.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














زانكۆی سلێمانی
هه‌ر له گواستنه‌وه‌ی میرنشینی بابان له قه‌لاَچوالانی سه‌خت و دووره ده‌سته‌وه بۆ ده‌شتاییه‌كی فراوانی سلێمانی له ساڵی 1784 بناغه‌ی شار دامه‌زرا، بۆ یه‌كه‌م جار له‌گه‌ڵ بناغه‌ی شاردا بناغه‌ی مزگه‌وتی گه‌وره لێدراو كتێبخانه‌ی میرنشین پاش ته‌واو بوونی مزگه‌وتی گه‌وره له قه‌لاَچوالانه‌وه گوێزرایه‌وه بۆ سلێمانی كه نزیكه‌ی 6000 كتێبی له خۆ گرتبوو، كه‌واته ئه‌م شاره هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه له‌سه‌ر بناغه‌ی سیاسی وڕۆشنبیری دروست بووه، چونكه میرنشین پێویستی به زمانحاڵێك بووه كه ته‌عبیر له ڕه‌وتی سیاسی میرنشین بكات، بۆیه هه‌ر له سه‌ره‌تادا گرنگی به خوێندن ولایه‌نی ڕۆشنبیر وشیعر و شاعیران و زمانی یه‌كگرتوو درا، كه هه‌تا ئێستاش ئێمه به‌رده‌وامی ئه‌و زمانه‌ین‌و له پێناوی پاراستنی زمانی میرنشین داخه‌باتی بێ وچان دراوه, تا له ئه‌نجامی خوێنی شه‌هیدان و دڵسۆزی ڕابه‌راندا بۆ یه‌كه‌م جار له مێژووی گه‌لی كورد دا له ساڵی 1968 دا به‌پێی یاسای ژماره (143 )ی خوێندنی بالاَ له شاری سلێمانی زانكۆ دامه‌زرا و هه‌ر به ناوی شاری سلێمانی یه‌وه ناونرا ( زانكۆی سلێمانی)
زانكۆی سلێمانی به شێوه‌یه‌كی زانستی ئه‌كادیمی دامه‌زراوه, كه توانیویه‌تی هاوشانی زانكۆكانی تری عێراق خوێندكار له بواره جیاجیاكاندا پێبگه‌یه‌نێت ,وه له‌م ڕێگایه‌شه‌وه توانرا ڕه‌وتی كۆمه‌ڵگای كوردی به‌ره‌و پێشكه‌وتن و شارستانێتی جیهان بڕوات، چونكه زانكۆی سلێمانی توانیویه‌تی سالاَنه به سه‌ده‌ها خوێندكار له بواره جیاجیاكاندا پێبگه‌یه‌نیُت كه ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی گه‌شه كردن و په‌ره‌سه‌ندنی زانستی و ئابووری و سیاسی و كۆمه‌لاَیه‌تی و پاشان گۆڕینی ڕه‌وتی ژیانی مه‌ده‌نی له سلێمانی به‌تایبه‌تی و له كوردستان به گشتی , له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌م زانكۆیه بووه چقڵی چاوی دووژمنان ,بۆیه ڕژێم بڕیاری گواستنه‌وه‌ی زانكۆی سلێمانی دا بۆ شاری هه‌ولێر له ساڵی خوێندنی 1981-1982 وه ناوه‌كه‌شی گۆڕی بۆ زانكۆی
( سه‌لاحه‌دین ).
باش ڕاپه‌ڕینی به‌هاری ساڵی 1991 كه بووه هه‌وێنی به‌رخوودان و وه‌رچه‌رخان و گۆڕانی مێژووی گه‌لی كورد و له ئه‌نجامی دامه‌زراندنی حكومه‌ت و په‌رله‌ماندا و به‌هه‌وڵ و كۆششی دڵسۆزان و خه‌مخۆرانی گه‌له‌كه‌مان جارێكی تر زانكۆی سلێمانی له ساڵی 1992 به پێی بڕگه‌ی (1) ی ماده‌ی ( 56 ) ی یاسای ژماره ( 1 ) ساڵی 1992 و له‌سه‌ر پێشنیازی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ژماره (29 ) له ڕۆژی 31/10/1992 دا دامه‌زرایه‌وه كه سه‌ره‌تا ( 3 ) سێ كۆلێجی له خۆگرتبوو كه ئه‌مانه‌بوون
( كۆلێجی پزیشكی , كۆلێجی زمان , كۆلێجی كشتوكاڵ)، به‌لاَم ئه‌م جاره‌یان به زانكۆیه‌كی چالاكتر و ده‌وڵه‌مه‌ند تر له هه‌موو بواره جیاوازه‌كانی زانست و مرۆڤایه‌تی دا كه ساڵ له دوای ساڵ ژماره‌ی به‌ش و مامۆستا و خوێندكاری زیاتر له خۆ ده‌گرێت تا كار گه‌یشته ئه‌و به‌رهه‌مه‌ی كه ئێستا هه‌موومان به چاوی خۆمان ده‌یبینین، به‌لاَم ئێستا به هه‌وڵ و كۆششی دڵسۆزان و مامۆستایان و خوێندكاران زانكۆی سلیمانی
نه‌وه‌ی نوێی خستۆته‌وه و چه‌ندین زانكۆی تری له كوردستان لێكه‌وتۆته‌وه‌و هه‌موو سوچێكی ئه‌م كوردستانه‌ی به مه‌شخه‌ڵی زانست و ڕووناكبیری ڕۆشن كردۆته‌وه و ئه‌م زانكۆیه‌ش ئێستا له ( 22 )كۆلێج پێكهاتووه نزیكه‌ی 14000 خویندكار تێیدا ده‌خوێنن، جگه له نزیكه‌ی 700 خویندكاری خوێندنی باڵا و رَۆژ له دوای ڕۆژ له گه‌شه‌سه‌ندن و پێشكه‌وتندایه
راديؤ نةوا

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








ده ست خؤش

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه









dast xosh bet

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه







dastt xosh bet hanw gian
babateke zor baswda sarkawtw bet hawre azizakam
alan

zorm ber akrdn ewa bashn له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








zor swpas hawrekanm
dasty ewash xosh bet
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه