.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












ده‌شنێ فوئاد – له وڵاتی لوبنان كۆمپانیایه‌كی تایبه‌ت به گواستنه‌وه‌ی گه‌شتیاری ئافره‌تان دامه‌زراوه و پڕوپاگنده‌ی ئه‌وه ده‌كات، كۆمپانیایی (كچان بۆ تاكسی) به دڵنیاییه‌وه سه‌رجه‌م خانمان بۆ سه‌رانسه‌ری جیهان ده‌گوازێته‌وه.
ئاژانسی "فرانس پرێس" بڵاویكردۆته‌وه، له ناوچه‌ی (مهتیلب)ی باكوری رۆژهه‌ڵاتی به‌یروت، كۆمپانیایه‌كی گواستنه‌وه "تاكسی" ره‌نگ په‌مه‌یی و شوفێری ئافره‌ت ته‌نیا خانمان ده‌گوازێته‌وه.
له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسه‌كه خاوه‌نی پرۆژه‌كه (نه‌وال یاغی فه‌خری) وتویه‌تی: كاتێك پرۆژه‌كه‌مان پێشكه‌ش كرد پێشبینیمان كرد ره‌نگدانه‌وه‌یه‌كی نێگه‌تیڤی هه‌بێت، به‌ڵام كاتێك له رۆژنامه و گۆڤاره‌كان بڵاومانكرده‌وه ژماره‌یه‌كی زۆری ئافره‌ت بۆ ناو تۆماركردن سه‌ردانیان كردین و ئاره‌زوویان نیشاندا ببنه شوفێری تاكسی بۆ گواستنه‌وه‌ی خانمان.
خاوه‌نی پرۆژه‌كه روونیكردۆته‌وه، ره‌نگی تاكسیه‌كان په‌مه‌ییه، شوفێره‌كان جلوبه‌رگێكی تایبه‌تی كۆمپانیاكه ده‌پۆشن، كه پانتۆڵی ره‌ش و كراسی سپی و بۆینباخی په‌مه‌یی ده‌به‌ستن و گوڵێكی په‌مه‌ییش له قژیان ده‌ده‌ن و میكیاژی په‌مه‌ییش ده‌كه‌ن، ته‌نیا ئافره‌تانیش ده‌گوازێته‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه "لینا غالب" به‌رپرس له وه‌زاره‌تی گه‌شتوگوزاری لوبنان وتوویه‌تی: ئه‌م بیرۆكه‌یه ئه‌وه ده‌گه‌ێه‌نێت، لوبنان وڵاتێكی گه‌شتیاریه و گه‌شتیارانی زۆری بیانی رووی تێده‌كه‌ن، به‌ڵام گه‌شتیارانی وڵاتی كه‌نداوی عه‌ره‌بی ئافره‌ته‌كانیان ئاره‌زوو ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ شوفێری ئافره‌ت سه‌ركه‌ون، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وان كار ئاسانییه له‌گه‌ڵ ته‌واوی ئه‌و ئافره‌تانه‌ی ئاره‌زووی له‌م شێوه‌یه ده‌كه‌ن.
ئه‌و به‌رپرسه ئاماژه‌یداوه، پڕۆژه‌یه‌كی دیكه‌ی له‌م شێوه‌یه ئێستا له وڵاتی ئیماراتی عه‌ره‌بی خهریكهی په‌یڕه‌و بكرێت ، به‌مه‌ش ده‌بێته دووه‌مین پڕۆژه‌ی له‌مجۆره له وڵاتانی عه‌ره‌بی جێبه‌جێ بكرێت.
له‌سه‌ر هێڵ نییه








dastt xosh azezm sarkawtwbet

له‌سه‌ر هێڵ نییه





زۆرسوپاس apo.mahsun گیان
له‌سه‌ر هێڵ نییه



dast xosh gyan baraste to andameke chalaket dast xosh


له‌سه‌ر هێڵ نییه









dast xosh bet kaka halmat

له‌سه‌ر هێڵ نییه





زۆر سوپاس c.haval
تیناگیان زۆر مهم نونم کاک هه ڤال
له‌سه‌ر هێڵ نییه