.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه











شه‌رمین چیتر نه‌یتوانی به‌رگه‌ی خیانه‌تی هاوسه‌ره‌كه‌ی بگرێ، بۆیه بڕیاری جیابوونه‌وه‌ی دا، كاتێكیش ویستی جیا ببێته‌وه باوكی تۆمه‌تی خیانه‌تكردنی دایه پاڵ و خستییه به‌ندیخانه‌وه.
شه‌رمین، 21 ساڵ، ناوی خوزراوی یه‌كێك له زیندانیانی به‌شی ژنانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاكسازی سلێمانییه. ئه‌و كه
تراكسودێكی نیلی له‌به‌ردایه له‌سووچێكی ژووری زیندانه‌كه هه‌ڵكوڕماوه‌و وه‌ك ئه‌وه‌ی بیر له ئاینده‌ی خۆی بكاته‌وه ده‌ڵێت "7 مانگه لێره‌م تا ئێستا دادگا كێشه‌كه‌ی یه‌كلایی نه‌كردوومه‌ته‌وه".
شه‌رمین، چیرۆكی گه‌یشتنی خۆی به‌و رۆژگاره بۆ (رووداو) گێڕایه‌وه‌و گوتی "چیتر نه‌متوانی به‌رگه‌ی خیانه‌تی مێرده‌كه‌م بگرم، به‌به‌رچاوی منه‌وه ژنی دیكه‌ی ده‌هێنایه‌وه ماڵه‌وه‌و له‌گه‌ڵی راده‌بواردن".
شه‌رمین به‌و ئومێده كێشه‌كه‌ی له‌لای باوكی باسده‌كات كه چاره‌سه‌رێكی بۆ بدۆزێته‌وه، به‌ڵام باوكی نه‌ك نابێته فریاد ره‌س، به‌ڵكو تۆمه‌تیشی ده‌خاته پاڵ "باوكم گوتی دیاره دڵت به كه‌سێكی دیكه‌وه‌یه بۆیه له هاوسه‌ره‌كه‌ت جیا ده‌بیته‌وه، بۆیه به‌گرتنی دام".
هه‌رچه‌نده ئامارێكی ورد له دادگاكان له‌به‌رده‌ست نی‌یه له‌سه‌ر حاڵه‌تی جیابوونه‌وه به‌هۆی خیانه‌تی هاوسه‌ری، به‌ڵام به‌پێی قسه‌ی مسته‌فا ئیمان، كه به‌ڕێوه‌به‌ری كارگێڕی دادگای باری كه‌سی سلێمانییه، رێژه‌ی جیابوونه‌وه به‌هۆی خیانه‌تی هاوسه‌ری له زیادبووندایه "رۆژانه حاڵه‌تی جیابوونه‌وه به‌هۆی خیانه‌تی هاوسه‌رییه‌وه دێنه دادگا".
به پێی وته‌ی زانایانی ئاینی سه‌لماندنی خیانه‌تی هاوسه‌رگیری له‌ئاینی ئیسلامدا قورسه، بۆ سه‌لماندنی خیانه‌ت پێویسته چوار كه‌س شایه‌تی له‌سه‌ر ئه‌و خیانه‌ته بده‌ن به‌مه‌رجێك شایه‌تی هه‌ر چواریان وه‌كو یه‌ك بێت و نابێت له یه‌ك وشه‌شدا قسه‌كانیان جیا بن و ده‌بێ كرداره‌كه‌یان به‌چاوی خۆیان بینیبێ.
شه‌رمین ده‌ڵێ باوكی ئه‌و به‌رپرسێكی ده‌وڵه‌مه‌ندی ناوچه‌ی رانیه‌یه و له‌وكاته‌ی ته‌مه‌نی پانزه ساڵان ده‌بێت باوكی به‌زۆر له پاسه‌وانێكی خۆی ماره ده‌كات "من به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به‌و هاوسه‌رییه رازی نه‌بووم، به‌ڵام باوكم سوور بوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی مێردی پێ بكه‌م".
ئه‌و هه‌رچه‌نده مێرده‌كه‌ی به كه‌سێكی باش و ده‌وڵه‌مه‌ند وه‌سفكرد، به‌ڵام ئه‌وه نه‌بووه‌ته مایه‌ی دڵخۆشی شه‌رمین "پیاوه‌كه‌م له‌گه‌ڵمدا باش بوو، به‌ڵام ئازاری ده‌روونی ده‌دام، به به‌رچاوی من له‌گه‌ڵ ژنی دیكه رایده‌بوارد، ژنی وای ده‌هێنایه ماڵه‌وه كچه‌كه‌ی ته‌مه‌نی منی هه‌بوو".
له هه‌ندێك ناوچه‌ی كوردستاندا دیارده‌ی به زۆر به‌شودان ماوه، كچه‌كه به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاگادار بكرێته‌وه، ماره ده‌كرێـت له‌و كه‌سه‌ی خێزانه‌كه‌ی بۆی دیاریده‌كه‌ن له‌دواییدا تووشی چه‌ندین كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌بێت.
شه‌رمین یه‌كێكه له‌و كچانه‌ی بووه‌ته قوربانی بڕیاری ده‌ستی باوكی له‌وه‌ی كه به‌زۆر به شووی ده‌دات بێ ئاگاداری خۆی ماره‌ی ده‌كات له‌و كوڕه‌ی بۆی د‌یاریكردبوو.
كاتێك شه‌رمین باوكی له‌خیانه‌ته‌كانی هاوسه‌ره‌كه‌ی ئاگادار ده‌كاته‌وه، باوكی لێی تووڕه ده‌بێت و پێی ده‌ڵێت "كچم له هیچت كه‌م نی‌یه، بۆ به‌دیار مێرده‌كه‌ته‌وه دانانیشی، یان دڵت به كه‌سێكی دیكه‌وه‌یه"، هه‌روه‌ها پێیده‌ڵێت "هه‌ر كه‌سێك سێ ژه‌مه برنج بخوات بێزار ده‌بێ، قه‌یدی چییه ئه‌گه‌ر مێرده‌كه‌ت له‌گه‌ڵ ژنی دیكه رابوێرێت".
شه‌رمین ژیانی منداڵیشی به‌ده‌رده‌سه‌ری بردووه‌ته سه‌ر به‌تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی دایكی ده‌مرێ و باوكی ژنێكی دیكه ده‌هێنێته‌وه، به‌ڵام مامه‌ڵه‌ی باوه‌ژنه‌كه‌ی زۆر خراپ ده‌بێ و ناچاری ده‌كات واز له‌خوێندن بێنێت. شه‌رمین گوتی "هه‌موو رۆژێك كه له‌قوتابخانه ده‌گه‌ڕامه‌وه، باوه‌ژنه‌كه‌م تێر قسه‌ی پێده‌گوتم، دواتریش باوكمی هان ده‌دا لێمبدات، زۆرجار ده‌موچاوم شین ده‌بووه‌وه، له‌لای هاوڕێكانم ده‌مگووت به‌ربوومه‌ته‌وه".
شه‌رمین، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی حاشا ده‌كات كه خیانه‌تی له‌هاوسه‌ره‌كه‌ی كردبێت، له‌هه‌مانكاتیشدا نیگه‌ران بوو له‌و هه‌موو توندوتیژییه‌ی به‌رامبه‌ر كچانی ده‌ڤه‌ری رانیه ده‌كرێ، به‌تایبه‌تی له به‌زۆر به‌شوودانی كچان.هه‌روه‌ها گله‌ییشی له‌دادگا كرد كه 7 مانگه كێشه‌كه‌ی یه‌كلایی نه‌كردووه‌ته‌وه "دادگا چوار دانیشتنی كردووه بۆ كێشه‌كه‌م نه‌یتوانیوه یه‌كلایی بكاته‌وه".
شه‌رمین، خوازیاری ئه‌وه بوو دادگا زوو كێشه‌كه‌ی یه‌كلایی بكاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی چیتر له‌ناو به‌ندیخانه‌دا نه‌مێنێت "زۆری وه‌ك من به بێ تاوان له‌و به‌ندیخانه‌یه‌ن، دادگاش ده‌زانێ كه بێ تاوانن
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه