمار بكه‌ن.
دوای ده‌نگدان له‌سه‌ر برِیارهكه چه‌ند پارت و لایه‌نێك ده‌نگی نارِهزایهتیان به‌رزكرده‌وه، له پێشه‌وه‌ی هه‌موویان (پارتی دیموكراتی مه‌سیحی) ئه‌و یاسایه ره‌ت ده‌كاته‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه (یفون ئه‌ندرسۆن) ئه‌ندام له‌و پارته وتویه‌تی: به داخه‌وه ئه‌و یاسایه ده‌رچووه، ئه‌مه درۆی نیسان نه‌بوو به‌ڵكو رووداوێكی راسته‌قینه بوو.
هه‌روه‌ها وته‌بێژی پارتی دیموكراتی مه‌سیحی رایگه‌یاندووه، پارته‌كه‌یان یاداشتێك ئاماده ده‌كات و پێشكه‌ش به په‌رله‌مانی ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی وشه‌ی (هاوسه‌رگیری) له یاساكه‌دا بۆ (په‌یوه‌ندی یاسایی له نێوان دوو كه‌س) بگۆرِدرِێت، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا ئه‌و مه‌راسیمانه‌ی له كلێسهدا بۆ هاوسه‌رگیری دوو كه‌س ده‌كرێت، پێداچوونه‌وه‌ی پێدا بكرێت.
له لایه‌كی دیكه‌وه، (پاپا بندێكتی شانزده‌هه‌م) له كۆتایی ساڵی رابردوودا نامه‌یه‌كی ئاڕاسته‌ی په‌رله‌مانی سوید كرد بوو، تێیدا ئاماژه‌یدا بوو كه كڵێسایی رۆمای كاسۆلیكی بوونی په‌یوه‌ندی و هاوسه‌رگیری دوو كه‌سی هاوڕه‌گه‌ز ره‌تده‌كاته‌وه، چونكه ئه‌م كاره نه‌وه‌ی مرۆڤایه‌تی وێران ده‌كات.
بهیامنیر


له‌سه‌ر هێڵ نییه