❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / كه‌رار عادل موراد له‌سه‌ر ئاستی ئه‌ڵمانیا به‌ پله‌ی یه‌كه‌م ده‌رچوو

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-04-03 08:34:24

Gerilla
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: portsmouth_uk
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-02-03
دواترین سه‌ردان: 2011-08-23
په‌یامه‌كان: 1064
WindowsXPMSIE7

كه‌رار عادل موراد له‌سه‌ر ئاستی ئه‌ڵمانیا به‌ پله‌ی یه‌كه‌م ده‌رچوو

رۆژانی ٢٨-٢٩/٣/٢٠٠٩ له‌ مه‌ڵبه‌ندی لاوانی مانهایم و به‌ به‌شداری٧٨ منداڵ له‌سه‌رتاسه‌ری ئه‌ڵمانیادا كوڕه‌ كوردی خوێندكار كه‌رار عادل موراد له‌ پاڵه‌وانێتی (كاراتی) تایبه‌ت به‌ منداڵاندا  له‌سه‌ر ئاستی ئه‌ڵمانیا به‌ پله‌ی یه‌كه‌م ده‌رچوو توانی خه‌ڵاتی ئاڵتونی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ به‌ده‌ستبهێنێت و بڕوانامه‌ی یه‌كه‌می وه‌ربگرێ.

پێشتر له‌ئاماده‌باشى ئه‌و پاڵه‌وانێتیه‌‌دا چه‌ندین یاری ئه‌نجامدرابوو دوای ئه‌وه‌ی كه‌ پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ له‌نێوان چوار خوێندكاری یاریزانی سه‌ركه‌وتودا چووه‌ قۆناغی پێش كۆتایی (كه‌رار عادل موراد) توانی له‌گه‌ڵ دواین ركابه‌ره‌كه‌یدا كه‌ خه‌ڵكی هه‌رێمی باڤاریا بوو سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنێت و به‌م سه‌ركه‌وتنه‌ش بووه‌ پاڵه‌وانی ئه‌و یاریه‌ له‌سه‌ر ئاستی ئه‌ڵمانیا.

كه‌رار ته‌مه‌نی ٩ ساڵانه‌و له‌ ٦ ساڵیه‌وه‌ ئاره‌زووی ئه‌م یاریه‌ی هه‌بوو .http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-2b01aa1431.jpg

عادل موراد كونسوڵی عيراق له‌ ڤیه‌ننا باوكی كه‌رار له‌ په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنیدا پێی وتین: كه‌رار له‌سه‌ره‌تاوه‌ ئاره‌زوویه‌كی زۆری بۆ‌ یاری كاراتی هه‌بوو ئێمه‌ش رێزمان له‌و ویسته‌ی گرت بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ بردمانه‌ مه‌ڵبه‌ندی یاری كاراتی و سه‌ره‌تا چاوپیكه‌وتنێكیان له‌گه‌ڵدا ئه‌نجام دا، توانایان هه‌ڵسه‌نگاندو بڕیاریاندا وه‌ریبگرن، هه‌رچه‌نده‌ من خۆم حه‌زم ده‌كرد باسكت باڵی بكردبایا به‌ڵام ئه‌وه‌ش گرنگ بوو رێز له‌و سوربوونه‌ی ئه‌و بگرین كه‌ دواجار واكه‌وته‌وه‌ توانای وه‌ده‌ركه‌وێ چه‌ندین سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنێت..!!

باوكی كه‌رار ئه‌وه‌شی وت: به‌م سه‌ركه‌وتنه‌ كه‌رار چووه‌ قۆناغێكی نوێوه‌ ته‌نانه‌ت راهێنه‌ره‌كه‌شی هیوای له‌سه‌ر هه‌ڵچنیوه. وه‌ك باوكیشی وتی: قۆناغی ئه‌م یاریه‌ بۆ منداڵان تا ته‌مه‌نی ١٠ ساڵانه‌ دواتر ده‌چنه‌ قۆناغی مێردمنداڵی  پێشكه‌وتوتره‌وه‌..‌

شایانی باسه‌ راهێنه‌ر‌ی كه‌رار ناوی ئیڤۆ یه‌و خه‌ڵكی كرواتیایه‌ دوای ئه‌وه‌ی كه‌ ١٠ جار له‌سه‌ر ئاستی ئه‌ڵمانیا سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه‌ ئێستا بوه‌ته‌ خاوه‌نی پشتوێنی ره‌ش و پاڵه‌وان و راهێنه‌ری ئه‌ڵمانیایه‌..

ئیڤۆ ده‌یه‌وێ سه‌ردانی كوردستان بكات وه‌ك ئه‌و ده‌ڵێ شتی زۆرم له‌ رۆژنامه‌كانی كرواتیادا له‌سه‌ر كوردستان خوێندۆته‌وه‌ به‌تایبه‌تی دوای سه‌ردانی ئه‌م دواییه‌ی وه‌فده‌كانی كوردستان و خۆشحاڵه‌ كه‌ بۆ ماوه‌یه‌ك له‌ كوردستان پشوبدات و له‌وێش هاوبه‌شی راهێنانی منداڵانی كوردستان بكات.

ده‌مێنیته‌و بڵێین به‌ناوی ده‌زگای راگه‌یاندن و په‌یامنێرانیه‌وه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ پیرۆزبایی گه‌رم ئاراسته‌ی كوره ‌كورد كه‌رار عادل موراد ده‌كه‌ین.

Kurdzhin
Gerilla la facebook

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-04-03 09:52:09

hawzhin 10
جوانی کوردژین
شوێن: slemani
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-07-26
دواترین سه‌ردان: 2013-12-06
په‌یامه‌كان: 709
WindowsXPMSIE

Re: كه‌رار عادل موراد له‌سه‌ر ئاستی ئه‌ڵمانیا به‌ پله‌ی یه‌كه‌م ده‌رچوو

ده‌ست خۆش  به‌ڵام له‌ سه‌ر  کاتا یان نیزالات

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-c896339f01.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-04-03 10:17:07

Gerilla
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: portsmouth_uk
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-02-03
دواترین سه‌ردان: 2011-08-23
په‌یامه‌كان: 1064
WindowsXPMSIE7

Re: كه‌رار عادل موراد له‌سه‌ر ئاستی ئه‌ڵمانیا به‌ پله‌ی یه‌كه‌م ده‌رچوو

bwra barez gyan tenagam la br syarakat

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net