❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ژیانی ڕۆژانه‌ی ناو خێزان منداڵ په‌روه‌رده‌ ده‌كات

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-04-03 11:36:43

hanw
پڕشنگی یانە
شوێن: sulaimany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-20
دواترین سه‌ردان: 2012-12-07
په‌یامه‌كان: 1061
WindowsXPMSIE

ژیانی ڕۆژانه‌ی ناو خێزان منداڵ په‌روه‌رده‌ ده‌كات

ژیانی ڕۆژانه‌ی ناو خێزان منداڵ په‌روه‌رده‌ ده‌كات

پزیشكی ده‌روونی د. دانیال سه‌عدی حامید

نه‌خۆشخانه‌ی گشتی سلێمانی



● ئه‌گه‌ر منداڵ له‌ناو چوارده‌ور و ژینگه‌یه‌كی پڕ له‌هانداندا په‌روه‌رده‌بوو ::.. 

ئه‌وا فێری … متمانه‌ به‌خۆبوون ده‌بێت

● ئه‌گه‌ر منداڵ له‌ناوچوارده‌ور و ژینگه‌یه‌ك له‌ دان به‌خۆداگرتندا گه‌وره‌بوو::..

ئه‌وا فێری دان به‌خۆداگرتن ده‌بێت



● ئه‌گه‌ر منداڵ له‌ناوچوارده‌ور و ژینگه‌یه‌كی  پڕسوپاسگوزاری و پێداهه‌ڵدانی یه‌كتریدا   گه‌وره‌ بوو ::..

ئه‌وافێری … پێزانین وهه‌ڵسه‌نگاندن ده‌بێت



● ئه‌گه‌ر منداڵ له‌ناوچوارده‌ور و ژینگه‌یه‌كی پڕ له‌ڕازی بوون په‌روه‌رده‌بوو ::..

ئه‌وا فێری … خۆشه‌ویستی ده‌بێت



● ئه‌گه‌ر منداڵ له‌ناوچوارده‌ور و ژینگه‌یه‌كی پڕله‌پێزانین په‌روه‌رده‌بوو ::..

ئه‌وافێری … ڕازی بوون له‌خود ده‌بێت



● ئه‌گه‌ر منداڵ له‌ناوچوارده‌ور و ژینگه‌یه‌كی پڕهاوكاری وبه‌یه‌كه‌وه‌بوون په‌روه‌رده‌بوو ::..

ئه‌وافێری … به‌خشنده‌یی ودڵفراوانی ده‌بێت



● ئه‌گه‌ر منداڵ له‌ناوچوارده‌وروژینگه‌یه‌كی پڕله‌پاكی ودوور له‌گه‌نده‌ڵییالنزاهه‌ په‌روه‌رده‌بوو ::..

ئه‌وافێری … ڕاستگۆیی ده‌بێت



● ئه‌گه‌ر منداڵ له‌ناوچوارده‌ر ‌و ژینگه‌یه‌كی پڕ یه‌كسانی و پڕ له داد‌په‌روه‌ری  په‌روه‌رده‌بوو ::.. 

ئه‌وافێری … دادپه‌روه‌ری و یه‌كسانی ده‌بێت



● ئه‌گه‌ر منداڵ له‌ناو ژینگه‌یه‌كی پڕدڵخۆشی  و دڵنه‌وایی یه‌كتر په‌روه‌رده‌بوو ::.. 

ئه‌وافێری … ڕاگرتنی هه‌ستی به‌رامبه‌ر و ڕێزگرتنی خه‌ڵكانی ترده‌بێت



● ئه‌گه‌ر منداڵ له‌ناوچوارده‌ور و ژینگه‌یه‌كی پڕئارامی و ئاساییشدا په‌روه‌رده‌بوو ::..

ئه‌وافێری … دامه‌زراویی ده‌بێت



● ئه‌گه‌ر منداڵ له‌ناو ژینگه‌یه‌كی پڕ ڕه‌خنه‌گرتن له‌یه‌كتردا په‌روه‌رده‌بوو::.. 

ئه‌وافێری … تاوانباركردنی خه‌ڵكانی تر (له‌هه‌مووڕووداوێكدا) ده‌بێت



● ئه‌گه‌ر منداڵ له‌ناو ژینگه‌یه‌كی پڕ دوژمنایه‌تی ودوژمنكارانه‌دا‌ په‌روه‌رده ‌بوو ::.. 

ئه‌وافێری … به‌كارهێنانی زه‌بروزه‌نگ ده‌بێت



● ئه‌گه‌ر منداڵ له‌ناو ژینگه‌یه‌كی پڕله‌ ترسدا  په‌روه‌رده‌بوو::..

ئه‌وافێری … شڵه‌ژان و دڵه‌ڕاوكێ و دوودڵی ده‌بێت



● ئه‌گه‌ر منداڵ له‌ناو ژینگه‌یه‌كی پڕبه‌زه‌یی پێداهاتنه‌وه‌‌ په‌روه‌رده‌بوو ::..

ئه‌وافێری … خودته‌نهایی  و گۆشه‌گیریی ده‌بێت



● ئه‌گه‌ر منداڵ له‌ناو ژینگه‌یه‌كی پڕگاڵته‌جاڕیی وپێڕابواردندا ‌ په‌روه‌رده‌بوو ::.. 

ئه‌وافێری … شه‌رم ده‌بێت



● ئه‌گه‌ر منداڵ له‌ناوچوارده‌ور و ژینگه‌یه‌كی پڕئیره‌ییدا په‌روه‌رده‌بوو ::.. 

ئه‌وافێری … ئیره‌یی  وپێناخۆشبوون له‌ ده‌ستكه‌وته‌كانی خه‌ڵكانی تر ده‌بێت



● ئه‌گه‌ر منداڵ له‌ناوچوارده‌ور و ژینگه‌یه‌كی پڕعه‌یبه ‌وخراپه‌دا په‌روه‌رده‌بوو ::

ئه‌وافێری … هه‌ست به‌گوناهكردن ده‌بێت



● ئه‌گه‌ر منداڵ له‌ناوچوارده‌ور و ژینگه‌یه‌كی پڕخۆشه‌ویستی یه‌كتریی وبه‌خشنده‌یی په‌روه‌رده‌بوو ::.. 

ئه‌وافێری ئه‌وه‌ ده‌بێت كه‌وا ئه‌م جیهانه‌ شوێنێكه‌ بۆ ژیانێكی ئاسووده‌ نه‌ك ڕق وكینه ‌و شه‌ڕوشۆڕ 


سةرجاوه//مالبةرى دةروونناسى

Kurdzhin
به‌های سه‌ربه‌خۆی مرۆڤ له مێشكی سه‌ربه‌خۆدایه

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net