.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه
















توندوتیژی
نوسینی / د.ئه‌فرام محمد حسن
دیارده‌ی توندوتیژی بۆته سیمایه‌كی به‌رچاوی كۆمه‌ڵگه‌ی نوێ و رۆژانه له ڕێی هه‌واڵه‌كانه‌وه دیمه‌ن یا هه‌واڵی توندوتیژی له‌چه‌نده‌ها ناوچه‌ی جیهاندا به‌رچاوده‌كه‌وێ و گوێ بیستی ده‌بین .
ئه‌مه ئه‌وانه‌ی كه‌باس ده‌كرێن و كامێرای په‌یامنێره‌كان به‌فریای ده‌كه‌ون و هه‌واڵه‌كان ده‌یگه‌یه‌نن خۆ ئه‌وانه‌ی كه باس ناكرێ وله ژێرپه‌رده‌ی ده‌سته‌ڵا تدا رووده‌ده‌ن زۆر له‌وه زیاتره كه باس ده‌كرێ به‌تایبه‌تی له‌ووڵاتانی جیهانی سێ دا .
ده‌توانین پێناسه‌ی توندوتیژی بكه‌ین به‌وه‌ی كه :
بریتییهلهههر ڕه‌فتارێك كه‌مه‌به‌ست پێی ئازار گه‌یاندن بێت به‌به‌رامبه‌ر چ به‌شێوه‌ی جه‌سته‌یی یا ده‌روونی له رێی كردار بێت یا گوفتار.
توندوتیژی دوو جۆری هه‌یه :
1- توندوتیژی كاریگه‌ری :( aggression affective)
به‌هۆی ووروژاندنی ترسناكی ده‌ره‌كی یا ناوه‌كی رووده‌دات و ده‌بێته هۆی گۆڕانكاری له كۆئه‌ندامی ده‌ماری خۆیی (ئۆتۆنۆمی) و پاشان ده‌بێته گۆڕانكاری له لێدانی دڵ و په‌ستانی خوێن و هه‌ناسه ……هتد
2- توندوتیژی دڕنده‌یی :((aggression predatory
ئه‌م جۆره به‌وه جیا ده‌كرێته‌وه كه‌سه‌كه هه‌ڵده‌ستێ به‌دانانی پیلان و جیبه‌جێكردنی بۆ مه‌به‌ست و ئامانجێكی دیاریكراو و هه‌ست به‌كاریگه‌ری توندوتیژیهكه ناكات واتهگۆڕانكاری سۆزداری تێدا روونادات و ئه‌م جۆره كه‌سانه پێویستیان به‌دابڕانی سۆزداری هه‌یه .
هۆكاره‌كانی توندوتیژی :
1- به‌پێی تیۆری شیكار ده‌روونی (فرۆید) :( Psychoanalytic Theory)
مرۆڤ له‌ناخیدا دوو غه‌ریزه هه‌یه كۆنترۆڵی توندوتیژی ده‌كه‌ن یه‌كه‌میان به‌ناوی ئیرۆسEros) ) كهغهریزهی بونیادنان و به‌خشینه دووه‌میان ساناتۆسهThanatos) ) كهغهریزهی له‌ناوبردن و كاولكارییه . هه‌ركاتێ غه‌ریزه‌ی دووه‌م به‌سه‌ر یه‌كه‌مدا زاڵ بێت ئه‌وا كه‌سه‌كه هه‌وڵی كاولكارانهی ده‌بێت و به‌پێی میكانیزمی به‌رگری ئاڕاسته گۆڕین(Defense Mechanism-Displacement) ئه‌و كرداره كاولكاریانه له‌ناخیه‌وه ده‌گوازێته‌وه بۆده‌ره‌وه هه‌وڵی تێكدان و ئازاردانی ده‌وروبه‌ر ده‌دات .
2- به‌پێی تیوری فێربوونی كۆمه‌ڵایه‌تی :( Social Learning Theory )
به بۆچونی ئه‌م تیۆره تاك له ئه‌نجامی سه‌یر كردن و چاودێری كردنی ڕه‌فتاری تونده‌وه فێری توندوتیژی ده‌بێت و په‌یوه‌ندی به غه‌ریزه‌وه نییه .
بۆسه‌لماندنی بۆچوونه‌كانیشیان پشت به‌و توێژینه‌وانه ده‌به‌ستن كه ئه‌نجام دراوه ده‌رباره‌ی سه‌یركردنی توندوتیژی (ڕاسته‌قینه یان فیلم كارتۆن ) كه ده‌بێته هۆی زیاد بوونی ڕه‌فتاری توندوتیژی له‌و كه‌سانه‌ی سه‌یری ئه‌م جۆره توندوتیژیانه ده‌كه‌ن و هه‌وڵی دووباره ولاسایی كردنه‌وه‌ی ده‌ده‌ن .
هه‌روه‌ها تێبینی كراوه ئه‌وانه‌ی كه یارییه توندوتیژه‌كان ده‌كه‌ن خاوه‌ن بۆچون و هه‌ستێكی توندن و له رووی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه كه‌متر یارمه‌تی ده‌وروبه‌ر ده‌ده‌ن ، بۆیه دارشتنی به‌رنامه‌كانی ته‌له‌فزیۆن به‌شێوه‌یه‌كی هۆشمه‌ندانه كارێكی زۆر گرنگه گه‌ر مه‌به‌ست لێی كه‌م كردنه‌وه‌ی توندوتیژی بێت لای مناڵ و خێزان .
لێره‌دا ده‌بێ تێبینی ئه‌وه بكه‌ین كه مێینه كه‌متر حه‌ز له كاری توند‌و تیژی ده‌كات و كه‌متر لاسایی ئه‌و ڕه‌فتارانه ده‌كاته‌وه ، ڕه‌نگه هۆكه‌شی ئه‌وه بێت كه پاڵه‌وانانی توندوتیژی زۆربه‌یان نێرینه‌ن هه‌رچه‌نده به‌م دواییه له هه‌ندێ فلیمدا پاڵه‌وانه توندوتیژه‌كان خانمانن ! .
3- هۆكاری كۆمه‌ڵایه‌تی :
رووخان (احبا ط ) :( Frustration)
گه‌وره‌ترین هانده‌ر بۆ كاری توندوتیژی بریتییه له رووخان به‌تایبه‌تی كه هه‌ست بكه‌یت ئه‌و كاره‌ی به‌رامبه‌رت ده‌كرێت نایاسایی و ناڕاسته و سته‌می تێدایه ، مه‌رج نییه هه‌میشه‌و هه‌موو كاتێك رووخان ببێته هۆی توندوتیژی به‌ڵكو هه‌ندێ جار ده‌بێته حاڵه‌تی قبوڵكردنی واقیع هه‌ندێ جار وازهێنان له كار‌و نه‌مانی دڵسۆزی ،خه‌مۆكی و بێ هیوابوون لهگۆڕانكاری باروودۆخ كه هه‌موو ئه‌مانه كاریگه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی كوشنده‌یان هه‌یه .
لێره‌دا جێی خۆیه‌تی برێك بوه‌ستین و بڵێین ئه‌و هه‌موو توندوتیژییه‌ی له‌جیهانی سێ دا هه‌یه جگه له ده‌سته‌ڵاتداره داپڵۆسێنه‌ره‌كان كێ به‌رپرسیاره لێی ؟ ! .
په‌یدابوونی گروپی چهكدارو كوشتن و برین هه‌مووی به هۆیی ده‌م به‌ستنی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵه‌وه نییه ؟
گه‌ر به‌ڕاستی بدوێین ئه‌و ناعه‌داله‌ت و زوڵم و زۆره‌ی له‌جیهانی سێ دا به‌رامبه‌ر هاوڵاتیان ده‌كرێت سه‌یر نیییه گروپی وا توندی ڵێ بكه‌وێته‌وه به‌ڵكو سه‌یر له‌وه‌دایه ئه‌م گروپانه له چاو ده‌سته‌ڵاتدا میان ره‌ون ! ؟.
ئه‌و ئه‌شكه‌نجه‌و سزادانانه‌ی له به‌ندیخانه‌كانی ئه‌م ووڵاتانه‌دا پیاده ده‌كرێ هه‌رگیز نامۆ نییه گروپی له‌م جۆره‌ی لێ بكه‌وێته‌وه ، هێشتا ژماره‌ی قوربانیانی ده‌ست ئه‌م گروپانه له‌قوربانیانی ده‌ست حكومه‌ت زۆر كه‌متره [گه‌ر بار‌و دۆخ به‌م جۆره بێ پێ ده‌چێ ئه‌م گروپانه له توند‌و تیژیا بگه‌نه ئاستی حكوحهت ] ؛ ئه‌وه‌شمان بیر نه‌چێ هه‌ندێ له‌م گروپانه خۆیان پیاوی ده‌سته‌ڵاتن و به ناوی جیا جیاوه له ژێر په‌رده‌ی ئۆپۆزسیۆن دا خه‌ونه گڵاوه‌كانی ده‌سته‌ڵاتداران جێ به جێ ده‌كه‌ن و ناوی به‌رگری و ئازادی ناشرین ده‌كه‌ن وه‌كو ئه‌وه‌ی میری خۆی كه‌م بكوژێت له ژێر ناوه جیا جیاكانی ده‌زگا داپلّۆسێنهرهكانی دا په‌ناده‌باته به‌ر ئه‌م گروپانه بۆ زیاتر كوشتن و ناشرین كردنی سیمای جوانی به‌رگری و ئازادی .
ئازاردان :جه‌سته‌یی بێت یان ده‌روونی [هه‌ندێ جار ئازار دانی ده‌روونی زۆر له ئازار دانی جه‌سته‌یی كاریگه‌ر تر‌و به ئێش تره ]
رۆڵی ڕاگه‌یاندن به‌تایبه‌تی ڕاگه‌یاندنی بینراو [ته‌له‌فزیۆن و سه‌ته‌لایت ] به ههردووئاستهكهی (ناوخو و جیهانی) جونكه زیاتر كاریكه‌ر تره و بینه‌ری زیاتره ڕه‌نگه له‌نێوان نابینایانیشدا ! ؛به‌شێوه‌یه‌كی دوور له به‌رپرسیارێتی بگره گێره شێوێنانه به‌رنامه‌كانیان په‌خش ده‌كه‌ن ،له‌پیشاندانی دیمه‌نی توندوتیژی ڕاسته‌قینه و فیلمی ئه‌كشن.
یارییه كۆمپیوته‌رییه‌كان ئه‌و یارییانه‌ی توندوتیژی تێدایه و هه‌ندێ یاری به‌رامبه‌ر كوشتنی هه‌ر كه‌سێك چه‌نده‌ها خاڵت ده‌داتێ پاش ته‌اوو بوونی یارییه‌كه منداڵ شانازی به‌وه‌وه ده‌كات كه‌چه‌نده‌ها خه‌ڵكی كوشتوه گواستنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌سته‌ش بۆ جیهانی واقیع و لاسایی كردنه‌وه‌ی كارێكی زۆر زه‌حمه‌ت نییه .
4- ژینگه :
پیس بوونی ژینگه : به‌تایبه‌تی له شاره گه‌وره‌كاندا ده‌بێته هۆی زیاتر توره‌یی و توندوتیژی وه‌ك له‌و ناوچانای كه‌خاوه‌ن ژینگه‌یه‌كی خاوێنن .
ده‌نگه‌ده‌نگ : ده‌نگی به‌رزو ناخۆش زۆر جار ده‌بێته هۆی توندوتیژی زیاتر.
قه‌ره‌باڵغی : هه‌مان كاریگه‌ری هه‌یه.
كه‌ش و هه‌وای گه‌رم : به‌رز بوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما هه‌تاكو پله‌یه‌كی دیاری كرا‌و ده‌بێته هۆی بێتاقه‌تی وتوره‌یی و توندوتیژی كه‌پاش ئه‌و پله‌یه كاریگه‌ری پێچه‌وانه‌ی ده‌بێت .
5- هه‌ڵوێست و شوێن :
له‌كاتی ئه‌نجامدانی ئه‌و یارییانه‌ی كێشمه‌كێشه‌ی تێدایه وه‌كو تۆپی پێ و بۆكسێن.
دیمه‌نی سێكسی به‌پێی دیمه‌نه‌كه ده‌گۆرێ گه‌ر ته‌نها دیمه‌نی كه‌سانی رووت بێت [بێپۆشاك ] ئه‌وه توندوتیژی كه‌م ده‌بێته‌وه ، دیمه‌نی دووان له‌كاتی كاری سێكسی دا توندوتیژی زیاد ده‌كات.له‌رێی ڕاگه‌یاندنه‌وه ده‌یه‌ها ، سه‌ده‌ها كه‌ناڵ هه‌یه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام دیمه‌نی سێكسی جۆراو جۆر نیشان ده‌دات ،هه‌ندێ له‌كه‌ناڵه‌كانی ناوخۆش له‌م رووه‌وه كه‌م ته‌رخه‌م نین و ئه‌سپی خۆیان تاو داوه‌و نازانن بوكۆێ مل ده‌نێن و له‌ژێر دروشمی هه‌رچی له خۆرئاواوه بێت باشه پێشبركێ ده‌كه‌ن له وه‌رگرتنی بابهتهكان.
له‌م ده‌ڤه‌ره‌دا كه بواری تێربوونی سێكس نییه ، خه‌فه‌كردن زاڵه به‌سه‌ر لاوان دا و ئه‌نجامی خهفهكردنیش یا داهێنانه یا لادان من به‌ش به‌حاڵی خۆم داهێنان نابینم له‌م ده‌ڤه‌ره‌دا و حه‌ز ناكه‌م له‌سه‌ر لادانهكانیش بدوێم (له‌به‌ر خاتری لارووێرهكان !).
ئازار : بوونی ئازار به‌هه‌ر هۆیه‌ك بێت ده‌بێته توندوتیژی و توره‌یی به‌رامبه‌ر هۆكاری ئازاره‌كه هه‌ندێ جار به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ش كه هیچ په‌یوه‌ندیان به دروست بوونی ئازاره‌كه‌وه نییه .
6- هۆكاری بایۆلۆجی :
ْ – په‌ركه‌م (Epilepsy) كه‌هه‌ندێ جار له كاتی یان پاش په‌ركه‌م لێهاتن كه‌سه‌كه برێك ڕه‌فتاری توندی ده‌بێت .
ب – ئاستی هۆرمۆنی ئه‌ندرۆجین : هه‌ندێ توێژینه‌وه باس له په‌یوه‌ندی نێوان ئاستی به‌رزی ئه‌م هۆرمۆنهو ڕه‌فتاری شهرهنگیزانه ده‌كه‌ن .
ج – خواردنه‌وه‌ی مه‌ی كه ده‌بێته هۆی توندوتیژی له‌رێی كه‌م بوونه‌وه‌ی ئاستی هه‌ڵسه‌نگاندن و سه‌رهه‌ڵدانی ڕه‌فتارو گوتاری نه‌شیاو .
د – به‌كارهێنانی هه‌ندێ ده‌رمان وه‌كو ئه‌مفیتامین و كۆكاین و فنسایكلدین .
ه – قۆناغی پێش سوری مانگانه له ژناندا ده‌بێته هۆی فشاری ده‌روونی و جه‌سته‌یی ، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ری توندوتیژی زیاتر ده‌كات .
و – به‌شێوه‌یه‌كی گشتی توندوتیژی له پیاواندا زیاتره وه‌ك له‌ژنان به‌تایبه‌تی له ته‌مه‌نی نێوان (16-25 ساڵی دا ) .
7- هۆكاری بۆماوه :
به‌پێی زیاتر له توێژینه‌وه‌یه‌ك توندوتیژی له دووانه‌ی یه‌ك هێلكه‌دا زیاتره وه‌ك له‌دووانه‌ی دوو هێلكه.
له هه‌ندێ خێزاندا زیاتره وه‌ك له هه‌ندێكی تر.
ناته‌واوی له ژماره‌ی كرۆمۆسۆمه‌كاندا [بۆنمونه نه‌خۆشی كلاین فلته‌ر سندرۆم (47XYY) به‌وه جیا ده‌كرێته‌وه كه‌سه‌كه خاوه‌نی ( 22) جووت له‌شه كرۆمۆسۆمه له‌گه‌ڵ یه‌ك كرۆمۆسۆمی مێینه و دووكرۆمۆسۆمی نێریینه ] كه‌سه‌كه باڵای به‌زره، ئاستی ژیری نزمه،زیبكه‌ی هه‌یه ،خاوه‌نی ڕه‌فتاری شهڕهنگیزانهیه .
هه‌ندێ سه‌رژمێری جیهانی سه‌باره‌ت به توندوتیژی :
ساڵانه له ئه‌مه‌ریكا زیاترله( 1,5 )ملیۆن تاوانی توندوتیژی له‌كوشتن و فڕاندن و دزی كردن و شهر كردن تۆمارده‌كرێت . زیاتر له (90,000)حاڵه‌تی فڕاندنی مێینه تۆمارده‌كرێت كه ئه‌مه ته‌نها (15%)حاڵهتهكانن ئه‌وانی تر تۆمارناكێرن لهبهرهۆیهك یا هۆیه‌كی تر [كه‌زیاتر په‌یوه‌ندی به‌سوك ته‌ماشا كردنی قوربانییه‌كه‌وه هه‌یه له‌لایه‌ن ده‌زگاكانی پۆلیس و كارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه و ئه‌ندامانی خێزان و هاورێیانی قوربانییه‌كه ] .
به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام نزیكه‌ی ( 18 ملیۆن) ئه‌مه‌ریكی ده‌ناڵێنن به‌هۆی بوونی فشاره دهروونیییهكانی په‌یوه‌ندی دار به‌تاوان .
له‌ساڵی (1995) پۆلیس له‌به‌ریتانیا و ویلزدا زیاتر له ( 5 ملیۆن ) حاڵه‌تی تاوانی تۆماركردووه .
له‌ماوه‌ی شه‌ڕی هه‌شت ساڵه‌ی (عێراق –ئێران‌دا ) ژماره‌ی كوژراو وبریندارو بێسه‌روشوێنه‌كان به زیاتر له (1ملیۆن) هاوڵاتی مه‌زه‌نه‌ده‌كرێت. له‌ماوه‌یه‌كی كورتدا له (16-3-1988) دا له‌هه‌ڵه‌بجه زیاتر له (5,000) هاوڵاتی كوژران و نزیكه‌ی (10,000) ی تریش برینداربوون، له ساڵی 2003 تاكو ئێستا ژماره‌ی قوربانیانی ناوه‌ڕاست و باشوری عێراق خوا نه‌بێ كه‌س نازانێ.
چۆن پێشبینی توندوتیژی بكه‌ین :
هه‌رچه‌نده زۆر زه‌حمه‌ته پێشبینی ئه‌وه بكه‌یت چ كه‌سێك توندوتیژ ده‌رده‌چێت و ئه‌گه‌ری زیان گه‌یاندنی به‌خۆیی و ده‌وروبه‌ری تا چ راده‌یه‌كه به‌ڵام هه‌ندێ سیما هه‌ن ده‌توانن تاڕاده‌یه‌ك ئه‌و ئه‌گه‌ره رۆشن بكه‌ن ، گرنگترینیان بریتییه له :
بوونی قوربانی (تاكه‌كه خۆی به‌سته‌م لێكراو بزانێت ).
بوونی نه‌خشه‌و پیلان بۆ زیان گه‌یاندن.
بوونی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی به‌بێ هۆیه‌كی پێویست.
پێشترڕهفتاری توندوتیژی نواندبێت.
ئاره‌زوو كردن به‌ته‌ماشا كردنی توندوتیژی و چێژ وه‌رگرتن لێی.
لاوازی لایه‌نی سۆزداری و كۆمه‌ڵایه‌تی.
ڕق لێبونه‌وه له ده‌سه‌ڵات.
به منداڵی خراپ ڕه‌فتاری له‌گه‌ڵدا كرابێت و سزا درابێت.
نه‌مانی گه‌رم و گوری له په‌یوه‌ندییه‌كانی خێزاندا.
له‌ده‌ستدانی دایك یا باوك له‌ته‌مه‌نی منداڵی‌دا.
به‌كارهێنانی توندوتیژی به‌رامبه‌ر گیانداران.
لێخوڕینی ئۆتۆمۆبیل به‌خێرایی و به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ڵه‌شه.
چاره‌سه‌ر :
1- دروستكردنی ژینگه‌یه‌كی ئارام له ماڵ و قوتابخانه و فه‌رمانگه و هتد…..
2- رۆڵی ده‌سته‌ڵات : پێویسته زیاتر دیموكراسییانه بێت و بواری ڕاده‌ربرین بداته تاكه‌كانی كۆمه‌ڵ و به‌شێوه‌یه‌كی واقیعیانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كێشه‌كاندا بكات و بایه‌خی تایبه‌ت بداته منداڵ و لاوان و هاندانی به‌هره‌كانیان .
3- خۆبه‌تاڵ كردنه‌وه (Catharsis) : ڕێگه بدرێت ئه‌و ئاره‌زووه توندوتیژییه‌ی له تاكدا هه‌یه به‌شێوه‌یه‌كی تر ده‌ری ببرێت كه زیانی نه‌بێت , واته لهبوارێكهوه بۆ بوارێكی تر . ده‌بێ ئه‌وه‌ش بزانین كه هه‌ندێجار خۆبه‌تاڵ كردنه‌وه ده‌بێته هۆی توندوتیژی زیاتر .
4- هاندان به‌وه‌ی به‌رامبه‌ر به‌وازهێنانی له هه‌ر ڕه‌فتارێكی توندوتیژ هه‌ندێ ده‌سكه‌وتی بده‌یتێ یان بهرامبهرجێبهجێكردنی هه‌ر ڕه‌فتارێكی خواستراو به‌خششێكی بده‌یتێ.
5– سزادان punishment) ) : به‌سزا دانی كه‌سی توندوتیژ به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان (به‌ند كردن ,بێبه‌ش كردنی له‌خواردن , له‌شتێك كه پێویستی پێی بێت ).
6- هه‌ست كردن به‌ئازاری به‌رامبه‌ر له كاتی توندوتیژی دا، تاك هه‌ست به‌ئازاری قوربانیییهكهی ناكات به‌ڵام گه‌ر دواتر دیمه‌نه‌كانی نیشان بدرێت ڕه‌نگه هه‌ست بهئازارهكانیان بكات و له ئاینده‌دا كه‌متر توندبیًَ .
7– به‌كارهێنانی ده‌رمان كه زیاتر له جۆرێك به‌كارده‌هێنرێت و هه‌ریه‌كه‌یان بهبڕو شێوه‌ی دیاری كرا‌و.
8– رۆڵی ڕاگه‌یاندن : ڕاگه‌یاندن رۆڵی به‌رچاوی هه‌یه له په‌روه‌رده‌كردن و پێگه‌یاندنی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵ ،له‌رۆژگارێكی وه‌ك ئه‌مرۆدا رۆڵی له جاران زیاتره چونكه ماوه‌ی ئه‌و كاتانه‌ی هه‌ر یه‌ك له ئێمه له‌به‌رده‌م شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆن دا به‌سه‌ری ده‌به‌ین چه‌ند هێنده‌ی ئه‌و كاتانه‌یه كه له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی خێزاندا به‌سه‌ری ده‌به‌ین .
بۆیه بونی ڕاگه‌یاندنێكی به‌رپرس و خه‌م خۆر كارێكی زۆر گرنگه بۆكه‌مكردنه‌وه‌ی توندوتیژی و پێگه‌یاندنی كۆمه‌ڵه تاكێكی رۆشنبیر‌و ئاشتی خواز.


له‌سه‌ر هێڵ نییه