❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / پیسبوونی فه‌رشه‌كه‌ی كۆشكی شازاده‌ی به‌ریتانیا تووڕه‌بوونی به‌رپرسانی لێكه‌وتۆته‌وه

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  

  •  » جیـهانی هه‌مه‌ڕه‌نگ
  •  » پیسبوونی فه‌رشه‌كه‌ی كۆشكی شازاده‌ی به‌ریتانیا تووڕه‌بوونی به‌رپرسانی لێكه‌وتۆته‌وه


#1 2009-04-03 08:28:29

C HALMAT
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-03-25
دواترین سه‌ردان: 2009-04-25
په‌یامه‌كان: 178
WindowsXPFirefox

پیسبوونی فه‌رشه‌كه‌ی كۆشكی شازاده‌ی به‌ریتانیا تووڕه‌بوونی به‌رپرسانی لێكه‌وتۆته‌وه

به‌رپرسانی كۆشكی "باكنگهام"ی شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی شازاده‌ی به‌رتانیا به‌هۆی پیس بوون و په‌ڵه‌ تێكه‌وتن له‌ فه‌رشی نێو كۆشكه‌كه‌ تووڕه‌بوون.

رۆژنامه‌ی (Daily Maily)ی به‌ریتانیایی بڵاویكردۆته‌وه‌، دوای دوو رۆژ به‌سه‌ر نوێكردنه‌وه‌ و گۆرِینی فه‌رشێكی نێو كۆشكی (باكنگهام)، شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی شازاده‌ی به‌ریتانیا ئه‌لیزابێزی دووه‌م له‌ (له‌نده‌ن)ی پایته‌خت كه‌چی كوپێك چای پێدا رِژاوه‌، ئه‌مه‌ش بۆته‌ هۆی تورِه‌ بوونی به‌رپرسانی كۆشك.
رۆژنامه‌كه‌ نوسیویه‌تی: تایه‌ی عه‌ره‌بانه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ گواستنه‌وه‌ی شله‌مه‌نیه‌ گه‌رمه‌كان به‌ر كارمه‌ندێكی خزمه‌تگوزار كه‌وتووه‌ له‌ ئه‌نجامدا كوپێك چا به‌ فه‌رشه‌كه‌دا رژاوه‌، هه‌رچه‌نده‌ هه‌وڵدراوه‌ بۆ خاوێن كردنه‌وه‌ی، به‌ڵام بێ سودبووه‌ و بۆته‌ په‌ڵه‌.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌و كۆشكه‌، كه‌ ناوی ئاشكرا نه‌كراوه‌، رایگه‌یاندووه‌، فه‌رشێكی نایاب و جوانه‌، درێژی ئه‌و فه‌رشه‌ی چای به‌سه‌ردا رِژاوه‌، 156 پێیه‌ (47 مه‌تر)، كه‌ برِی 351 هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكایی تێچووه‌.
سه‌رچاوه‌كه‌ روونیكردۆته‌وه‌، هه‌رچه‌نده‌ خزمه‌تگوزاره‌كه‌ داوای لێبوردنی كردووه‌، به‌ڵام به‌رپرسان و كارمه‌ندانی كۆشك به‌و په‌ڵه‌یه‌ی كه‌ له‌سه‌ر فه‌ره‌شه‌كه‌ ده‌رچووه‌ زۆر دڵگران بوون، چونكه‌ ئه‌وان ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كی ته‌واو خه‌ریكی گۆرِین و چاككردن و رێكخستنی ئه‌و فه‌رشه‌ بوون ،بۆیه‌ ناكرێت به‌ئاسانی جارێكی دیكه‌ بیگۆرِنه‌وه‌.

http://www.peyamner.com/filesbank/news/fullsize/200309033536.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 
  •  » جیـهانی هه‌مه‌ڕه‌نگ
  •  » پیسبوونی فه‌رشه‌كه‌ی كۆشكی شازاده‌ی به‌ریتانیا تووڕه‌بوونی به‌رپرسانی لێكه‌وتۆته‌وه


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net